کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||    پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەک قوتابخانەی موسڵ دەستیپێکردووەتەوە   ||    دانیشتوانی گوندێك لەسەر ئەركی خۆیان قوتابخانەیەك دروست دەكەن   ||    سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایى دەکرێت   ||    ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیان ڕێژه‌یه‌كی زۆر دره‌خت له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌چێنێت   ||    سێ گه‌نجی كورد سۆشیال میدیا به‌ ره‌ئوف خله‌یف ده‌هه‌ژێنن   ||   
سیاسه‌ت به‌ عاتیفه‌ ناكرێت!!
شوان هه‌ورامی
شوان هه‌ورامی - سلێمانی

پارتی كرێكارانی كوردستان ( PKK ) به‌ناوی كوردو مافی چاره‌نووسی كورده‌وه‌ ده‌ستی به‌ خه‌بات كرد ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بریتیی بوون له‌ ( 14 ) عه‌له‌ویی و ( 8 ) سوننی ، ( 7 ) له‌و سونییانه‌ له‌ لایه‌ن ( PKK ) وه‌ كوژران و هه‌شته‌مینیان كه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌ ، ئێستا له‌ زیندانی ئیمرالی توركیادایه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌م سونییه‌ش هه‌روه‌كو عه‌له‌وییه‌كان بیر ده‌كاته‌وه‌ و پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب به‌ سته‌م لێكراو ده‌زانێت و عه‌له‌ویی و شیعه‌ چیی ده‌ڵێن له‌باره‌ی هاوه‌ڵانه‌وه‌ ئه‌میش هه‌روا ده‌ڵێت . كه‌واته‌ ئه‌م پارته‌ عه‌له‌وییه‌ ، به‌ڵام گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوننه‌ بوونه‌ته‌ سوته‌مه‌نیی شه‌ڕی 32 ساڵه‌ی ئه‌م پارته‌ و ستراتیژه‌ عه‌له‌وییه‌كه‌ی .

پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP ) باڵی سیاسیی ( PKK ) یه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌و پارته‌ زیاتر پارتی كه‌مینه‌كانی توركیایه‌ و له‌ناو پارته‌كه‌شدا كورد بووه‌ته‌ خزمه‌تكاری ئه‌و كه‌مینانه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورددا نه‌بوون ، بۆ نمونه‌ له‌ 59 په‌رله‌مانتاری ئه‌م پارته‌ ته‌نیا 13 په‌رله‌مانتاریان كوردن ، ئیتر ئه‌وانی تر چه‌پ و لیبراڵ و عه‌له‌ویی و عه‌ره‌ب و تورك و چه‌ركه‌س و ئه‌رمه‌نن .
هه‌ندێ وا گومان ده‌به‌ن ئه‌م پارته‌ و هاوسه‌رۆكه‌ كوردیی نه‌زانه‌كانی نوێنه‌ری 25 ملیۆن كوردی باكوورن ، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ نه‌ ئاگاداری كوردی باكوورن و نه‌ ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كانیانن ، ده‌كرێ ئه‌م پارته‌ به‌ یه‌كێك له‌ پارته‌كانی توركیا و باكووری كوردستان هه‌ژمار بكرێت ، به‌ڵام ته‌نیا نوێنه‌ری كورد نیه‌ ، به‌ڵگه‌ش داتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ( 1 / 11 / 2015 )ی پارساڵی په‌رله‌مانی توركیایه‌ ، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
له‌ كۆی 5 ملیۆن و 319 هه‌زار و 63 ده‌نگده‌ری باكووری كوردستان ، ئاكپارتی 3 ملیۆن و 201 هه‌زارو 424 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، هه‌ده‌په‌ش 2 ملیۆن و 117 هه‌زار و 639 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، كه‌ به‌و پێیه‌ هه‌ده‌په‌ یه‌ك ملیۆن و 83 هه‌زار و 785 ده‌نگی كه‌متر بووه‌ له‌ ئاكپارتی . 
له‌ ( 7 / 6 / 2015 ) دا ئاكپارتی له‌ باكووری كوردستان ته‌نیا ( 35 % ) ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو ، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ( 1 / 11 / 2015 ) دا رێژه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ( 47% ) ، له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌ده‌په‌ ده‌نگه‌كانی ( 45% ) بوو ، دابه‌زیی بۆ ( 35% ) ، ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی چڕوپڕیان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌نگێزیی و شه‌ڕخوازیی ئه‌ردۆغان بڵاو كرده‌وه‌ ، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی باكوور هانبده‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاكپارتی ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ په‌شیمانیان كردنه‌وه‌ له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا پێیان دابوون ، ئایا ئه‌مه‌ جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامان نیه‌ كه‌ كوردانی باكوور به‌و شێوه‌یه‌ سزای هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ بده‌ن ؟!
