|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسی دووه‌می سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان (ydc)
8/1/2010
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسی دووه‌می سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رواری 6/1/2010 سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان هه‌ستا به ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی دووه‌می خۆی له شاری سلێمانی به به‌شداری سه‌رجه‌م ئۆفیس و به‌شه‌كانی به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وی راپۆرتی چالاكی ساڵانه‌ی ئۆفیسه‌كان و به‌شه‌كانی سه‌نته‌ر، هه‌روه‌ها داڕشتنی پلانی ساڵی 2010.
سه‌ره‌تا كۆنفرانسه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد. پاشان له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌وه ووته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌شكراو میكانیزمی كاره‌كانی كۆنفرانس خرانه ڕوو,دواتر وته‌ی ئۆفیسی گشتی سه‌نته‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئۆفیسه‌وه كاك (محمد احمد) خوێندرایه‌وه,كه‌تیایدا ڕاپۆرتی چالاكی سه‌رجه‌م به‌ش و ئۆفیسه‌كان خرایه روو .
دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش راپۆرتی چالاكی سه‌رجه‌م ئۆفیس و به‌شه‌كان خوێندرایه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی راپۆرت و چالاكییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێران و ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئۆفیس و به‌شه‌كان كرا. هه‌روه‌ها له‌ژێر رۆشنایی كاروباره‌كانی رابردوودا پلانی ساڵی (2010) خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا پاش سه‌رنج و تێبینی ئه‌ندامانی كۆنفرانس به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا, له هه‌مانكاتدا ڕا و سه‌رنج و تێبینی و پیشنیاری ئه‌ندامان بووه راسپارده‌ی كۆنفرانس.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆنفرانسدا بودجه‌ی پێویستی بۆ راپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی داهاتوو خه‌مڵێندراو پاش گفتوگۆكردن په‌سه‌ند كرا.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆنفرانسدا باس له كێشه هه‌نوكه‌یه‌كانی ئه‌مڕۆی لاوان كرا‌و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر به‌زووی به‌ده‌مه‌وه چونی داواكاریه‌كانی لاوان و چیتر ده‌سه‌ڵات خه‌مسارد نه‌بێت له ئاست گرفته‌كانی لاوان‌دا,وپه‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌رشانێتی كه كار بكات بۆ ڕه‌خساندنی كایه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ لاوان.
هه‌روه‌ها كۆنفرانس دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته گنجان و لاوان به گیانێكی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه له ڕۆژی(7/3/2010) بڕۆن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شدارێكی كارابن له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا.
له كۆتاییدا ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانس
سلێمانی 6/1/2010
|
|