|
ژمارهی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامهیهكی رهخنهیی خوێندكاریه
دوو ههفته جارێك بڵاو دهبێتهوه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
بههۆی پهیڕهو كردنی دووسیستمی خوێندنی پهروهرده لهساڵی داهاتوودا، پێتوایه ببێتههۆی دروستبوونی گرفتی گهوره لهكوردستاندا؟
|
|
بە تەنیایم مەسپێرە...
11/5/2008
هاوڕێ عەدنان
ئەى ئەومەرگەى لەناکاو هاتى و
ئەزیزترین کەسمت بردەوە
ئەى ئەو (با)یەى ئاگادارت نەکردم و
خۆشەویستەکەى منت فڕاند
چاوەڕێم بمبەى لەگەڵ خۆت
ئێوە بڵێن
کام عاشق بێ مەعشوقى، ژیانى خۆى ئەباتە سەر
خۆ هەموتان بۆساتێکیش بێ عاشق بوون
بێ خۆشەویست ژیان چ مانایەک ئەدا ؟
ژینى من بێ تۆ زۆر ئەستەمە ئەزیزم
چونکە خۆشەویستى من نە لەیلەو نە مەجنون
خۆشەویستەکەى من دەریایە
بەڵام بێ شەپۆلى توڕەبون...
چى دى لێت ناترسم ئەى (با)ى لەناکاو
چ لەخەودا بێى یا لەبێداریمدا ئەڵێم بەسەرچاو
ئیتر غەمیش ناخۆم لە جوانى دونیا
چونکە بۆ باوەشى دەریام دەبا
هەر چاوەڕێم بمبە لەگەڵ خۆت
 |
|