وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت   ||    مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامێكی خۆی ده‌كات   ||    سلێمانی.. بەكارهێنەرانی‌ مادە هۆشبەرەكان بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە   ||    ناوەندی پشدەری ڕێكخراوی قوتابیان بەرپرسی نوێ هەڵده‌بژێرێت   ||     هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ 150 هه‌زار تەن برنج ده‌خوات   ||    کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||   
ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕوانامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی كاندید و خوێندكارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا)، ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌كان، ساخته‌ن.

 

عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى نووسراودا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت : " دوای به‌دواداچونێكی ورد و ئه‌نجامدانی ڕاست و دروستی (صحه‌ صدور) بۆ بڕوانامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی ((TOEFL-iBT, TOEFL-PBT, IELTS, PEARSON-PTE، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاران به‌ده‌ست هێنراون بۆ وه‌رگرتن له‌ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)، ده‌ركه‌وت ده‌یان له‌و بڕوانامانه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی به‌ شێوه‌ی ساخته‌ به‌ده‌ست هێنراون و پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆكان كراون".

 

گوتیشی :" له‌ ئێستادا كاروباره‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ كۆتایی پێهاتوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك كاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ڕاشیگه‌یاند :" چاره‌نوسی ئه‌و كاندید و خوێندكارانه‌ی خوێندنی باڵا كه‌ به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی زمانیان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌پێی رێنمایی ژماره‌ (٤)ی ساڵی (2016) ی خوێندنی ماسته‌ر و رێنمایی ژماره‌ (5)ی خوێندنی دكتۆرا له‌ زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)، كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه‌، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

 

ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ وه‌ك له‌ ڕێنماییه‌كاندا هاتوه‌ : " هه‌ر پێشكه‌شكارێك هه‌ر جۆره‌ زانیارییه‌كی نادرووست و بڕوانامه‌ی ساخته‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش بكات، ئه‌وا سرینه‌وه‌ی ناوی له‌ خوێندن بۆ ده‌كرێت و به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ و به‌ پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".

 01/03/2017
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(48.0%)
(4.7%)
(47.3%)
300
 
© All Rights Reserved