کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||    پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەک قوتابخانەی موسڵ دەستیپێکردووەتەوە   ||    دانیشتوانی گوندێك لەسەر ئەركی خۆیان قوتابخانەیەك دروست دەكەن   ||    سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایى دەکرێت   ||    ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیان ڕێژه‌یه‌كی زۆر دره‌خت له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌چێنێت   ||    سێ گه‌نجی كورد سۆشیال میدیا به‌ ره‌ئوف خله‌یف ده‌هه‌ژێنن   ||   
خولی سه‌ركه‌وتنی ته‌كیه‌ له‌ڕیپۆرتاژێكی زانكۆكورددا

خولی سه‌ركه‌وتن خولێكی سه‌رتاسه‌ری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌، بۆماوه‌ی سیازده‌ ساڵه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌خزمه‌تی قوتابیانی پۆلی دوازده‌هه‌می ئاماده‌یی دابووه‌ له‌چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

زانكۆكورد له‌م ڕیپۆرتاژه‌دا، خولی سه‌ركه‌وتنی ته‌كیه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خول و میكانیزمه‌كه‌ی.

خولی سه‌ركه‌وتن له‌ناحیه‌ی ته‌كیه‌ و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، سه‌ره‌تا له‌ساڵی (2008) بۆ یه‌كه‌مین جار خوله‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و زیاد له‌ (50) قوتابی له‌خۆگرتووه‌.

خوله‌كه‌ تاساڵی (2011) به‌رده‌وام بوو، ئه‌وكات به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گرفته‌وه‌ نه‌توانرا به‌رده‌وامی پێبدرێت و وه‌ستا له‌خزمه‌تكردن تا ساڵی (2014)، له‌و ساڵه‌دا به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی كۆمه‌ڵێك گه‌نج توانرا به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

له‌ ساڵی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولدا توانرا زیاد له‌ (140) قوتابی له‌ به‌شی زانستی و وێژه‌یی سوودمه‌ندببن له‌وانه‌كان، و به‌شێك له‌وانه‌ ئێستا له‌كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كان و ئه‌ندازیارییه‌كان و زانست و په‌روه‌رده‌ و .....هتد درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن.

هاروون وه‌هاب، به‌ڕێوه‌به‌ری خولی سه‌ركه‌وتن به‌ زانكۆكوردی ڕاگه‌یاند: خولی سه‌ركه‌وتنی ته‌كیه‌ له‌لایه‌ن ستافێكی حه‌وت كه‌سییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و باشترین مامۆستامان بۆ قوتابیان دابینكردووه‌، هه‌روه‌ها سێ ڕۆژ له‌خوله‌كه‌ وانه‌ده‌ڵێینه‌وه‌ و له‌یه‌كێك له‌و سێ ڕۆژه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان ئه‌نجام ده‌درێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگی به‌لایه‌نی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی قوتابیش ده‌ده‌ین و چه‌ندین وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری و په‌روه‌رده‌یی به‌ قوتابیان وتراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.

شه‌یما عوسمان، كه‌ قوتابییه‌كی خولی سه‌ركه‌وتنه‌ له‌لێدوانێكیدا به‌ زانكۆكوردی ڕاگه‌یاند: خولی سه‌ركه‌وتن سوودێكی زۆری به‌قوتابیان گه‌یاندووه‌، بۆته‌ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ قوتابخانه‌ بۆمان له‌م كاكاته‌دا كه‌ بایكۆتی خوێندن به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌وامیان تێدا ناكرێت.

 

 


 04/12/2016
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
قەیرانە دارایی‌و سیاسییەكاندا كەمی كارەبای نیشتمانی‌و دابەشنەكردنی بڕی پێویستی نەوتی سپی، وەرزی زستانی ئەمساڵی كوردستان بە قورسی دەستیپێكرد. بە جۆرێك خەڵكی گەڕاونەتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو كەرەسانەی كە ...
قەیرانە دارایی‌و سیاسییەكاندا كەمی كارەبای نیشتمانی‌و دابەشنەكردنی بڕی پێویستی نەوتی سپی، وەرزی زستانی ئەمساڵی كوردستان بە قورسی دەستیپێكرد. بە جۆرێك خەڵكی گەڕاونەتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو كەرەسانەی كە ...
لەیادی شەھیدکردنیـدا کۆرسێکی پەروەردەیی بەناوی پەرلەمانتارێکی شەھیدی کۆمەڵی ئیسلامیەوە بەڕێوەدەبەن...
یابونەوە و ھەڵوەشانەوەی خێزانەکان کەمیکردوە...
لەسەدا ٤٠ی ئەو پارەیەش کەبڕیاردراوە دابین بکرێت بۆ شاری سلێمانی دەبێت...
وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕیگرتن لە بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن بڕیاریداوە لە ھەفتەیەکدا دوو تا سێ ڕۆژ مۆڵەت بداتە مامۆستایان....
بەرپرسی ناوەندی تانجەرۆ: ھەرچیمان پێ بکرێ دەیکەین...
بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سلێمانی بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا دەرگای خوێندنگەکان بۆ وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ نەکرێتەوه‌...
"ئەگەر حکومەت وەک ئێستا خەمسارد بێت بەرانبەر مامۆستایان، ئەوا زەنگی خوێندن لێنادەین"...
1 بۆ 10 له‌ کۆی 200
    
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(49.1%)
(5.0%)
(45.9%)
279
 
© All Rights Reserved