|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودای گه‌وره (درودی خوای له‌سه‌ر بێ)
21/2/2010
و: سه‌عدی عه‌لی حه‌سه‌ن
1- په‌روه‌رده‌كردن به ئامۆژگاری :-
ئامۆژگاری كاریگه‌رێكی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ , له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌روشیار كه پێغه‌مبه‌ری خودایه (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ئه‌م ئامۆژگاری و كاره‌ی لێ غایب و نادیار نه‌بووه و هه‌میشه له به‌رنامه‌و كاری‌دا هه‌بووه‌و ئیهمالی نه‌كردووه , یاخود پشت گوێی نه‌خستووه , ئاوایی بووه هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) باش وه‌صفی ده‌كات , ئه‌ویش إبن مسعود و ده‌ڵێت :- (( پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) موخه‌ولی ده‌كردین واته سه‌رپشكی ده‌كردین به ئامۆژگاری كردن له چه‌ند ڕۆژێكدا , له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسا له‌وه‌ی كه بێتاقه‌تی ڕوومان تێ بكات )). رواه البخاری (68) .
له یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی ده‌گێڕنه‌وه , ئه‌ویش ( العرباچ كوڕی ساریه ) یه( ) ده‌رباره‌ی ئامۆژگارییه‌ك كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ئامۆژگاری كردوون ڕۆژێك له دوای نوێژی به‌ره‌به‌یان , ئامۆژگارییه‌كی كاریگه‌ر , كه وه‌ها بوو چاوه‌كان فرمێسكی پێدا ده‌هاته خواره‌وه و دڵه‌كان ده‌له‌رزی و ده‌كه‌وته له‌رزه , پیاوێك ووتی :- ئه‌مه ئامۆژگارییه‌كی ئه‌مانه‌ت سپێره , ده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) چیمان پێ ڕاده‌سپێرێت ئه‌ی نێردراوی خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی :- (( وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاریتان به پارێزگاری و ته‌قوای خودای گه‌وره و گوێ گرتن و گوێ ڕایه‌ڵی , وه هه‌روه‌ها به‌نده‌یه‌كی ( حه‌به‌شی ) هه‌ركه‌سێك له‌دوای ئێمه بژی و بمێنێت ئه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر ده‌بینێت , وه هه‌روه‌ها ئاگادارتان ده‌كه‌م له داهێنان و بیدعه‌ی كاره‌كان , واته كارێكی بیدعه‌و به‌دیهێنه‌ر دابێنیت كه له‌دین و ئایندا نه‌بێت , چونكه گومڕاییه , هه‌ر كه‌سێك گه‌شته ئه‌و زه‌مانه , ئه‌وا له‌سه‌ریه‌تی , وه‌یاخود پێویسته له‌سه‌ری دوای سوننه‌تی من و سوننه‌تی جێ نشینانی ڕاشیدینی ڕێنمایی كاران بكه‌وێت و , به دانه‌كانتان قه‌پی پێدا بكه‌ن )) . ( رواه الترمژی ( 2676 ) و إبن ماجه ( 42 ) .
بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری كاریگه‌ری خۆی جێ بهێڵێت ئه‌وه پێویسته به ئاره‌زوو سه‌رپشككردن بێت , نه‌ك به‌زۆر كردن , وه یاخود به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام .
له ئه‌بی وائیله‌وه ده‌فه‌رموێت عبدالله هه‌موو ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌یه‌ك ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كرد , پیاوێك پێی ووت ئه‌ی باوكی عبدالرحمن حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێك ئامۆژگاریمان بكه‌یت , ئه‌ویش فه‌رمووی شتێك هه‌یه قه‌ده‌غه‌م لێده‌كات , ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه من پێم ناخۆشه بێتاقه‌تتان بكه‌م , به‌ڵكو من سه‌رپشك و ئیختیار ده‌ده‌مه ده‌ستی خۆتان به ئامۆژگاریكردن , هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) سه‌رپشكی ده‌كردین له‌سه‌ر ئامۆژگاریكردن و له‌وه ده‌ترسا كه ئێمه بێتاقه‌تی ڕوومان تێ بكات )) . رواه البخاری 70- ومسلم 2821 .
