|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
زامێكی تر
31/7/2010
د. بیاد یحی سه‌روچاوه‌یی
پێشكه‌شه به رووحی پاكی كاكه هۆشمند
هێشتا زامی قوڵی ئازیزانمان سارێژ نه‌بوو بوو ئه‌وا دڵمان به به كۆستیكی تر كه‌وته ناڵه كه‌وته ئازار، هێشتا فرمێسكی چاوانمان نه‌وه‌ستا بوو خه‌مێكی تر ده‌ریای ئه‌شكی ئێمه‌ی هه‌ژاند، هێشتا كه‌شتی ده‌رونمان ئارام نه‌بوو بوو، ره‌شه‌بای مه‌رگی تۆ ئێمه‌ی له ئۆقره‌یی تۆراند..
كاكه هۆشمند:
چاوه‌ڕێ بووین تۆ وه‌ك گوڵێك له باخی سوتاومان هه‌ربمێنی، وه‌ك یادگارێك له گیانی ئازیزانمان هه‌ربمێنی، تا هیچ نه‌بێت سه‌بووری سێ په‌پووله‌كه‌ی ترمان به تۆوه بێت، چاوه‌ڕێ بووین كه‌وا ڕۆژێك بێت دانیشین بۆمان بێژی دوا ساته‌كان له‌گه‌ڵ په‌پووله‌كان چۆن بوو؟ چاوه‌ڕێت بووین كه‌وا ئیتر خۆشه‌ویستی له ده‌ست چوومان له‌لای تۆدا بدۆزینه‌وه. چاوه‌ڕێ بووین كه تۆ بۆ دڵی شكاو و فرمێسكی رژاو و هه‌ناسه‌ی ساردمان سێبووری بیت. نه‌مانزانی تۆش په‌پوله‌ی به‌هاری ژیانت له كۆتایه‌و بۆ هه‌میشه جیمان دێڵی.
وه‌فادار بوویت له‌گه‌ڵ ئه‌وان ژیایت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كۆچت كرد، تۆش وه‌ك ئه‌وان ڕووحی گه‌وره‌ت له‌م سه‌ر زه‌مینه بچووكه جێگای نه‌بوو به‌ره‌و فریشته‌و ئاسمانه‌كان بۆ ئارامگای ڕووحه‌كان سه‌فه‌رت كرد.
ئازیزانم:
چوار په‌پووله‌ی كۆلێژه‌كه‌م، دڵنیا بن كه‌وا ئێوه له شاخوێنبه‌ری ئێمه‌دا دێن و ده‌چن، رووحتان ئاوێته‌ی رووحمانه‌و هه‌تا هه‌تا هه‌رگیز ئێوه له بیر ناچن له‌یاد ناكرێن.
2010-07-30
 |
|