|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
مه‌رگی په‌پووله‌كان پێشكه‌شه به رووحی پاكی سێ په‌پووله‌كه‌ی كۆلیژی ده‌رمانسازی (لاوه‌ند ، علی، سیبور)
30/7/2010
د.بیاد یحی
نه‌مئه‌زانی:
بۆچی ئه‌مرۆ زه‌وی هێنده بێئارامه‌و ڕۆژی رووناكی هاوینمان به ته‌می ڕه‌ش داپۆشراوه؟! ئه‌مرۆ ئاسمان، زه‌وی و زه‌مان زۆر گۆراوه! بۆچی خه‌نده‌و شادی دڵان وا تۆراوه؟؟
ده پێم بڵێن:
كێ هاوبه‌شی خه‌ممان ئه‌بێت، دڵنه‌وایی ئه‌م ئاهه‌مان ئه‌داته‌وه؟ چی بۆ مه‌رگی سه‌ختی ئێوه ئارامبه‌خشی دڵه‌كانه‌و بۆ چركه‌یه‌ك ئۆقره به‌خشه‌و ناره‌حه‌تی ئه‌باته‌وه؟
وه‌رنه‌وه گۆ په‌پووله‌كان، توخوا یه‌ك جار وه‌ڵام بده‌ن، پێمان بڵین كه بۆ هاتن؟ هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی به ته‌مه‌نی تاقه وه‌رزی په‌پووله ئاساتان له ناو دڵی ئازیزانتان تاهه‌تایه ببنه كه‌سه‌ر؟ یان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌رگی دایه‌و رۆحی بابه تا ئه‌و دنیا به سۆ بێنن؟؟
بۆ كۆچتان كرد؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتان چی بزه‌و پێكه‌نینه له‌م سه‌ر زه‌مینه فراوانه گشتی ببه‌ن؟ له گه‌ڵ كۆچی سه‌ختی خۆتان شادی و خه‌نده له‌م كۆلیژه بتۆرێنن؟
خۆتان بڵێن: حه‌زی كامتان ئه‌وه‌ی ئه‌ویست؟ خۆتان بفرن چه‌شنی په‌پوله‌ی به‌هاران به‌ره‌و میهره‌بانی باڵ گرن، یاران هه‌موو بۆ گه‌رمی ووشكی ئه‌م هاوینه‌ی سه‌ر زه‌مینه جێ بهێلن...
لاوه‌ند لاوی ئێمه‌ت مراند، خۆژی ژیانمانت سووتاند..
سێبووری ئێمه كه‌وا چوو ئێستا كێ سه‌بووری خه‌مان بێت؟
كاكه عه‌لی چاوانی ئێمه‌ت زۆر گریاند، شادیت له دڵانمان تۆراند..
بۆ نازانن؟ هه‌تا ئێستاش ئازیزانتان هه‌ر له كۆلیژ چاوه‌روانن؟؟ ده وه‌رنه‌وه ته‌نها یه‌ك جار به رووی جوانی وه‌كو گوڵی گه‌شی به‌یان له ده‌رگای كۆلێژه‌كه‌مه‌وه ده‌ركه‌ونه‌وه‌و خۆشی و شادی بگێرنه‌وه.. دڵنیا بن كه بێ ئێوه خۆشی لێره ناژێته‌وه، باش بزانن مه‌رگی پڕ حه‌سره‌تی ئێوه لێره شادی به‌جارێك سریه‌وه..
ئیوه گه‌وره‌تر بوون له ژیان بۆیه وا زوو به جیتان هێشت، رووحی پاكتان گه‌وره تر له‌م زه‌مینه بۆیه وا زوو به‌ره‌و ئاسمان هه‌نگاوتان نا.
خۆزگه ته‌نها تاقه جارێك چاوه گه‌شه‌كانی ئێوه ده‌ركه‌وتایه.. تا ببینن كۆستی ئێوه چه‌نده گرانه له‌سه‌ر دڵان؟ تا ببینن چۆن ئه‌م ووڵاته ده‌ریای فرمێسك دایپۆشیوه، چۆن گه‌ڵاو گووڵی كۆلێژه‌كه‌تان پایز ئاسا ره‌نگی زه‌ردیان هه‌ڵگرتووه..
منێك وه‌ك خۆم، له‌م ڕۆژی پایزی ژیانه‌دا، له‌م ئازاروو گریانه‌دا، دێمه دووان بێتان ئه‌ڵیم بمان به‌خشن. له هه‌ر رووگرژیه‌كی مرۆڤیكی په‌ست كه به رووی گه‌شتاندا كرا بێت. بمان بوورن له هه‌موو ناره‌حه‌تیه‌كی ئه‌م زه‌مانه كه دڵی گه‌وره‌ی ئێوه‌ی ئازار دابێت. له هه‌ر خه‌مێك كه له‌م زه‌مینه نا پاكه‌دا ته‌نها چركه‌یه‌ك ئێوه‌ی تووشی خه‌م كردبێت.. بمان به‌خشن بمان به‌خشن.
25-07-2010
Dr.Bayad@hotmail.com
 |
|