|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
یه‌كێتی قوتابیان‌و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به دوای ئینتیمای سیاسی قوتابیاندا ده‌گه‌ڕێن
6/2/2010
زانكۆكورد
پرۆژه نوێیه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی چاكسازی كردن له پرۆگرام‌و خوێندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا و بنبڕكردنی ده‌ستی حزبه تیایاندا، كه‌چی هه‌ردوو رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیان سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فۆرمی ئه‌ندامێتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه تاوه‌كو رێژه و قورسایی خۆیان بۆ ده‌ربكه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانی وت «چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتی قوتابیان چوونه‌ته به‌شی ناوخۆیی كۆلێژی (بنیات) له ئاكرێ داوای دیاری كردنی لایه‌نی سیاسی‌یان له قوتابیان كردووه، هه‌ر له‌وێ له دواناوه‌ندی (به‌ختیاری كوڕان) ئه‌ندامانی یه‌كێتی قوتابیان داوای ئابونه‌یان له قوتابیان كردووه، ئه‌مه له ناو حه‌ره‌می ئه‌و خوێندنگه‌یه روویدا، پاشان له لایه‌كی تره‌وه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران فۆرمی مه‌ڵبه‌ندی (28)ی رێكخستنی یه‌كێتییان به‌سه‌ر قوتابیانی به‌شه ناوخۆیی په‌یمانگای ته‌كنیكی و كۆلێژی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌شكردو وێنه‌یه‌كی ده‌ست وه‌رچه‌رخان كه‌وتووه، له فۆرمه‌كه‌دا داوای دیاری كردنی لایه‌نی سیاسی قوتابیان كراوه، ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك پرسیاری تایبه‌تی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له قوتابیانی كۆلێژی كشتوكاڵ تایبه‌ت به وه‌رچه‌رخان وتی: له كۆلێژ بووین كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران فۆرمێكیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداین كه سه‌رنجمان دا هی مه‌ڵبه‌ندی (28)ی یه‌كێتی بوو، ئیتر دراندمان پڕمان نه‌كرده‌وه، قوتابیه‌كی تری په‌یمانگای ته‌كنیكی وتی: گه‌ر ئه‌وه تێكه‌ڵكردنی حزب نه‌بێت ده‌بێت چی بێت. ئه‌و قوتابییه هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ وه‌رچه‌رخان پشت راستكرده‌وه وتی «ته‌نها فۆرمه‌كه بۆ كوڕان نه‌بوو، به‌ڵكو كچانیشی لێ بێبه‌ش نه‌بوو، پاش دابه‌شكردنی داوای پڕكردنه‌وه‌یان ده‌كرد ئێمه‌ش به گوێمان نه‌كردن، ئه‌گه‌رچی زۆرێك له هۆگرانیان پڕیانكرده‌وه، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا ئه‌رسه‌لان سكرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان به وه‌كاله‌ت به‌وه‌رچه‌رخانی وت «ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی پرۆژه‌كه‌ی مام جه‌لاله كه نابێت حزب‌و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن، كه‌چی ئه‌وان بێگوێدانه هیچ پره‌نسیپێك هه‌موو جار پێشێلی یاساكانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن‌و به ویستی خۆیان كار له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ده‌كه‌ن، ئێمه دژی ده‌وه‌ستین و ئه‌و جۆره كارانه‌ش پرۆتستۆ ده‌كه‌ین، چونكه هه‌رگیز نابێ كاری حزب تێكه‌ڵ به ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و دوو رێكخراوه ئه‌وه یه‌كه‌مجاریان نییه ده‌خوازین چاره‌ی بكه‌ن»، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بێستون حه‌مه‌ساڵح كارگێڕی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیان وتی: «ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان دژی په‌یره‌و پرۆگرامی خۆیانه، كه ده‌ڵێن نابێت كاری حزبی‌و سیاسی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی خوێندندا تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان بۆ پۆلێنكردنی قوتابیانه تاكو بزانن چه‌نده قوتابی به‌ده‌م ئه‌وانه‌وه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی قوتابی، ده‌بوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده به جدی له‌و كاره‌یان بكۆڵیایه‌ته‌وه چیتر ئه‌و پێشێلكارییانه‌یان قه‌بوڵ نه‌كردایه، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مجاریان نییه كاری له‌و جۆره بكه‌ن به‌ده‌ر له‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆردی فیدراسیۆن كاریان كردووه كه ده‌ڵێ: كاری حزب نابێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا رێگه‌ی پێبدرێت».
 |
|