2- قاییل كردنی ژیری
له ئه‌بی ئومامه ده‌فه‌رموێت : گه‌نجێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) بوارم بده كه زیناو فاحیشه‌و داوێنپیسی بكه‌م , هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له چوار ده‌وری پێغه‌مبه‌ربوون(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ڕوویان تێكردوو لۆمه‌یانكرد , ووتیان ئه‌و ووته خراپانه مه‌كه له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خودادا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) و وازبێنه , پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی ئه‌ی گه‌نج نزیك به‌ره‌وه له من , ئه‌ویش زۆر نزیك بوویه‌وه له پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی : ئایا ئه‌م شته بۆ دایكت پێت خۆشه واته زینای له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ؟ ووتی نه‌خێر , خودای گه‌وره بمكات به فیدات , پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی كه‌واته (( خه‌ڵكیش ڕازی نابن و پێیان خۆش نیه ئه‌و كاره له‌گه‌ڵا دایكیاندا بكه‌ن )) دیسان فه‌رمووی (( ئایا پێت خۆشه بۆ كچه‌كه‌ت ؟)) ووتی به‌خودا نه‌خێر ئه‌ی نێردراوی خودا(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) خودای گه‌وره بمكات به فیدات , ئه‌ویش فه‌رمووی :- (( هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش بۆ كچه‌كانیان پێیان خۆش نیه )). له پاشان پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی :(( ئایا بۆ پوری باوكت پێت خۆشه ؟)) . ئه‌ویش ووتی به‌خودا نه‌خێر خودای گه‌وره بمكات به فیدات . ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی (( كه‌واته به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش پێیان خۆش نیه بۆ پوره‌كانیان )). دیسان پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی (( ئایا پێت خۆشه بۆ پووری دایكت ؟)). ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك جارانی پێشوو ووتی نه‌خێر خودای گه‌وره بمكات به فیدات , پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی (( به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكیش پێیان خۆش نیه بۆ پوره‌كانیان )). ئه‌نجا ده‌ستی خسته سه‌ری و ئه‌م دوعایه‌ی خوێند (( په‌روه‌ردگارا له گوناهی خۆش به‌و دڵی پاك بكه‌ره‌وه و داوێنی بپارێزه )) ئیتر ئه‌م گه‌نجه له‌دوای ئه‌م نزایه‌وه لای نه‌كرده‌وه بۆ تاوان و خراپه . رواه أحمد
ئه‌م گه‌نجه كا¬تێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ئاره‌زوو شه‌هوه‌تی داده‌گیرساو ووروژابوو له ده‌روونیدا , ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد كه دیواری شه‌رم و شكۆ بشكێنێت , و بانگی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) بكات به ئاشكرا‌و ڕوون و له به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خودادا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , پێغه‌مبه‌ری مامۆستا‌و په‌روه‌ردگاریش زانی و هه‌ستی به لایه‌نێكی چاكی ئه‌و گه‌نجه كرد , كه هاوه‌ڵان نه‌یانده‌زانی و ده‌ركیان پێ نه‌كرد ئایا كامه بوو ؟
ئه‌م گه‌نجه كاتێك كه هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) مۆڵه‌ت و ئیزنی وه‌رگرت , ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نجه كه‌م وه‌رع و خۆنه‌پارێزو بێ دین بوایه , ئه‌وا ئه‌و كاته پێویستی به هیچ مۆڵه‌تێك و ئیزن نه‌ده‌كرد و ژێر به‌ژێری ئه‌م كاره‌ی ده‌كردو كه‌س پێی نه‌ده‌زانی جگه له خودای گه‌وره نه‌بێت , پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ئه‌م لایه‌نه خێر‌و چاكه‌ی به‌دی كرد تیایدا , ئایا ئه‌نجامه‌كه‌ی كامه بوو ؟ (( ئه‌وه‌بوو ئه‌و گه‌نجه ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای نه‌كرده‌وه به‌لای هیچ شتێك‌دا .
