|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زیانی قوتابخانه‌كــــه‌یان پاره لــــه قوتابیان كۆده‌كرێته‌وه
6/2/2010
زانکۆ کورد
له به‌رامبه‌ر شكاندنی هه‌شت مێزی پۆلێك له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی شه‌هید سه‌رچڵ له ناحیه‌ی وارماوه 36 قوتابی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له خوێندن دوور ده‌خرێنه‌وه‌و بۆ پركردنه‌وه‌ی زیانی پۆله‌كه و چاكردنی هه‌شت مێزه‌كه هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی (3500) دیناری لێ كۆده‌كرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه قوتابییه‌كی ئه‌و قوتابخانه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به وه‌رچه‌رخانی وت: «رۆژێك چووینه‌وه بۆ قوتابخانه هه‌شت مێز له پۆله‌كه‌مان (پۆلی پێنجه‌می زانستی) شكابوو له‌به‌رامبه‌ردا به هۆی ئاشكرانه‌بوونی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ئه‌و مێزانه‌یان شكاندووه، هه‌موومان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته فه‌سڵكراین‌و دواتر له لایه‌ن باوكی یه‌كێك له قوتابییه‌كان 15 مێز بۆ قوتابخانه‌كه چاككرانه‌وه، به‌ڵام پاش هاتنه‌وه‌مان بۆ قوتابخانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بڕی (3500) دیناریان لێ داوا كردین».
قوتابیه‌كی تری خوێندنگه‌كه وتی «له مه‌كته‌ب وتوویانه ئه‌و پاره‌یه بۆ باوكی ئه‌و خوێندكاره‌یه كه مێزه‌كانی چاككردۆته‌وه ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و كه‌سه وه‌كو خۆبه‌خشێك و به‌بێ پاره ئه‌و كاره‌ی كردووه».
 |
|