وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت   ||    مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامێكی خۆی ده‌كات   ||    سلێمانی.. بەكارهێنەرانی‌ مادە هۆشبەرەكان بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە   ||    ناوەندی پشدەری ڕێكخراوی قوتابیان بەرپرسی نوێ هەڵده‌بژێرێت   ||     هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ 150 هه‌زار تەن برنج ده‌خوات   ||    کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||   
خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە (ھۆزان ئەحمەد) خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکات کە داھێنەری پرۆژەیەکی گرنگە و بۆ یەکەم جاریشە لە کوردستان و عێراق پرۆژەی لەم جۆرە بیری لێدەکرێتەوە.

پرۆژەکە بریتیە لە بەرھەمھێنانی ھێلکەی خۆماڵیی ئۆرگانیک بە ڕێژەی (١٠٠%) کە ھیچ جۆرە ماددەیەکی کیمیایی و ئەنتی بایۆتیک و ھۆرمۆناتی گەشەی تێدا نیە و ئەو مریشکانەی بۆ بەرھەمھێنانی ئەم ھێلکەیە بەخێودەکرێن، گەنم و عەلەفی تەواو سروشتیان پێدەدرێت بەبێ بەکارھێنانی ھیچ مادەیەکی کیمیایی .

ئەم ھێلکەیە دەوڵەمەندە بە (Omega ٣s) کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەکردنی مێشک و کەمکردنەوەی ھەوکردن و نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک (شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەبۆ) .

ھێلکەی ئۆرگانیک ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە ڤیامینی تێدایە بە بەراورد بە ھێلکەی ئاسایی .

ئەم جۆرە ھێلکەیە تا ئێستا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و تەنانەت بەشێکی زۆری وڵاتانی دەوروبەریش بەرھەم نەھاتووە و بۆ یەکەمجارە لەلایەن خوێندکارێکی کوردەوە بەرھەم دەھێنرێت . 

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە فەرمیی بانگھێشتی خاوەنی پرۆژەکە دەکات بۆ دیوانی وەزارەت و دوای ڕوونکردنەوەی پرۆژەکە، پشتیوانی تەواوی وەزارەتەکەی و حکومەتی ھەرێمیشی بۆ دەربڕی .

وەزیری کشتوکاڵ، ئاشکرای دەکات "بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە ھێلکەیە تا ئێستا لەسەر ٨٠٠ مریشک ئەزموون کراوە و سەرکەوتنی زۆر گەورە و دڵخۆشکەری بەدەستھێناوە و، ئێمەش وەک وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارمانداوە ھەر شتێک پێویست بێت بۆ پاڵپشتی ئەنجامی دەدەین و دەیکەینە پرۆژەیەکی گەورەی خۆماڵیی".


 07/03/2017
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(48.0%)
(4.7%)
(47.3%)
300
 
© All Rights Reserved