وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت   ||    مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامێكی خۆی ده‌كات   ||    سلێمانی.. بەكارهێنەرانی‌ مادە هۆشبەرەكان بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە   ||    ناوەندی پشدەری ڕێكخراوی قوتابیان بەرپرسی نوێ هەڵده‌بژێرێت   ||     هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ 150 هه‌زار تەن برنج ده‌خوات   ||    کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||   
کۆمەڵی ئیسلامی چی نەکردووە؟
بیلال زەنگڵ


کۆمەڵی ئیسلامی بچووکترین هێزە لەناو 5حزبە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستان؛کە بە ٦ کورسی بەشداری پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان و دوو وەزیروو چەند دەستەیەک بەشداریی حکوومەتی کردووە.

ئەگەر سەرنج لە هەڵوێستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی بدەین لەمەڕ پرسە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان
دەبینین کۆمەڵ زیاد لە قەبارەی خۆی هەڵوێستی جوانی نواندووەو ئەمەش وایکردووە توشی سزای سیاسی بێت لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم و
تائێستاش باجی هەڵویستە سیاسیەکانی دەدات .

ئەمەش خاڵی بەهێزی کۆمەڵی ئیسلامی بووە، کە سەرنجی زۆربەی چالاکوان و ڕۆشنبیران وتەنانەت بەشێکی سەرکردە ویژدان زیندووەکانی لایەنە ڕکابەرەکانیشی شیی بۆلای خۆی کەمەندکێش کردووە.

کۆمەڵی ئیسلامی جگە لە 6کورسی پەرلەمان و خەڵکی هەژارو نەداری ئەم کوردستانە خاوەنی هیچی ترنیە.

ئاخر کۆمەڵ بەو هەموو بوێریەوە ، نەخاوەنی ٢٦ کوسیە لە پەرلەمان و نە هێزی چەکداریان هەیەو نە ناوچەیەکی جوگرافیای دیاری کراوی بەدەستەوەیە بۆ ئەنجامدانی چالاکی خۆی .
سەرکردەکانیشی هیچی خاکین ولەگەڵ ئازارەکانی
گەل دا دەژین.

لام سەیرە هێشتا کەسانێک هەن چاوەروانی زیاتر لەکۆمەڵ دەکات بە ٦ کورسی پەرلەمانەوە ، لەکاتێکدا لایەنیتر هەیە بە 26کورسی پەرلەماناوە چارەگی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی جوانی نەنواندووە لەبەرامبەر سیاسەتی ووشک کردنەوەی خەڵک و برسیکردنی هاوڵاتیان لەلایەن دوو پارتی شەریکە دز لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا.
گەر ناڕازین بۆ داهاتوو با کورسیەکانی کۆمەڵ بکەین بە ٢٦ کورسی تاکو شەڕی ٥٠ کورسی بۆ گەل بکات.

ئەوانەی بە ٦ کورسی قەناعەتیان بە هەڵوێستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی نایەت ئیتر هەر بڕیاریان داوە قەناعەتیان نەیەت و ئەگەرنا هەڵوێستەکانی کۆمەڵ وەک مانگەشەو دیارن و پەنجە ڕاکێشانی بۆ،ناوێت.


بیلال زەنگڵ
ب. ناوەندی زانکۆ پەیمانگاکانی هەولێر
k.s.o
15/10/2016
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
بیلال زەنگڵ
حسێن به‌رزنجى
ئازاد جه‌لال
عومەر گوڵپی‌
1 بۆ 30 له‌ کۆی 100
    
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(48.0%)
(4.7%)
(47.3%)
300
 
© All Rights Reserved