|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای مووچه‌ی قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌ربڕیوه كه بكرێته 100 هه‌زار دینار
6/2/2010
زانكۆكورد/ و. دانا ره‌سوڵ
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، مانگانه بڕی (100) هه‌زار دینار ده‌رماڵه به قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و بڕی (150) هه‌زار دیناریش به قوتابیانی ماسته‌رو دكتۆرای خوێندنی به‌یانیان ده‌درێت، كه بۆ هه‌موو ساڵێكی خوێندن له یه‌كی مانگی ده وه بۆ كۆتایی مانگی شه‌ش خه‌رجده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هاندانی قوتابیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنیان.
به‌ڵام ده‌رماڵه‌كه ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه دواخستنی خوێندن و ساڵی كه‌وتنیان هه‌یه، یاخود ڕێژه‌ی ئاماده‌نه‌بوونیان له‌وانه‌كاندا ده‌گه‌ته له‌سه‌دا (10) هه‌روه‌ها به‌و قوتابیانه‌ش نادرێت كه مووچه‌یان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا هه‌یه.
ئه‌م بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو ده‌رچووه‌و بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 2009 - 2010 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
 |
|