3- توڕه‌بوون و سزادان له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ مه‌به‌ستی ( په‌روه‌رده ) :-
هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) توڕه ده‌بوو له‌سه‌ر كه‌سێك كه بكه‌وتایه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه , یاخود سزای ده‌دا:-
له ئیبن مه‌سعودی ئه‌نسارییه‌وه ( ) ده‌ڵێت : پیاوێك ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , به‌رده‌وام من ده‌گه‌م به نوێژ‌و نوێژ ده‌كه‌م فڵان كه‌س له‌سه‌رمان درێژ ده‌كات , ده‌ڵێت هیچ كاتێك پێغه‌مبه‌رم نه‌دیوه ئه‌مه‌نده توڕه بێت له ئامۆژگاریدا له‌و ڕۆژه‌داو ده‌ڵێت : (( ئه‌ی خه‌ڵكینه ئێوه خه‌ڵكی ڕاو ده‌نێن و دوور ده‌خه‌نه‌وه له نوێژ , هه‌ر كه‌س نوێژی كرد بۆ خه‌ڵكی پێش نوێژی كرد با سوكی بكات , له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆش و لاواز‌و پیرو په‌ككه‌وته‌وخاوه‌ن ئیش و كاری تێدایه )) . رواه البخاری ( 90 )ومسلم 466.
له زه‌یدی خالیدی كوڕی جه‌هه‌نیه‌وه ده‌فه‌رموێت :- پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی كه‌ده‌یدۆزێته‌وه واته ( اللقگه ) ئه‌ویش فه‌رموی ده‌مه‌وانه‌كه‌ی بناسه‌وه , یاخود قاپ و سه‌رقاپه‌كه‌ی بناسه‌وه , له‌پاشان یه‌ك ساڵ بیناسێنه , له‌پاشاندا كه‌ڵكی لێوه‌ربگره , ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی هات بیده‌ره‌وه . ئه‌ویش ووتی ئه‌ی پاشماوه‌ی حوشتر ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) توڕه‌بوو هه‌تا هه‌ردوو كوڵم و گۆنای سور بویه‌وه – یاخود ده‌ڵێت ده‌م و چاوی سوور بوویه‌وه - پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی چیته‌و تۆ چیت داوه لێی كونده‌ی خۆیی و پێڵاوی خۆی هه‌یه ئاو ده‌خواته‌وه ده‌له‌وه‌ڕێت وازی لێبێنه هه‌تا خاوه‌نه‌كه‌ی دێت و ده‌یباته‌وه . كابرا ووتی ئه‌ی پاشماوه‌ی مه‌ڕ ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی :- بۆ خۆت یاخود بۆ براكه‌ت , یان بۆ گورگ . رواه البخاری ( 90 ) ومسلم 1722.
بخاری ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت له صحیحه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌م دوو فه‌رموده‌یه كردویه‌تی به بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی ( بابه‌تی توڕه‌بوون له ئامۆژگاری و فێركردندا ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی بینی كه پێی ناخۆش بوو ) .
له عبدالله ی كوڕی عه‌باسه‌وه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) موستیله‌یه‌كی ئاڵتونی بینی له په‌نجه‌ی پیاوێكدا و دایكه‌ند له په‌نجه‌ی كابراو فڕه‌یداو فه‌رمووی :- (( كه‌سێك له ئێوه به ئه‌نقه‌ست ده‌چێت بۆ پشكۆو سكڵێك له ئاگرو دێنێتی و ده‌یكاته په‌نجه‌ی )), ووتیان به پیاوه‌كه كلكه‌وان ( موستیله‌كه‌ت ) هه‌ڵبگره و سوودی لێ وه‌ربگره و بیفرۆشه , ئه‌مه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ڕۆیشت , كابراش ووتی نه‌خێر سوێند به خودای گه‌وره شتێك كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فڕه‌ی دابێت , هه‌رگیز هه‌ڵیناگرم . رواه مسلم ( 2090 )
له سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوعه‌وه پیاوێك له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودادا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) به ده‌ستی چه‌پی نانی ده‌خوارد , پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی كابرا به ده‌ستی ڕاستت بخۆ , ئه‌ویش ووتی ناتوانم , پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی هه‌ر نه‌توانیت , ئه‌م كابرا هیچ شتێك ڕێگری لێ نه‌كرد , جگه له فیزو خۆبه‌زل زانین نه‌بێت , ده‌فه‌رموێت : نه‌یتوانی ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه بۆ نانه‌كه‌ی بیخوات . رواه مسلم 2021.