ته‌نانه‌ت له‌ جیهاندا وا باوه‌ كه‌ سیاسه‌تمه‌داران له‌ شارو ناوچه‌ی خۆیاندا ده‌نگی باش بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن ، كه‌چی له‌ شارۆچكه‌ی بالۆی سه‌ر به‌ ئه‌لازی كه‌ شوێنی له‌دایك بوونی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه‌ ، ده‌نگه‌كان له‌ ( 1 / 11 / 2015 ) به‌م شێوه‌یه‌ بوون :
له‌ كۆی ( 10.559 ) ده‌نگی شارۆچكه‌كه‌ ، ئاكپارتی ( 9.229 ) ده‌نگ و هه‌ده‌په‌ ( 515 ) ده‌نگ و ئه‌وانی تریش ( 815 ) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ . ئایا ئه‌م داتایه‌ش جێگه‌ی سه‌رنج نیه‌ ؟!
ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت ( HDP ) به‌پێی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانی توركیا كاری سیاسیی ده‌كات ، واته‌ ناكرێ له‌ لایه‌ك یاسایی كار بكه‌یت و له‌لایه‌كی تریش پێچه‌وانه‌ی یاسا كار بكه‌یت ، ناكرێ له‌لایه‌ك پارتێكی توركیا بیت و له‌لایه‌كی تریش له‌ كاتێكدا رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌منی قه‌ومی توركیا ده‌كرد ، له‌ مۆسكۆوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا بكه‌یت . 
ئه‌م پارته‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای كاری سیاسییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌كانی بۆ سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵه‌ بووه‌ ، گره‌وكردنی له‌سه‌ر ململانێ و قه‌یرانه‌ ناوچه‌ییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و جیهاندا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م پارته‌ بووه‌ ، له‌ كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو ئیسرائیل تێكچوون ، ئه‌م پارته‌ وه‌كو پارتێكی ئه‌ندامی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی ویستی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌رگا به‌سه‌ر خۆیدا بكاته‌وه‌ ، كاتێ بڕیار بوو له‌ په‌رله‌مانی توركیادا سه‌رۆك بۆ وڵات هه‌ڵبژێردرێت ، دوو كاندید هه‌بوون ، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ و عه‌بدوڵڵا گویل ئه‌ندامی ئاكه‌په‌ ، هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر داوای "لویس ئه‌یالا"ی سكرتێری سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تیی – كه‌ جوله‌كه‌یه‌كی لایه‌نگری ئیسرائیله‌ - بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ توركیا به‌ قازانجی ئیسرائیل داوای له‌ هه‌ده‌په‌ كرد ، ده‌نگ به‌ باخچه‌لی بده‌ن ، ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ره‌گه‌زپه‌رستی باخچه‌لیی و پارته‌كه‌ی ده‌نگیان پێدا ، به‌ڵام یه‌كه‌مین ســــه‌ردانی گویل دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ ســــه‌رۆكی وڵات ، بۆ شــــاری ئامه‌د بوو !!
هه‌ڵه‌یه‌كی تری كوشـــنده‌ی ده‌میرتاش له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی 2015 بوو ، كه‌ رایگه‌یاند " به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نین له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌ بچنه‌ حكومه‌تێكی ئیئتیلافییه‌وه‌ " ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیی بچێته‌ ئیئتیلافه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ ، كه‌ كارنامه‌ی هه‌ردووكیان به‌رانبه‌ر به‌ كورد زۆر ئاشكراو ره‌شه‌‌ ، ده‌میرتاش خوێندنه‌وه‌ی وابوو كه‌ ئاكه‌په‌ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت ، هه‌ر هه‌مان خوێندنه‌وه‌ش بوو كه‌ "جه‌میل بایك"ی هاندا بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شــــه‌ڕ و سه‌نگه‌ر لێدان له‌ناو شاره‌كانی باكووری كوردستاندا ، كه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ سه‌رله‌به‌ری شكستی هێنا و شاره‌كانی وێران كردو كه‌سیش له‌سه‌ر كورد سه‌ركۆنه‌ی توركیای نه‌كرد ، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ ته‌نیا به‌ رواڵه‌تیش بچوونایه‌ته‌ ناو ئیئتیلافی حكومه‌تێك له‌گه‌ڵ ئاكپارتی ، ده‌یانتوانی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ دوای ئه‌تاتۆرك بیسه‌لمێنن كه‌ ئه‌مان به‌شێكی گرنگن له‌ توركیادا و ده‌بێ به‌ ئاشتیانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، به‌وه‌ش پرۆسه‌ی ئاشتیان زیاتر درێژ ده‌كرده‌وه‌و كوردیان له‌م نه‌هامه‌تیه‌ی ئێستا رزگار ده‌كرد ، كه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ میلیتاریزه‌ كردنی كوردستان نیشانی داوین ، ئه‌وه‌ی زیانی لێده‌كه‌وێت گه‌لی كورده‌و به‌س ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی جه‌نگ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌نگده‌رانی توركیا بترسن له‌وه‌ی كه‌ توركیا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆژه‌ ره‌شه‌كانی ئابوورییه‌ داڕووخاوه‌كه‌ی ، بۆیه‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2015 دا چه‌ندین ملیۆن ده‌نگده‌ر پشتیوانیی خۆیان له‌ ئاكپارتی راگه‌یاندا ، كه‌ ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌شیان ده‌نگده‌رانی كوردی باكوور بوون ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌ده‌په‌ كزتر ده‌بن . چونكه‌ نه‌یانتوانی ژیرانه‌ رێبه‌رایه‌تیی ده‌نگده‌رانیان بكه‌ن .
