کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||    پرۆسەی خوێندن لە ژمارەیەک قوتابخانەی موسڵ دەستیپێکردووەتەوە   ||    دانیشتوانی گوندێك لەسەر ئەركی خۆیان قوتابخانەیەك دروست دەكەن   ||    سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایى دەکرێت   ||    ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیان ڕێژه‌یه‌كی زۆر دره‌خت له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌چێنێت   ||    سێ گه‌نجی كورد سۆشیال میدیا به‌ ره‌ئوف خله‌یف ده‌هه‌ژێنن   ||   
باو باوی فڕنی غاز و سۆپای داره‌

قەیرانە دارایی‌و سیاسییەكاندا كەمی كارەبای نیشتمانی‌و دابەشنەكردنی بڕی پێویستی نەوتی سپی، وەرزی زستانی ئەمساڵی كوردستان بە قورسی دەستیپێكرد. بە جۆرێك خەڵكی گەڕاونەتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو كەرەسانەی كە زیاتر لە 25 ساڵ پێش ئێستا‌و لەسەردەمی ئابڵوقەی ئابووریدا بەكاریاندەهێنا.

ئێستا هاووڵاتیان بۆ خۆگەرمكردنەوە سۆپای دار یان سۆپای غاز یاخود مەقەڵی خەڵوز بەكاردەهێنن، بۆ گەرمكردنی ئاوی گەرماویش، پەنا بۆ تانكی‌و تەباخی بچووك دەبەن. بۆ رووناككردنەوەی ماڵەكانیش جارێكی دیكەی گەڕاونەتەوە بۆ چراو فانۆسی نەوتی‌و لایتی شەحن.

 

رۆژانە زیاتر لە 20 سۆپای دار دەفرۆشن

لە ساڵانی رابردوودا خەریك بوو سۆپای دار‌و چراو فانۆسی نەوت‌و تەباخی ژێر تانكی ئاو و لایت شەحن‌و چەند ئامێرێكی دیكە، ببن بە بەشێك لە كەلوپەلە كەلەپوورییەكان، بەڵام لە پڕ هاتنەوە مەیدان‌و ئێستا خەڵكێكی زۆر پەنا بۆ ئەو كەرەسانە دەبەن‌و بازاڕیان گەرمە.

لەو بارەیەوە، وەستا گۆران كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوكانی فرۆشتنی سۆپای دارو چەند كەرەسەیەكی دیكەی خۆگەرمكردنەوەی هەیە دەڵێت: «بەهۆی نەبوونی كارەباو نەوتی سپییەوە، لە سەرەتای ئەم وەرزی زستانەدا، بازاڕی سۆپای دارو سۆپای غاز‌و تەباخی ژێر تانكی ئاو گەرمە. بە شێوەیەك دانیشتووانی شارو شارۆچكەكان ئارەزووی سۆپای دار دەكەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە دانیشتووانی ناو شار بەكاری ناهێنن».

ئەو فرۆشیارە ئاماژە بە فرۆشی رۆژانەو جۆرەكانی سۆپای دار دەكات‌و روونیدەكاتەوە، رۆژانە زیاتر لە 20 سۆپای دار دەفرۆشن كە دوو جۆریان هەیە. ئەو دەڵێت: «ئێستا نرخی سۆپای دار 37 هەزار دینارە، خەڵكی بۆ خۆگەرمكردنەوەو ئاو گەرمكردن‌و تەنانەت بۆ لێنانی هەندێك خواردەمەنی سوك بەكاری دەهێنن».

 

خواست لەسەریان زۆرە

لای خۆیەوە، وەستا ساڵحی تەنەكەچی هاوشێوەی وەستا گۆران پێیوایە، نەبوونی نەوتی سپی‌و كەمی كارەبای نیشتمانی لەمساڵدا، جارێكی تر خەڵكی بە ناچاری روویان لە كڕینی ئەو كەرەسانە كردۆتەوە كە ساڵانێكی زۆرە باویان نەمابوو.

وەستا ساڵحی تەنەكەچی وتی: «رۆژانە ژمارەیەكی زۆر سۆپای دارو مەقاڵی خەڵوز‌و تانكی بچووكی گەرماو دروست دەكەین‌و دەیفرۆشین. بەداخەوە ئەو كەرەسانەی كە ئێستا دروستیان دەكەین پێشووتر لەساڵانی نەوەدەكاندا بازاڕیان هەبوو، بەڵام ئەوە جارێكی تر بە ناچاری خەڵكی بەكاریان دەهێننەوە».

ئەو وەستایەش ئاماژە بەوە دەكات، كە بازاڕی كەرەسەكانیان گەرمە‌و رۆژانە فرۆشی باشیان هەیە‌و خواست لەسەر سۆپای دارو ئەوانی تریش زۆرە.

 

تەباخ‌و تانكی گەرماو

ساڵانی رابردوو بەهۆی بوونی كارەباوە، هاووڵاتیان لە رێگەی بۆیلەری كارەباییەوە ئاوی گەرماویان لە وەرزی زستاندا گەرم دەكرد، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی كەمی پێدانی كارەبای نیشتمانی، هاووڵاتیان پەنایان بۆ كڕینی تانكی بچووك بردووە، كە لە بازاڕدا بە «تانكی حەمام» ناسراوە‌و دواتر لە رێگەی تەباخێكی بچووكەوە ئاوەكە گەرم دەكەن.

ئەمین محەمەد كە دوكانێكی فرۆشتنی تانكی گەرماو و تەباخی ژێر تانكی هەیە دەڵێ: «زۆر بوونی خواست لەم ساڵدا بۆ تانكی‌و تەباخی گەرماو دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی كارەبا‌و هاوكات بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەشێوەیەكی نابەرپرسانە».

