وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە جێبەجێ دەکرێت   ||    مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامێكی خۆی ده‌كات   ||    سلێمانی.. بەكارهێنەرانی‌ مادە هۆشبەرەكان بۆ دوو ئەوەندە زیادیان كردووە   ||    ناوەندی پشدەری ڕێكخراوی قوتابیان بەرپرسی نوێ هەڵده‌بژێرێت   ||     هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ 150 هه‌زار تەن برنج ده‌خوات   ||    کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا   ||    چین کەشتییەک بۆ چوونە سەر مانگ دروستدەکات   ||    دوگمەی بەدڵنەبوون بۆ فەیسبووک زیاد دەکرێت   ||    خوێندكارێكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین داهێنانێكى گرنگ له‌ هێلكه‌دا ده‌كات   ||    ده‌یان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت و زانكۆكان كراون   ||    سلێمانی.. كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی خولی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت   ||    پرۆژەی (لاوی داھێنەر – لاوی ڕاھێنەر) له‌ پێرفێکت گروپه‌وه‌   ||    كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیان به‌ڕێوچوو   ||    خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان دەكات   ||    گردبوونەوەی بەشێک لە خوێندکاران چەند کاتژمێرێک دەوامی زانکۆی ڕاپەڕینی ڕاگرت   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پێدانى 3 نمره‌ به‌ ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌   ||    وەزیری خوێندنی باڵا: بازاڕی کار زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە   ||    ئه‌كادیمیای مامۆستای كوردستان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌كات   ||    لە زانکۆی سلێمانی یادی کۆماری کوردستان کرایەوە   ||   
کەرکوک.. ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر بەغدا

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاند، بە نووسراوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی هەرێمن ناخرێنە سەر حکومەتی ناوەند.

ئەمڕۆ ١٤ی ئازاری ٢٠١٧، شێرزاد ڕەشید بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگه‌یاند، بەغدا بە نووسراوێک ئاگاداری کردوونەتەوە کە چیتر داوای ئەوە نەکەن مامۆستایانی سەر میلاکی حکومەتی هەرێم بخرێنە سەر میلاکی حکومەتی ناوەند.

هەروەها وتیشی، ئەو وەڵامەی بەغدا وەکو "سوکایەتی" دەبینن و هەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک و یەکێتی مامۆستایانیش وەک مزایەدەیەکی سیاسی دەبینن بۆ گواستنەوەی مامۆستایانی سەر میلاکی هەرێم بۆ بەغدا.

لەلایەکی دیکەوە لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان ووتی کە سەرەڕای نووسراوەکەی بەغدا ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مامۆستایانی سەر میلاکی حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی ناوەند.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە مەرجەکانی یەکێتی مامۆستایان بۆ نەهێشتنی ناڕەزایەتییەکان ئەوە بووە کە مامۆستایان بخرێنە سەر میلاکی بەغدا بۆ ئەوەی موچەکانیان نەبڕێت و لەکاتی خۆیدا وەریبگرن.

ساڵی ڕابردوو لە سەرەتای کردنەوەی دەوامی خوێندندا مامۆستایان زیاتر لە دوو مانگ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد دژی پاشەکەوتی موچە و دواکەوتنی، مامۆستایانی کەرکوکیش کە سەربە میلاکی حکومەتی هەرێم بوون، داوایان کرد کە بخرێنە سەر میلاکی بەغدا بۆ ئەوەی هاوشێوەی مامۆستایانی حکومەتی ناوەند چیتر موچەکانیان نەبڕێت و لەکاتی خۆشیدا وەریبگرن.


 15/03/2017
بیروڕاکان
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  

زیاتر
213
29/09/2013
 
ئه‌دای ڕیكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌پاش كۆنگره‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟


(48.0%)
(4.7%)
(47.3%)
300
 
© All Rights Reserved