|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ماڵپه‌ڕێك پێنج هه‌زار ئه‌ندامی قه‌ڵه‌وی ده‌رده‌كات
30/1/2010
ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێ، پێنج هه‌زار ئه‌ندامی خۆی به هۆی قه‌ڵه‌وبوونیان ده‌رده‌كات.
ماڵپه‌ڕی BeautifulPeople.com وه‌ك له ناوه‌كه‌ی دیاره و تایبه‌ته به خه‌ڵكی جوان و رێكن، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامانی دیكه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، بڕیاریدا 5 هه‌زار ئه‌ندامی له سه‌ر كار ده‌ربكات، چونكه به به‌راورد به پێشتر قه‌ڵه‌و بوونه.
قه‌ڵه‌وبوونی ئه‌و ئه‌ندامه ده‌ركراوانه كاتێك ده‌ركه‌وت كه وێنه‌كانی جه‌ژنی سه‌ری ساڵیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه دانابوو و به هۆیه‌وه ئاشكرا بوو كه قه‌ڵه‌و بوونه.
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامبوون له‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت كه‌سی ئه‌ندام، كه‌سێكی جوان و رێك بێت و ماڵپه‌ڕه‌كه شانازی به‌وه ده‌كات كه گه‌وره‌ترین تۆڕی جوانه‌كانی جیهانه.
ئه‌ندامانی سایته‌كه پێشنیازی ده‌ركردنی هاوڕێیه‌كانیان كردووه، هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه پێویسته بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه بپاریزرێت.
به‌رپرسی دامه‌زرێنه‌رانی (خه‌ڵكی جوان) رۆبێرت هینتز گوتوویه‌تی: "له روانگه‌ی شوێنێكی بازرگانی، دڵگرانین كه 5 هه‌زار ئه‌ندامی خۆمان له ده‌ستداوه، به‌ڵام راستییه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه كه ته‌نیا ئه‌ندامی جوان وه‌رده‌گرین".
رۆبێرت گووتووشیه‌تی: "ئێمه كه مۆڵه‌ت بده‌ینه قه‌ڵه‌وه‌كان له‌و ماڵپه‌ڕه به كه‌یفی خۆیان بخوولێنه‌وه، مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ بنه‌مای بازرگانی ئێمه‌یه ".
PNA
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی بی بی سی
 |
|