|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ئیتر نایه‌مه‌وه بۆ لاتان چیرۆكی واقیعی ئوتێل سۆما
25/7/2010
ئاسیه كه‌ریم
ئه‌و رۆژه له كاركردن زۆر ماندووبووین بڕیارمدا كه چوومه‌وه شوێنی حه‌وانه‌كه‌م ته‌له‌فۆنێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م، تا هیچ نه‌بێت كه‌مێك ماندوێتیم بحه‌سێنمه‌وه، ئاخر من وڵاتی خۆمم به‌جێهێشتووه دایه‌و بابه هێشتا ماڵیاوایی سه‌فه‌ری ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیم لێنه‌كردوون، من هاتووم لێره بژیم، هاتووم تا مناڵه‌كانم بژین، هاتووم هاوكاری دایه و بابه بكه‌م، ئه‌وان به دووری من نیگه‌رانن، به‌ڵام چیبكه‌م كاتێك كه ده‌بینین مناڵه چاوگه‌شه‌كانم بێ نان، هه‌ژارو كه‌م ده‌ست، رێگه ده‌ده‌ن تا كار بكه‌م گه‌ر له ووڵاتی خۆشمان نه‌بێت من هاتووم بژیم كه‌چی نه‌مزانی ئیتر ناژیم، ئه‌و شه‌وه له خه‌ونمدا هاواری ژوره‌كه‌ی ئه‌ودیوم بیست كه ده‌یوت" تكایه فریام بكه‌ون" خێرا هه‌ستامه سه‌رپێو سه‌رم گێژیده‌خواردو ده‌كه‌وتم به زه‌ویدا ده‌ستم دایه موبایله‌كه‌م ویستم ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه به خۆمم دابوو بیهێنمه جێ ئاخر وتم شه‌و ته‌له‌فۆنێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م، زانیم ئیتر ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ی دواماڵئاوایی، بۆیه ویستم ماڵیاوایی یه‌كجاره‌كی له هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م، جه‌ره‌سی موبایله‌كه‌مه نارده ئه‌و ولاته‌ی ئه‌وانی لێده‌ژیان له‌و كاته‌دا ئاگر هاته ژووره‌كه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌م فه‌رمووی لێكردم تا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، بڕوا بكه‌ن هاوڕێیان كوردستانیه ئازیزه‌كان، ئێوه زۆر رێزتان لێگرتم نه‌متوانی وه‌ڵامی فه‌رمووه‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌و هه‌ناسه‌م توند بوو، دووكه‌ڵی ژووره‌كه‌م هه‌ڵده‌مژی ئیتر له‌وه‌دوا خێرا خێرا جه‌ره‌سی موبایله‌كه‌م دووباره لێدایه‌وه ته‌نها هه‌ستم به جه‌ره‌سه‌كه ده‌كرد، ئیتر به ده‌م ئاوازی جه‌ره‌سی موبایله‌كه‌م كه هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كردم گیانم ده‌رچوو، هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م تكایه بمبوره بمبوه‌ر كه نه‌متوانی وه‌ڵامت بده‌مه‌وه بڕوا بكه ته‌له‌فۆنم كرد بۆ ئه‌وه‌ی ماڵئاواییت لێبكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دواوه‌سێتم بۆ تۆ بكه‌م بڵێم مه‌گری فرمێسك له چاوه‌كانت قه‌تیس مه‌كه، ئاگات له هه‌ردوو كوڕ‌و كچه مناڵه چاوگه‌شه‌كه‌مان بێت ئاخر ئه‌وان به‌رهه‌می ژیانی خۆشه‌ویستی‌و هاوسه‌ریمانه، نه‌كه‌ی رۆژێك ئازاریان بده‌یت ئه‌وان به‌بێ باوك وێرای پشت به‌ستن به په‌روه‌ردگاری جیهانیان به‌تۆیان ده‌سپێرم ئاگایان له دایه‌و بابه بێت ئه‌وان پیر بوون به‌رگه‌ی دووری من ناگرن ویستم بڵێم راسته من له غه‌ریبی ده‌ژیام به‌ڵام ئه‌م كوردانه‌ی ئێره هێنده به‌سۆز هێنده میهره‌بانن، هه‌رگیز هه‌ستی غه‌ریبیم نه‌ده‌جوڵا من ویستم مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی پیرۆزی ئه‌و مانگه پڕ میهره لای ئێوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌ره به ده‌ستی خۆم نه‌بوو ئیتر نه ره‌مه‌زان دێمه‌وه نه جه‌ژنیش ئیتر پاره‌م پێپه‌یدا ناكرێت ئیتر پێویستم به دوعای ئێوه هه‌یه ئه‌مه چیرۆكی من هاوڕێكانم له‌من زیاتر تراژیدیایه هه‌ی له كاتی سوتانی ئوتێل سۆما، ئاگاملێ بوو كوردستانیه‌كان كاتێك هاتنه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌م وتیان ئه‌وه موبایله‌كه‌یه‌تی له چنگیدا جه‌ره‌س لێده‌دات وا جه‌ره‌سه‌كه‌شی ته‌واو بوو، بیستم وتیان ئۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌و (92) جار ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه، وتیان ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه‌ی له‌م ئوتێله‌دا كه روویداوه، وتیان ئای له‌و كه‌سانه‌ش كاتێك له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه له پێناو رزگاربوونیان له ئاگرو سوتاندن خۆیان فڕێدایه خواره‌وه خێرا له جێگای خۆیاندا گیانیان ده‌سپارد، یاخود ئه‌وه‌ش گیانی نه‌سپاردایه ده‌ست‌و پێی و پشتی ده‌شكاو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان ده‌كرد، گوێم له ده‌نگی هاوپیشه‌یه‌كم بوو ده‌یگووت توخوا فریام كه‌ون واخه‌ریكه گڕده‌كرم پاش نیو سه‌عات له هاواركردن كه‌س نه‌گه‌شته فریای ئیتر ئه‌ویش بێده‌نگ و مات بوو، كه چوونه ژووره‌كه‌ی پاش ته‌واوبوونی ئاگره‌كه بینیان له سه‌رده‌م كه‌وتووه‌و ده‌نگی لێ بڕاوه، یاخود یه‌كێكی دی ته‌له‌فۆنی بۆ هاوڕێكه‌ی ده‌كرد، تا بگاته فریای ئه‌و له نهۆمی سێهه‌م و هاورێكه‌شی له ده‌ره‌وه ئوتێله‌كه به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت هاوڕێ گیان فریام بكه‌وه گه‌ر نه‌یه‌یت من مردووم ئاگام لێی بوو زوو زوو ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كرد تا دواجار ئه‌ویش بێ ده‌نگ بو وامزانی هاوڕێكه‌ی فریای كه‌وتووه‌و رزگاری كردووه، پیاوانی فریاكه‌وتن پاش كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌م دیمه‌نه‌شیان باس ده‌كرد به‌م شێوه‌یه سه‌دان بریندار‌و ده‌یان كوژراو له‌و رووداوه كه‌وته‌وه، ئه‌مه بوو چیرۆكی واقیعی ناو ئوتێل سۆما له كاتی ئاگركه‌وته‌نه‌وه له شه‌وی 15/16ی مانگی 7دا. ده‌خوازم ئێوه‌ی خوێنه‌ر سه‌لامه‌ت‌و سه‌ربه‌رز بن خوا ئێوه‌و ئێمه‌ش بپارێزێت.
 |
|