|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
تف
25/7/2010
ناجیح حه‌مه‌فه‌رج
قوتابخانه هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری‌و جێگه‌ی فێربوونی زانست و زانیارییه، هه‌میشه‌ش مامۆستا وه‌ك باوك‌و دایكی قوتابی وه‌هایه، چونكه ئه‌وان زانست‌و زانیاریی به قوتابیان ده‌به‌خشن هه‌روه‌ك چۆن له پێشدا خۆشیان قوتابی بوون مامۆستا فێری ئه‌وا زانست‌و زانیارییه‌ی كردوون كه ئێستا خۆیان قوتابیان فێرده‌كه‌ن، به هه‌رحاڵا مامۆستا هه‌رچی بكات گه‌ر نه‌شیاو بێت وه‌ك خاڵێكی ره‌ش وایه به لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیه‌وه، چونكه ناكرێت مامۆستا له به‌رامبه‌ر قوتابیدا و له پۆلی وانه‌وتنه‌وه‌دا هه‌ڵه بكات، ئه‌و سه‌یرانه‌ی كه ئێمه ده‌ینووسین واقیعین‌و به داخه‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌یرداین، كار وه‌هاش ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خۆناكرێت تاكه رۆشنبیره‌كانیش سه‌یر بكه‌ن‌و بڵێن كۆمه‌ڵگه‌كه سه‌یره، مامۆسیتا چۆن قوتابی فێری زانست ده‌كات ئاواش ناكرێت كاری ناشیرین بكات، تاكو قوتابیان فێر بن، لێدانی قوتابی قه‌ده‌غه‌كراوه، ناكرێت مامۆستا له قوتابی بدات به‌ڵام خۆ ناكرێت له به‌رامبه‌ر لێداندا تف له قوتابی بكرێت، له قوتابخانه‌یه‌كی شاری (.....) مامۆستایه‌ك قوتابیه‌ك هه‌ڵده‌ستێنێ‌و پرسیارێكی لێده‌كات، ئاخر مامۆستاكه مامۆستای وانه‌ی بیركاری ده‌بێت ئیتر قوتابیه‌كه هه‌رچۆن بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه نازانێت مامۆستای وانه‌ی بیركاریش توڕه ده‌بێت‌و تفێك له‌و قوتابییه ده‌كات قوتابیه‌كه‌ش له پۆلی (9)هه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت، هه‌رچۆن بێت گه‌ر لێدانی قوتابیش قه‌ده‌غه نه‌كرێت ئه‌م ئاكاره ناپه‌سه‌نده‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و كارێكی زۆر نه‌شیاوه.
 |
|