به‌ڵام ئه‌م كارانه له ڕێنمایی هه‌میشه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا نه‌بووه (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , به‌ڵكو ڕێنمایی‌و هدی به‌رده‌وام و ڕاتیبی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) نه‌رم و نیانی بووه , به‌ڵام كاتێك شوێن و مه‌قامه‌كه وا پێویست ده‌كات و ده‌خوازێ و ئیقتیزا ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ڕه‌ق بێت و توڕه‌بێت له‌وێدا , وه هه‌روه‌ها به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌مه :-
1-خودای گه‌وره سبحانه وتعالی وه‌صفی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) كردووه به نه‌رم و نیانی , یاخود ببێته‌هۆی نه‌رم و نیانی , هه‌روه‌ك خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :- [ فَبِما رحمه مِن الله لِنتَ له‌م ۆڵ‌و كُنتَ فَڤا غلیڤَ القَلبِ ڵانفچوا مِن حَولك ] , وه هه‌روه‌ها خودای گه‌وره وه‌صف و باسی كردووه به نه‌رم و نیانی و ده‌فه‌رموێت :- [ ڵقَد جاْ كم رسولُ مِن أنفسكُم عزیزُ علیه ما عَنِتُم حَریص علیكُم بالمۆمنین رَۆوفُ رحیم ].
هیچ وه‌صف و باسكردنێك به ئه‌ندازه‌ی باس و وه‌صفی خودای گه‌وره چاكترو باشتر نیه , چونكه خودای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) .
2-وه‌صف كردنی هاوه‌ڵانی بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) .
معاویه‌ی كوڕی حكم ( ) به‌م جۆره وه‌صفی كردووه‌و ده‌ڵێت :- باوك و دایكم به قوربانی بێت هه‌رگیز مامۆستایه‌ك و فێركه‌رێكی چاكی ئاوام نه‌بینیوه له‌پێش ئێمه له‌دوای ئێمه‌ش كه فێری خه‌ڵكی كردبێت , جگه له ئه‌و هه‌رگیز توند‌و تیژ نه‌بووه له‌سه‌رم , وه هه‌روه‌ها هه‌رگیز لێی نه‌داوم , وه هه‌روه‌ها هه‌رگیز جوێنی پێ نه‌داوم . رواه مسلم 537
3-فرمانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) به هاوه‌ڵانی به نه‌رم و نیانی ئه‌و پێشه‌نگ بووه له‌و بواره‌دا , هه‌ر ئه‌و ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زیوه‌ته سه‌ری :- [ لِمَ تقولونَ ما‌لا تفعَلون ] . واته :- بۆچی شتانێك ده‌ڵێن و خۆتان ئه‌نجامی ناده‌ن .
هه‌ر ئه‌و نزیكترین كه‌سه بۆ پڕاكتیزه‌كردنی و جێ به‌جێ كردنی , كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) معاژ و أبا موسای ئه‌شعه‌ری نارد بۆ ( ی‌من ) و پێی فه‌رموون :- ئاسان كاری بكه‌ن و شت قورس و گران مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵك و مژده بده‌ن و خه‌ڵك تارو ڕاو مه‌نێن . رواه البخاری 3038 ومسلم 1733
4-وه‌صف و سه‌نای پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) له‌سه‌ر نه‌رم و نیانی , یه‌كێك له‌وانه له فه‌رموده‌یه‌كدا كه ده‌فه‌رموێت :- (( نه‌رم و نیانی له هه‌ر شتێك‌دا هه‌بووبێت : ئه‌وا جوانی ده‌كات , وه به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌ر شتێك‌دا ده‌ری بێنیت , ئه‌وا ناشیرینی ده‌كات )). وه هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه به دایكمان عائیشه‌ی فه‌رموو (ر.ع ) :- (( خودای گه‌وره به به‌زه‌یی و میهره‌بان و نه‌رم و نیانه و نه‌رم و نیان و به‌به‌زه‌یشی خۆش ده‌وێت له هه‌موو فرمانێكدا )). ( رواه البخاری ) 6024 ومسلم 2165 وه هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت :- (( خودای گه‌وره به‌به‌زه‌یی و نه‌رم و نیانه و نه‌رم و نیان و به‌به‌زه‌یشی خۆش ده‌وێت , وه ده‌یبه‌خشێت به‌سه‌ر نه‌رم و نیانیدا , هه‌مان شت نابه‌خشێت به‌سه‌ر توند‌و تیژیدا , وه هه‌روه‌ها نایبه‌خشێته به‌سه‌ر شتی تردا جگه له‌و )) . رواه مسلم 2593 .
وه له فه‌رموده‌ی إبن جریردا (( هه‌ركه‌سێك نه‌رم و نیانی قه‌ده‌غه‌و حه‌رام بكات , ئه‌وا خێر‌و چاكه حه‌رام ده‌كات )). رواه مسلم 2592.
