|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌و توند‌و تیژیانه‌ی له هه‌ندێ له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به ژنان پیاده ده‌كرێن
26/1/2010
به‌ڕێزان/سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
-وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
-سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان
-لیژنه‌ی ژنانی په‌رله‌مان
-سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان
ئاشكرایه ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌هه‌رێمی كودرستاندا هه‌ڵكشان وبه‌ره‌و پێشچوونی پێوه دیاره و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵ ده‌رده‌كه‌ون وده‌بینرێن،ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌مایه‌ی خۆشحاڵی‌وبره‌ودانه به ڕاگه‌یاندنی كوردی و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له وڵاته‌كه‌ماندا ،به‌ڵام مه‌خابن به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێك گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌دا ، وێنه‌ی ژن به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه كه‌وێنایه‌كی شێوێنرا‌وه‌و زۆرێك له‌بابه‌ت‌و داتا‌و هه‌واڵه‌كان ، بنه‌مایه‌كی زانستی‌و دروستیان نیه ، به‌شێوه‌یه‌ك كه رودانی چه‌ند حاڵه‌تێكی نامۆ له قه‌باره‌ی خۆیان زۆر گه‌وره‌تر ده‌كرێن و وه‌ك دیارده باسیان لێوه ده‌كرێت ،
به شێوازێك خه‌ریكه ژن ته‌نها له جه‌سته‌دا ببینرێته‌وه و ژیری و تواناكانی تری وه‌لا بنرێن ،ئه‌مانه‌ش بونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زیادبوونی توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ژنان‌و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابونه‌وه (ته‌لاق) ، كه‌سه‌رجه‌میان ده‌بنه رێگر
له‌به‌رده‌م هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان له بازنه‌كانی كاركردندا و تێروانینی هه‌ڵه بۆ رۆڵ و پێگه‌ی ژن ده‌چه‌سپێنن ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌ئاقاری دروست‌وباشی خۆیدا نابه‌ن وهیچ خزمه‌تێك به‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ناكه‌ن.
بۆیه ئێمه ئه‌مانه‌ی له‌خواره‌وه ناومان هاتووه ئیدانه‌و مه‌حكومی هه‌ر ده‌زگاو بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه سوكایه‌تی به‌كه‌رامه‌ت‌و كه‌سێتی ژنی كوردبكات و ڕاستییه‌كان ئاوه‌ژووبكات و داواده‌كه‌ین:
1- ده‌زگاو لایه‌نی به‌رپرس پێداچونه‌وه و چاودێری ئه‌و كه‌ناڵ و بڵاوكراوانه بگرنه ئه‌ستۆ.
2- یاسا به‌رقه‌رار بێت‌وبه‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێن‌و كه‌سی په‌یوه‌ندیدار به‌و بڵاوكراوانه بكرێت.
3-داوا له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین ئیتێكی ڕۆژنامه‌وانی پشتگوێ نه‌خه‌ن‌و چیدی داتا‌و بابه‌تی نازانستی بڵاونه‌كه‌نه‌وه .
4- سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌كان‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌هه‌ندبگرن وكاری جدی له‌سه‌ربكه‌ن.
5-دواكاری گشتی به‌جدی به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت له مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
6- ژنانی به‌هیمه‌تی ئه‌م نیشتیمانه به‌هیچ شێوازێك ئه‌م شێواندن‌و سوكایه‌تیكردنه به كه‌سێتی و پێگه‌یان قبوڵ نه‌كه‌ن.
لایه‌ن و ناوه‌كان:
-لیژنه‌ی سلێمانی بۆ پشتیوانیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسانی مێینه/له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
-سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری سایه
-بیخاڵ أبوبكر/سكرتێری رێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
-سنه‌وبه‌ر اسماعیل سكرتیری كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
-ئالا كمال علی/به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان
-سه‌رگول قه‌ره‌داغی/ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
-خه‌رامان محمد/رۆژنامه نووس و چالاكوانی بواری ژنان
-منیره عبدالكریم/به‌رپرسی لاپه‌ره‌ی ژنان له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
-هیرۆ جزا/له‌كوردستانی نوێ
-رقیه صدیق عبدالعزیز/خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری په‌یامی خوشكان
-قه‌ده‌مخێر عبدالله/ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی
-هه‌ڵاله محمد/سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاینده
-چمیا‌و توفیق داود/ نوێنه‌ری ژنانی رۆژنامه‌نوس له حیزبی سۆسیالیستی كوردستان
-ژیان حمه‌سعید/چالاكوانی بواری ژنان
-رازمحمد و نوسه‌یبه هه‌رده‌وان/په‌یامنێرانی سایتی یه‌كگرتووی خوشكان و رۆژنامه‌ی داهێنان
هه‌رشادو سه‌ركه‌وتوو بن
24/1/2010
|
|