|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
دڵی دایك، مه‌رجی خۆشه‌ویستیه
25/7/2010
زانکۆ کورد
كوڕێك، كچێكی خۆشده‌ویست‌و ده‌یویست هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام كچه‌كه مه‌رجێكی سامناكی دانا‌و وتی: ده‌مه‌وێت پێوانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت بۆ بكه‌م، بۆیه ده‌بێت دڵی دایكم بۆ بهێنێ، ئه‌م مه‌رجه بۆ كوڕه‌كه زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵا كچه‌كه‌دا ده‌بوو جێبه‌جێ بكردایه، ئه‌م داواكارییه‌ی كچه‌كه كوڕه‌كه‌ی تووشی سه‌رسامی كرد، نه‌یده‌زانی چی بكات، دوای ناڕه‌زاییه‌كی زۆر به مه‌رجه‌كه‌ی رازی بوو و بڕبیاریدا دڵی دایكی ده‌ربهێنێ‌و بیدا به كچه‌كه، دایكی كوڕه‌ش وه‌ك هه‌ستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كردبێت، به‌ڵام پێداگری نه‌كرد له كوڕه‌كه‌ی هه‌رچۆنێ بوو كوڕه‌كه دڵی دایكی ده‌رهێناو خستیه پارچه‌یه‌ك كلێنسه‌وه‌و به‌رێ كه‌وت بۆ لای كچه‌كه، له رێگادا به‌رۆه‌و لای كچه‌كه، كوڕه كه قاچی له‌به‌ردێك گیراو كه‌وت، دڵی دایكی كه له ناو كلێنسه‌كه‌دا بوو له ده‌ستی به‌ربوو فڕێی دا‌و كوڕه‌ش له‌ئاو ئازاری خۆی هاواریكرد ئای دایه‌گیان له دڵی دایكییه‌وه كه هێشتا ساردنه‌بووه‌وه‌ی ده‌نگێك هات‌و وتی رۆڵه گیان ئازارێكت پێ گه‌یشت؟
 |
|