|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
حكومه‌ت خوێندنی (120) قوتابی ده‌رچووی ئاماده‌یی به‌فیڕۆ ده‌دات
6/2/2010
زانکۆکورد
(120) قوتابی په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌بن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان پێده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ناوی نزیكه‌ی (120) قوتابی ئاماده‌یی كشتوكاڵی هه‌ولێر له لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانه‌وه ده‌رده‌چێت، له په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ و له لایه‌ن راگرایه‌تی ئه‌و په‌یمانگایه‌وه پێیان ده‌وترێ كه شوێنیان نییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وان، ئارام خالید، یه‌كێك له قوتابیانی وه‌رگیراو، له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵ) ده‌ڵێ: "پاش ئه‌وه‌ی ناومان له په‌یمانگای به‌كره‌جۆ ده‌رچوو، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتن سه‌ردانی كۆلێژی ته‌كنیكی به‌كره‌جۆمان كرد، به‌ڵام له لایه‌ن راگرایه‌تی په‌یمانگای ناوبراوه‌وه پێمان وترا كه شوێنیان نییه وه‌رمان بگرن، پاشانیش له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانی پێیان راگه‌یاندین ده‌بێت ئه‌مساڵی خوێندنتان بۆ ساڵێكی تر دوابخه‌ن".
جوان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانیش، له لێدوانێكی تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵ)دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئێستادا خه‌ریكن كێشه‌ی ئه‌و قوتابیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و وتیشی: "دواین هه‌وڵیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قوتابیانه له قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ساڵێكی تر ده‌وام بكه‌ن".
 |
|