5-سیره‌و ژیاننامه‌ی كرداری پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا هاوه‌ڵه‌كانی هه‌مووی وێنه و ته‌مسیلی نه‌رم و نیانی ده‌گه‌یه‌نێت , له هه‌موو شتێك‌دا , یه‌كێك له‌وانه :-
أ-چیرۆكی ده‌شته‌كێك كه میزی كرد له مزگه‌وتدا , چیرۆكه‌كه به‌ناوبانگه لای هه‌مووان .
ب-چیرۆكی عباد كوڕی ( شرحبیل ) – هه‌ر خۆی ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت :- ساڵێكی قات و قڕیمان تووش بوو , له‌و كاته‌دا هاتم بۆ مه‌دینه چوومه ئه‌و دیوی دیوارێكه‌وه و گوڵه گه‌نمێكم لێكرده‌وه پرووكاندم له پاشان خواردم وه‌هه‌روه‌ها هه‌ندێكم خسته ناو جل و به‌رگه‌كه‌م , خاوه‌نی دیواركه هات و لێیدام جل و به‌رگه‌كه‌ی بردم , خێرا هاتم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) و هه‌واڵه‌كه‌م پێدا , پێغه‌مبه‌ریش(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) به كابرای فه‌رموو خواردنت پێ نه‌دا كاتێك كه برسی بوو , وه هه‌روه‌ها فێرت نه‌كرد كاتێك كه نه‌زان بوو )). ((پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فرمانی پێكرد كه جل و به‌رگه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه , وه هه‌روه‌ها فرمانی كرد كه بارێك , یاخود نیوبار خواردنی بده‌نێ )) رواه أحمد 16067 و أبوداود 2620 وإبن ماجه 2298
ج- چیرۆكی سلمه‌ی كوڕی صخر اڵانصاری ده‌ڵێت :- من پیاوێك بووم خودای گه‌وره پێی به‌خشیبوم له ( جیماعی ژناندا ) ئه‌مه‌ی به كه‌سی تری نه‌به‌خشیبوو , كاتێك كه ڕه‌مه‌زان هات پشتم له ژنه‌كه‌م كرد , واته : ڤهارم كرد , واتای ڤهاریش له شه‌رعدا ئه‌وه‌یه كه كابرا به ژنه‌كه‌ی بڵێت : پشتی تۆ وه‌ك پشتی دایكم وایه , ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك لێی جیا ده‌بێته‌وه و كه‌فاره‌تیشی له‌سه‌ره‌و دروست نیه ئه‌م ووته‌یه بڵێت , (1) هه‌تا ڕه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت , له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌كا جیماعی له‌گه‌ڵدا بكه‌م له شه‌وه‌كانمدا , ڕۆژو شه‌وم ده‌ژمارد له‌م بابه‌ته‌دا , هه‌تا ڕۆژم لێ ده‌بوویه‌وه و من نه‌مده‌توانی لێی داببڕم و جیابمه‌وه , ئه‌وه‌بوو شه‌وێكیان خێزانم خزمه‌تی ده‌كردم , ئه‌وه‌بوو ئه‌ندامێك له جه‌سته‌ی پیشاندام و منیش خۆم نه‌گرت و جیماعم له‌گه‌ڵدا كرد , كاتێك كه به‌یانی بوویه‌وه ڕۆشتم بۆ لای خزم و كه‌س و كاره‌كه‌م و هه‌واڵم پێدان و ووتم با بڕۆین بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) و له‌گه‌ڵمدا بێن , با هه‌واڵی ئه‌م كاره‌می پێ بده‌م , ئه‌وانیش ووتیان : به‌خودا نایه‌ین له‌گه‌ڵتاو ئه‌و كاره ناكه‌ین و ده‌ترسین قورئان له‌سه‌رمان دابه‌زێت ,و یاخود پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) شتێك بفه‌رموێت ده‌رباره‌مان عارو داڕزانه‌كه بمێنێه‌ته‌وه بۆمان و له‌سه‌رمان , به‌ڵام تۆ بڕۆ ئه‌وه‌ی كه پێت ده‌كرێت بیكه , ده‌ڵێت : ڕۆشتم و چوومه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) هه‌واڵم پێدا به كاره‌كه‌م و ووتی : تۆ ئه‌وه‌یت واته تۆ ئه‌و كاره‌ت ئه‌نجام داوه ؟ منیش ووتم به‌ڵێ من ئه‌وه‌م , جارێكی تر فه‌رموی تۆ ئه‌وه‌یت ؟ منیش ووتم به‌ڵێ ئه‌وه‌م , جارێكی تر پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی تۆ ئه‌وه‌یت , ووتم به‌ڵێ من ئه‌وه‌م و ئه‌وه‌تام و حوكم و بڕیاری خودا چیه له‌سه‌رم بیده به‌سه‌رمداو من ئارامگرم , پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی : به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه , ده‌ڵێت منیش دام به لاملمدل به هه‌ردوو ده‌ستم و ووتم : نه‌خێر سوێند به‌وه‌ی تۆی ناردووه به‌ڕاستی و حه‌ق هیچی ترم نیه جگه له ئه‌و ژنه , پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی ده‌ی دوو مانگ به‌ڕۆژوو به ، منیش ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ئایا ئه‌و كاره‌م له ڕۆژودا توش نه‌بووه كه تووشم بوو ؟ پێغه‌مبه‌ریش(درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی ده‌ی نانی شه‌ست هه‌ژار بده , منیش ووتم : سوێند به‌وه‌ی كه تۆی ناردووه به‌ڕاستی و حه‌ق ئا ئه‌م شه‌ومان به سكی خاڵی كرده‌وه له خواردن , هه‌تا ئه‌م ئێواره‌ش , پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی : بڕۆ بۆ لای خاوه‌ن خێر‌و صه‌ده‌قه بنی زریق با ئه‌و بۆت بدات و پێی بڵێ با بۆت بدات و له جیاتی تۆدا خواردنی شه‌ست هه‌ژارت بۆ بدات و ئه‌وه‌شی كه مایه‌وه له‌و خێر‌و صه‌ده‌قه‌یه پشتی پێ ببه‌سته بۆ خۆت و ماڵ و منداڵه‌كه‌ت , ده‌ڵێت گه‌ڕامه‌وه بۆ خزم و قه‌ومه‌كه‌م و پێم ووتن له لای ئێوه ته‌نگ و ته‌سكیم بینی له ژیانمداو هه‌روه‌ها خراپی ڕاو بۆچون , به‌ڵام لای پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فراوانی و به‌ره‌كه‌ت , فرمانی بۆمكردووه به خێر‌و صه‌ده‌قه‌ی ئێوه ده‌ی ئێوه‌ش بۆم ده‌ربكه‌ن و بمده‌نێ , ئه‌وانیش خێر‌و صه‌ده‌قه‌كه‌یان بۆ ده‌ركرد. رواه أحمد 23188 و أبوداود 2213 والترمژی و إبن ماجه 2062 .
به‌كارهێنانی ئاڕاسته‌ی ناڕاسته‌وخۆ
ئاڕاسته‌ی ناڕاسته‌وخۆ خۆی له‌مانه‌دا ده‌بینێته‌وه :-
أ-پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) خۆی ده‌فه‌رموێت چی‌یان لێ به‌سه‌رهاتوو چه‌ند نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانێكن , به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س دیاری بكات و تایبه‌تی بكات , وه هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له فه‌رموده‌كانی له چیرۆكی بریره , له عائیشه‌ی دایكی ئیماندارانه‌وه ده‌ڵێت بریره هات بۆ لای من و پرسیاری له نوسینه‌كه‌ی كرد واته هه‌ر ڕۆژێك ئه‌مه‌نده درهه‌م ده‌دات , یاخود مانگانه پاره ده‌دات به به‌ش به‌ش هه‌تا ئازاد ده‌بێت , واته ( كتابه ) 2 , عائیشه ( ) فه‌رموی ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت و ئاره‌زوته ده‌یبه‌خشم و ده‌یده‌م به كه‌س و كاره‌كه‌ت خزمایه‌تیه‌كه بۆ من ده‌بێت , ئه‌وه‌بوو كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) هات ئه‌وه‌ی بیرخسته‌وه , پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ)فه‌رموی بیكڕه‌و له پاشاندا ئازادی بكه , ولاْ و خزمایه‌تیه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئازادی ده‌كات , له پاشاندا نێردراوی خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) هه‌ستاو چووه سه‌ر مینبه‌ره‌كه و فه‌رموی , چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه كه‌سانێك هه‌ندێ مه‌رج داده‌نێن , كه ئه‌و مه‌رجانه له كیتابی خودادا نیه , و هه‌ركه‌سێك مه‌رجێك دابنێت له كتابی خودادا نه‌بوو , ئه‌وه بۆی نیه , ئه‌گه‌ر سه‌د مه‌رجیش دابنێت . رواه البخاری 2735 ومسلم .