ئەو دوكاندارە روونیدەكاتەوە، لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا ئاو گەرم كردن تەنیا بە كارەبا نییە، بەڵكو بە غاز‌و شتی ترە، بەڵام لای خۆمان چونكە هیچ خزمەتگوزارییەكمان بە سیستم نەكراوە، بۆیە ئەوە دۆخی كارەبا‌و نەوتەكەمانە.

وتیشی: «ئەم ساڵ بازاڕی تەباخ‌و تانكی گەرماو بەراورد بە ساڵانی رابردوو گەرمە، بەجۆرێك لەمساڵدا چەندن هێندەی ساڵی رابردوو ئەو كەرەسانە فرۆشراوە».

 

نرخی غاز هەرزانە

پێشتر سەردانی هەر ماڵێكت بكردایە، فڕنی كارەبایی یان هیتەرت دەبینی، بەڵام ئەم ساڵ بەپێچەوانەوە ئەوەندەی سۆپای غازو فڕنی غاز دەبینی، هیتەری كارەبای نابینی، هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی كارەبا‌و گرانی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە.

وەستا عوسمان كە كاری سۆپای غاز‌و فڕنی غاز دەكات دەڵێ: «بەكارهێنانی سۆپای غاز دەگەڕێتەوە بۆ هەرزانی نرخی غاز، بەڵام بەكارهێنانیشی دەبێت بە وریاییەوە بێت».

ئەو وەستایە ئەزموونی ئێران لە بەكارهێنانی غاز وەك وزەو سووتەمەنی دەهێنێتەوەو دەڵێ: «لەو وڵاتە هەموو شتێك بە غاز كار دەكات‌و یەكێكە لە وزە پاكەكان، بۆیە حكومەتی هەرێم دەتوانێت چەند خزمەتگوزارییەك لە رێگەی غازەوە بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، چونكە خاكەكەمان پڕە لە غاز».

 

هیتەر بازاڕی كزە

هاوكات بەهۆی ئەوەی خەڵكیی پەنایان بۆ كڕینی سۆپای دار‌و تەنوری غاز بردووە، بۆیە ئێستا بازاڕی هیتەر‌و فڕنی كارەبایی كزە. 

لەو چوارچێوەیەدا، ئارام كەمال خاوەنی پێشانگای كەرەسەی كارەباییە دەڵێت: «ئەم ساڵ بازاڕمان نەبوو، چونكە كارەبا نییە. بۆیە ئەوانەی كاری كۆ «جوملە» دەكەن، توشی زەرەرێكی زۆر هاتوون. رۆژانە من تەنیا دوو هیتەر دەفرۆشم، ئەویش بۆ ئەو كەسانەی كە دوكانیان لە بازاڕدا هەیە، چونكە كارەبای بازاڕ باشترە لەهی ماڵان. یان ئەو كەسانەی كە پاسەوانی بینا حكومییەكانن».

 

ئەویش بۆچوونی هاووڵاتیان

هاووڵاتییەك كە سەرقاڵی كڕینی سۆپای داری بوو وتی: «هەر چۆنێك لێكم داوەتەوە سۆپای دارەكە باشترە‌و رۆڵی زۆر شت دەبینێ. ئەمە جگە لەوەی نەوت‌و كارەبا نەبێت، ناچار بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی زوو».

لای خۆیەوە، هاووڵاتی ئەكرەم مەحموود بە پێكەنینەوە وتی: «لە سایەی حكومەتی كوردی‌و فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتەوە، ئاوامان لێهاتووە.. نازانین چی بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاربهێنین..!؟».


 09/01/2017
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
قەیرانە دارایی‌و سیاسییەكاندا كەمی كارەبای نیشتمانی‌و دابەشنەكردنی بڕی پێویستی نەوتی سپی، وەرزی زستانی ئەمساڵی كوردستان بە قورسی دەستیپێكرد. بە جۆرێك خەڵكی گەڕاونەتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو كەرەسانەی كە ...
قەیرانە دارایی‌و سیاسییەكاندا كەمی كارەبای نیشتمانی‌و دابەشنەكردنی بڕی پێویستی نەوتی سپی، وەرزی زستانی ئەمساڵی كوردستان بە قورسی دەستیپێكرد. بە جۆرێك خەڵكی گەڕاونەتەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو كەرەسانەی كە ...
لەیادی شەھیدکردنیـدا کۆرسێکی پەروەردەیی بەناوی پەرلەمانتارێکی شەھیدی کۆمەڵی ئیسلامیەوە بەڕێوەدەبەن...
یابونەوە و ھەڵوەشانەوەی خێزانەکان کەمیکردوە...
لەسەدا ٤٠ی ئەو پارەیەش کەبڕیاردراوە دابین بکرێت بۆ شاری سلێمانی دەبێت...
وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕیگرتن لە بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن بڕیاریداوە لە ھەفتەیەکدا دوو تا سێ ڕۆژ مۆڵەت بداتە مامۆستایان....
بەرپرسی ناوەندی تانجەرۆ: ھەرچیمان پێ بکرێ دەیکەین...
بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی سلێمانی بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا دەرگای خوێندنگەکان بۆ وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ نەکرێتەوه‌...
"ئەگەر حکومەت وەک ئێستا خەمسارد بێت بەرانبەر مامۆستایان، ئەوا زەنگی خوێندن لێنادەین"...
1 بۆ 10 له‌ کۆی 200
    
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(49.1%)
(5.0%)
(45.9%)
279
 
© All Rights Reserved