هه‌ڵه‌یه‌كی تری هه‌ده‌په‌ - كه‌ لای ئێمه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و بۆ ئه‌وان ستراتیژه‌ - هاوپه‌یمانیانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و حیزبوڵڵا و به‌ره‌ی شیعه‌ و عه‌له‌ویی ، كه‌ له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا یه‌كه‌مین دیداری ده‌میرتاش و یۆكسه‌كداغ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بوو ، یه‌كه‌مین دیمانه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌ناری حیزبوڵڵای لوبناندا بوو ، كه‌ به‌ راشكاویی پشتیوانیی پارته‌كه‌ی بۆ خه‌باتی ئه‌و پارته‌ ده‌ربڕیی ، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌یان جار له‌ كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كاندا ره‌خنه‌یان له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌گرت له‌ پشتیوانیی له‌ شۆڕشی سوریا و داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا . كه‌ ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وان تێكه‌ڵی ستراتیژێك بوون ، كه‌ به‌نیازه‌ ئه‌م جاره‌یان چاڵدێران پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌و تۆڵه‌ی 500 ساڵی رابردوو بكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام سوننه‌ی ناهۆشیاری كوردو سه‌رۆك هۆزه‌كانی ، كاتی خۆیشی چوونه‌ خزمه‌تی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویی و خزمه‌تكاریی خۆیان پێڕاگه‌یاند له‌ دژی عوسمانیه‌كان ، به‌ڵام ناوبراو - به‌ پاڵنه‌ری شیعه‌گه‌ریی - بڕوای پێنه‌كردن و هه‌موویانی قۆڵبه‌ست كردو دووری خستنه‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ هۆزه‌ كورده‌ سونیه‌كان له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت بێدار بوونه‌وه‌ ، ئێستاش رێبه‌رانی عه‌له‌ویی ( PKK ) گه‌نجینه‌ی سوننه‌ی كورد به‌ هه‌مان ئاراسته‌ی دژ به‌ خۆیان به‌كار ده‌هێنێته‌وه‌و به‌ درووشمه‌ ناسیۆنالیستیی و بریقه‌داره‌كانیش چه‌واشه‌ی كردوون ، دیاره‌ ره‌گه‌ڵكه‌وتوانی هاوپه‌یمانیی شیعه‌ش رۆڵێكی خراپ ده‌بینن له‌ چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا، كه‌ مه‌گه‌ر هێرشه‌كانی داهاتووی حه‌شدی شه‌عبی له‌و خه‌وه‌ بێداریان بكاته‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ، زۆرینه‌ی خوێنده‌وارانی كورد له‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌دا له‌بری لۆژیك و ژیریی و بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی هۆكار چیه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌م رۆژه‌ گه‌یشتووه‌ ، یه‌كسه‌ر گێچی عاتیفه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌ زمانی بژی و بڕووخێ قسه‌ ده‌كه‌ن و ده‌نووسن ، راسته‌ خودا بێ حیكمه‌ت عاتیفه‌ی درووست نه‌كردووه‌ ، به‌ڵام عاتیفه‌ شوێنی له‌ توێژینه‌وه‌و شرۆڤه‌ی سیاسیدا نیه‌ ، هه‌روه‌كو لاواندنه‌وه‌ی منداڵێكیش به‌ شرۆڤه‌ و لۆژیكی سیاسیی ناكرێت .
06/11/2016
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
بیلال زەنگڵ
حسێن به‌رزنجى
ئازاد جه‌لال
عومەر گوڵپی‌
1 بۆ 30 له‌ کۆی 100
    
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(49.1%)
(5.0%)
(45.9%)
279
 
© All Rights Reserved