وه هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی ئه‌نه‌س چه‌ند كه‌سێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) پرسیاریان كرد له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) له كار‌و كرده‌وه‌كانی كه له نهێنی و په‌نهاندا ده‌یكات , له ئه‌نجامدا هه‌ندێكیان ووتیان هه‌رگیز ئێمه ژن ناهێنین , وه هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تریشیان ووتیان تا ماوین گۆشت ناخۆین , و هه‌ندێكی تریان ووتیان هه‌رگیز له جێگادا ناخه‌وین , پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) حه‌مدو سوپاس و ستایشی خودای كرد‌و فه‌رموی چی‌یان به‌سه‌رهاتووه كه‌سانێك كه فڵان و فڵان شتیان ووتوه , به‌ڵام نوێژ ده‌كه‌م و ده‌خه‌وم و ڕۆژو ده‌گرم و ده‌یشكێنم و ژن دێنم , وه هه‌ركه‌سێك پشت له سوننه‌تی من بكات له‌من نییه .رواه البخاری 1401.
ب- وه هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار وه‌صف و سه‌نای سیفه‌تێك ده‌كات كه له كه‌سێكدا هه‌یه‌و هانی ده‌دات له‌سه‌ر كردنی به ڕێگایه‌كی ناڕاسته‌وخۆ , وه یه‌كێك له‌وانه عبدالله ی كوڕی عمر ڕیوایه‌تی كردووه‌و ده‌ڵێت :- پیاوێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) كاتێك خه‌وێكی ببینایه , ئه‌وا ده‌یگێڕایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , منیش به ئاواته‌وه بووم كه خه‌وێك ببینم و بیگێڕمه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , وه هه‌روه‌ها من له‌و كاته‌دا منداڵێكی عازه‌ب بووم , وه هه‌روه‌ها له مزگه‌وتدا ده‌خه‌وتم له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , جارێكیان خه‌وێكم بینی كه له‌خه‌ومدا دوو فریشته منیان هه‌ڵگرت و بردمیان بۆ ناو ئاگر واته بۆ دۆزه‌خ , له پڕێكدا ئاگره‌كه لول درا وه‌ك پێچ و لولی بیر , سه‌یرم كرد هه‌ندێ خه‌ڵكی تیادا بوو ده‌مناسینه‌وه , وام لێهات ده‌مگوت :- په‌نا ده‌گرم به خوا له سزای ئاگر , په‌نا ده‌گرم به خوا له سزای ئاگر , په‌نا ده‌گرم به خودا له ئاگری دۆزه‌خ , له‌پاشان فریشته‌یه‌كی تر گه‌شت به ئه‌وان : به منی ووت , پارێزگاری ناكرێت , واته ڕیعایه‌ت ناكرێت , ئه‌مه‌م باسكرد بۆ ( حفصه ) , حفصه‌ش ( ) گێڕایه‌وه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) , ئه‌ویش فه‌رموی (( به‌ڵێ ئه‌و پیاوه عبداللهیه ئه‌گه‌ر به شه‌ودا نوێژبكات , واته شه‌و نوێژ بكات )) . سالم ده‌فه‌رموێت : عبدالله ( ر.ع ) له شه‌ودا نه‌ده‌خه‌وت , مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت . رواه البخاری 3739 – 3738 .
ج- هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فرمانی ده‌كرد به هاوه‌ڵانی به‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌وێت بیڵێن به كابراكه ‘واته فه‌رمووده‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه كابرا ,له‌ئه‌نه‌سه‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) پیاوێك چووه ژووره‌وه بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) كابرا پاشماوه‌ی زه‌ردویی به‌ده‌م و چاویه‌وه بوو,كه‌م جار پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) ڕووبه‌ڕووی پیاوێك ده‌بووه له‌ده‌م و چاویدا شتێكی پێوه بێت پێی ناخۆش بێت )).كاتێك كابرا ڕۆشته‌ده‌ره‌وه, پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) به‌هاوه‌ڵانی فه‌رموو,ئه‌گه‌ر فرمان بكه‌ن به‌و كابرا بڵێن ئه‌و زه‌ردوویه به‌ده‌م و چاوته‌وه‌یه بیشۆ))رواه ابو ُداود(4182).
