وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت   ||    مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامێكی خۆی ده‌كات   ||    سلێمانی.. بەكارهێنەرانی‌ مادە هۆشبەرەكان بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە   ||    ناوەندی پشدەری ڕێكخراوی قوتابیان بەرپرسی نوێ هەڵده‌بژێرێت   ||     هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ 150 هه‌زار تەن برنج ده‌خوات   ||    کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||   
سیکۆلاریزم!!
بیلال زەنگڵ


سیکۆلار : بریتیه‌ له‌بێ دینی و دنیاویستی ، بانگه‌وازه‌بۆ دا‌مه‌زراندنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر .. ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌کی گشتیه‌.

له‌ڕووی سیاسیه‌وه ‌بریتیه‌: له‌جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌و‌ڵه‌ت واتا هیچ یاساو ڕێسایه‌ك بۆ سیسته‌می ژیان له‌دین وه‌رناگیرێت .

جۆره‌کانی سیكۆلاریزم ( عه‌لمانیه‌ت )

دوو جۆر سیكۆلاریزم هه‌یه‌:

یه‌که‌م :سیكۆلاریزمى رێژه‌یی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ورپاو ئه‌مریکا كه‌ئازادی له‌کونجی مزگه‌وتێکدا خواپه‌رستی بکه به‌ڵام که‌بوویت به‌زۆرینه‌له‌سه‌رت ده‌ده‌‌ین وتانه‌نه‌ت دروشمه‌ساده‌کانتان پێشێل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌ره‌نسا چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه‌کرد له‌زانکۆدا که‌سه‌ره‌تا ترین مافی مرۆڤه‌، ئه‌وه‌یه‌که‌مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که‌سیمای ئیسلام پیشان بدات، بێگۆمان ده‌بێت قه‌ده‌غه‌بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا !

دووه‌م: سیكۆلاریزمى توندڕِه‌وی شیوعیی یان کۆمه‌نیستیى : وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی كۆن ، که‌موسولمان نویژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن ! چونكه‌ئاین‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌بوو !

به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم و یاساو ڕێسای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى ، له‌هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچێت ، قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌کردوه و ئارِاسته‌كانیشی هه‌ر له ‌مزگه‌وته‌وه‌سه‌ر چاوه‌ی گرتووه‌.. چونکه‌مزگه‌و‌ت له‌ڕاسیدا جێگای په‌رله‌مانی موسوڵمانانه‌.. هه‌ر له وێوه‌هه‌موو یاساکان به‌ویستی خوا ده‌رده‌چن نه‌ك به‌ئاره‌زووی خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس ..

خۆ سه‌پاندن وپاساوی سیكۆلاريزم ( عه‌لمانیه‌ت )

ئه‌و پاساوانه‌ی سیكۆلار ده‌یه‌‌وێت خۆی پێ بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه‌:

یه‌که‌م : ده‌ڵێن سه‌رده‌م زه‌ما‌نی پێشکه‌وتن ‌و زانسته وباوی دین وسروش نه‌ماوه‌.

دووه‌م : ده‌ڵێن ‌ئاین نه‌گۆڕه‌و ده‌بێت وازی لێ بهێنرێت تا ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات.

سێیه‌م : ده‌ڵێن ته‌نها سیکۆلار‌یزم هاندانه‌بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌هایی !

بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م خۆ سه‌پاندنه‌ی سیکۆلاره‌کان ووتمان هه‌رگیز ئیسلام ڕێگا له‌پێشکه‌وتن ناگریت ، له‌هه‌مان کات دا سه‌یری چه‌مکه‌قورئانیه‌کان بکه‌ین هه‌رگیزاو هه‌ر گیز خۆی له‌ئه‌فسانه‌و خورافاتدا‌نابینێته‌وه‌، چونكه‌باس کردنه‌له‌ناخی مرۆڤ ، هاندانی مرۆڤه ودوور خستنه‌وه‌یانه‌له‌هه‌موو خورافاتێك ئه‌مه‌یشی پراکتیزه‌کردوه‌، له‌سه‌رده‌می هاتنیه‌وه‌خه‌ڵکی فێرکردوه‌که‌واز له‌شتی پڕو پوچ بێنن.

که‌ده‌ڵێن ئیسلام ناگۆڕێت وبنه‌ماکانی وه‌ك خۆی وایه‌ئه‌میش له‌راستیدا وانیه‌.. ئه‌حكامی ئیسلام له‌جێگایه‌که‌وه‌بۆ جێگایه‌کی تر گۆڕاوه‌، ڕاسته‌وه‌ك بیرو باوه‌ڕ نه‌گۆڕه‌به‌ڵام ئه‌مه‌مانای ئه‌وه‌نیه‌که‌‌بنه‌مای فیقهی نه‌گۆڕه‌، نا چونكه‌شه‌رع به‌گوێڕه‌ی ژینگه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌ده‌گۆِرا ، ئێستاش وایه‌.. بۆ نمونه ئیمامی‌شافعی له‌به‌غداد بۆچوونێكی فیقهی پیاده‌کردوه‌له‌میسر شێوه‌یه‌كی تر ..

سیكۆلار له‌م خاڵه‌یدا هه‌ر هه‌گبه‌ی زۆر به‌تاڵه‌.

بۆ خاڵی کۆتایی ره‌هابوون ، بێ گومان له‌ئیسلامدا ڕه‌هایی شتێك نیه‌سنوری نه‌بێت ، شتی وا لای ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت، تا کومه‌ڵگا به‌ره‌و وێرانی نه‌ڕوات و ناکازاکی و هێرۆشیمایه‌كی تر دروست نه‌بێته‌وه‌..

 

06/11/2016
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
بیلال زەنگڵ
حسێن به‌رزنجى
ئازاد جه‌لال
عومەر گوڵپی‌
1 بۆ 30 له‌ کۆی 100
    
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(48.0%)
(4.7%)
(47.3%)
300
 
© All Rights Reserved