|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی ناوی ئه‌و مامۆستایانه‌ی راگه‌یاند كه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پسپۆریه‌تییه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتنیان وه
26/7/2010
دلێر ئیبراهیم- هه‌ولێر
دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/7/2010 ناوی ده‌رچووانی تاقیكردنه‌وه‌ی پسپۆری پاڵێوراوان بۆ پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندرا.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، به‌ڕێز بورهان عه‌بدولڵا ئه‌رگووشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی ئه‌و مامۆستایه ده‌رچووانه‌ی راگه‌یاند كه به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌ی پسپۆرییه‌كانیان كردبوو له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كه له‌كۆی 418 به‌شداربوو ته‌نها 180 به‌شداربوو ده‌رچووه.
ئه‌رگووشی دووپاتی كرده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كراوه‌و شه‌فافانه‌و دوور له‌هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێك به‌ڕێوه‌چووه‌و، ئه‌وانه‌ی كه ده‌رنه‌چوونه ده‌توانن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانه‌وه، په‌ڵپ له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا له‌پسپۆرییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت هیچ مامۆستایه‌ك سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه.
شایانی باسه له‌خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له‌كۆی 234 به‌شداربوو ته‌نها 109 مامۆستا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، له خوێندنی ئاماده‌ییش له‌كۆی 184 به‌شداربوو ته‌نها 71 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێناوه.
رێژه‌ی ده‌رچوون له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی 43.06% بووه.
هاوپێچ ناوی ده‌رچووان
 |
|