ژماره‌ی نوێ 139

رِۆژنامه‌یه‌كی‌ ره‌خنه‌یی‌ خوێندكاریه ‌دوو هه‌فته‌ جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه

01 02 03 04 05 06 07 08 09 10 11 12



ڕیکلام

ڕاپرسی
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌؟
 
به‌ڵێ:

%89

نه‌خێر:

%10

نازانم:

%1

کۆی گشتی ده‌نگه‌کان‌: 87  
ئه‌رشیفی ڕاپرسی  

بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬1000‮ ‬خانوو بۆ مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ دانرا و بینایەی‮ ‬بەشی‮ ‬میكانیك لە كۆلیژی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬كرایەوە‮
8/3/2010
زانکۆکورد
لە مەراسیمێكدا و بەئامادەبوونی‮ ‬هەریەك لە د.ئەحمەد دزەیی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەددین و د.پشتیوان هاشم بەزاز سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬هەولێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و د.كەوسەر گەڵاڵی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬و‮ ‬یاریدەدەرانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆكان و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە راگران و مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬1000‮ ‬خانوو بۆ مامۆستایانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدین و هەولێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و پەیمانگەی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬دانرا،‮ ‬ئەو پڕۆژەیە كە‮ ‬یەكێكە لە بەرنامە گرنگەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بواری‮ ‬نیشتەجێ كردن‮ ‬63‮ ‬ملیۆن و‮ ‬520‮ ‬هەزار دۆلاری‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬بۆ تەرخان كراوە،‮ ‬خانووەكانی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە بە هەردوو شێوەی‮ ‬خانووی‮ ‬یەك نهۆمی‮ ‬و‮ ‬2‮ ‬نهۆمی‮ ‬دوست دەكرێن و‮ ‬700‮ ‬خانوویان بۆ مامۆستایانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین و‮ ‬200‮ ‬خانوو بۆ مامۆستایانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬هەولێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و‮ ‬100‮ ‬خانووش بۆ مامۆستایانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬دابەشكراوە‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە بەڵێندەری‮ ‬ئەو پڕۆژەیە كۆمپانیای‮ ‬زیرەكە و لەلایەن سەنتەری‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئەندازیارییەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرێت هەر‮ ‬خانوویەك لەسەر رووبەری‮ ‬148‮ ‬مەتری‮ ‬چوارگۆشە و لەسەر زەویەك بە رووبەری‮ ‬250‮ ‬مەتری‮ ‬چوارگۆشە دروست دەكرێن و بڕی‮ ‬پارەی‮ ‬تێچووش پاش دانی‮ ‬پێنج‮ ‬یەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬پارەكە لەماوەی‮ ‬سێ ساڵدا پارەكەی‮ ‬دیكە بەشێوەی‮ ‬قیست وەردەگیرێتەوە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ئه‌مڕۆ لە مەراسیمێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بنیایەی‮ ‬نوێی‮ ‬بەشی‮ ‬میكانیك بە ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین،‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆ بۆ كاروباری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و دارایی‮ ‬و‮ ‬ڕاگری‮ ‬كۆلیژی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬و ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە مامۆستایانی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬كرایەوە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬بیناكاری‮ ‬و چاككردنەوە و خزمەتگوزاری‮ ‬هونەری‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەلاحەدین سەرپەرشتیاری‮ ‬دەكرا و كۆمپانیای‮ ‬بێسان بە‮ ‬3‮ ‬میلیارد و‮ ‬494‮ ‬میلۆن و‮ ‬812‮ ‬هەزار دیناری‮ ‬ئێراقی‮ ‬لە سەر بودجەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جێبەجێ دەكات‮. ‬پێكهاتەی‮ ‬پڕۆژەكە بریتی‮ ‬بوو لە نوسینگەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بەش و ستافەكانی‮ ‬ژووری‮ ‬تایبەت بەمامۆستایان هۆڵی‮ ‬خوێندن و نیگارگاو تاقیگای‮ ‬زانستی‮ ‬و سازانگا و تاقیگای‮ ‬كۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت،‮ ‬یەكەی‮ ‬كتێبخانە،‮ ‬هۆڵی‮ ‬سیمینار،‮ ‬هۆڵی‮ ‬وەرزشی،‮ ‬كافتیری‮ ‬مامۆستایان و قوتابیان و پێداویستەكانی‮ ‬و پێداوییستەكانی‮ ‬دیكە‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە ئەو پڕۆژەیە لە ماوەی‮ ‬13‮ ‬مانگدا گەیشتە قۆناغی‮ ‬تەواو بوون‮.‬
 
 
 
کۆمێنتی خۆت بنوسه‌...
ناو    
کۆمێنت   
   
     

Sereta | Hewal | Witar | Werziş | Hemereng | Riportaj | lînkekan | Peîwendî | Erşîf

ZankoKurd
Copyright 2007© All Rights Reserved
Created by:
Avesta Group For IT Solutions