د_وه‌هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) له‌گه‌ل َكه‌سێكی تردا ده‌دوا و قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌وكه‌سه‌ش گوێی لێ بوو,له سوله‌یمانی كوڕی صرده‌وه ـ (ر.ع) ده‌ڵێت ,دوو كابرا جوێنیان به یه‌كتری ده‌دا له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) و ئێمه‌ش دانیشتبوین له خزمه‌تیدا ,كه‌سێكیان به تووڕه‌یه‌كی زۆره‌وه جوێنی ده‌دا به هاوه‌ڵه‌كه‌ی و ده‌م و چاویشی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو,له‌وێدا پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی:((من ووشه‌یه‌ك ده‌زانم ئه‌گه‌ر بیڵێت ئه‌وه ئه‌و توورَه بوونه‌ی نامێنێت و ده‌ڕوات ,یاخود ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی ده‌ڕوات ,ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بڵێت :اعُوُزژ باللَّه منَّ الشَّیگان الرَّجیم)) هاوه‌ڵان ووتیان به كابرا :_ئایا تۆ گوێ ناگریت بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) كه‌چی ده‌فه‌رموێت.؟كابراش ووتی خۆمن شێت نیم .(رَّواه‌ُ البُخاری ــ6115)و مسلم(2610) .
6- هاندان و ته‌شجیع و ستایش كردن
ڕۆژێكیان ئه‌بوهریره پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خودا كرد‌و ووتی : كێ خۆش به‌ختترین كه‌سه به شه‌فاعه‌تی تۆ ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رموی (( وامزانی كه هیچ كه‌سێك پرسیارم ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه لێ ناكات یه‌كه‌م كه‌س له تۆوه بوو , له‌وه‌ی كه ده‌زانم زۆر سوور بوویت له‌سه‌ر ئه‌م باسه )) رواه البخاری 99 .خه‌یاڵا بكه ئه‌ی برای خوێنه‌ر له هه‌ڵوێستی ( ئه‌بوهریره ) كه ئه‌م وه‌صف و سه‌نایه ده‌بیستێت , وه هه‌روه‌ها ئه‌م شایه‌تیه له مامۆستای مامۆستایانه‌وه و شێخی هه‌موو شێخه‌كان به‌سوور بوونی ئه‌بو هریره ( ) له‌سه‌ر زانست , به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر زۆرێك له هاوشانه‌كانی و هاوه‌ڵه‌كانیدا , وه هه‌روه‌ها ته‌سه‌ور بكه‌و بیر بكه‌ره‌وه چۆن كاریگه‌ری ئه‌و هه‌سته‌بوو به پاڵنه‌رێك بۆ زیاتر سووربون و كۆشش كردن و گرنگی پێدان .
وه هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا پرسیاری كرد له أُبی كوڕی كعب و فه‌رمووی أبا المنژر چی ئایه‌تێك له كیتاب و قورئانی پیرۆزدا گه‌وره‌یه ؟ أُبی فه‌رموی ێ‌یه الكرسی پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی : خۆشی و شادی زانستت لێبێت أبا المنژر . رواه مسلم 810 و أحمد 5/142.
هه‌ندێ جار كاره‌كه یاخود فرمانه‌كه تێناپه‌ڕێت له ووشه‌ی وه‌صف و ستایشێك , ئه‌و قوتابیه ده‌گوێزێته‌وه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێن و پله‌یه‌كی تر له په‌یژه‌ی هه‌وڵدان و كۆششدا , وه هه‌روه‌ها نه‌فس و ده‌روون هه‌ر ئیش و كارێكی هه‌بێت و پله‌یكی هه‌بێت , له هه‌ستیدا ئاره‌زومه‌نده و حه‌ز به به‌ده‌ستهێنان ده‌كات و ستایشی خه‌ڵكی زیاتر پاڵی پێوه ده‌نێت , وه هه‌روه‌ها زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت .
وه هه‌روه‌ها ته‌شجیع كردن و ستایش كردن هاندانی كه‌سانی تره , وه هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكی ناڕاسته‌وخۆیه بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ڕێچكه‌ی ئه‌و پیاوه بگرن كه ئه‌و ستایشه‌ی ئاڕاسته كراوه .
 |
|