|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان هاوكاری قوتابیانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كات
2/2/2010
زانكۆكورد:هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید/ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری31/1/2010 ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان هه‌ستا به‌دابینكردنی (145) مه‌لزه‌مه‌ی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆقوتابیانی قۆناغی دووه‌می به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌م هاوكاریه‌ی ناوه‌ند له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كاری له‌و جۆره‌ی كردووه ئه‌مساڵیش دوای داوایه‌كی ڕه‌سمی قوتابیان هات كه‌داوایان كردبوو ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئه‌و بڕه‌مه‌لزه‌مه كه‌یه‌كێكه له‌مه‌نهه‌جی خوێندنی ئه‌مساڵ دابینبكرێت بۆیان، دواتر قوتابیانی سه‌رجه‌م گروپه‌كانی قۆناغی دووه‌می به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی هیوایان خواست ڕێكخراوی قوتابیان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌خزمه‌تكردنی قوتابیان به‌رده‌وام بێت بێجیاوازی چونكه ئه‌وه كاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕێكخراوه‌كانه، شایانی باسه له‌كاتی بردنی مه‌لزه‌مه‌كه‌وه بۆكۆلێژ پرسگه‌ی كۆلێژ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌نابێت شتی ڕێكخراوه‌یی بێته ناوه‌وه ڕێگه‌ی به‌بردنی مه‌لزه‌مه‌كان نه‌دا ببرێنه ژووره‌وه به‌ڵام له‌كاتێكدایه له‌به‌شێك له‌به‌شه‌ناوخۆیی یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا فۆڕمی ڕێكخستنی یه‌كێتی ده‌درێت به‌قوتابیان‌و ڕۆژانه‌ش به‌به‌رچاووی هه‌موانه‌وه چه‌ندین شتی نه‌ك ڕێكخراوه‌یی بگره حیزبیش وه‌ك ڕۆژنامه‌كانی زانكۆی سلێمانی له‌ڕۆژی ڕووناكدا ده‌برێته ژووره‌وه‌و یاساكانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان وه‌ك لاستیك ڕاده‌كێشن
 |
|