|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر له حكومه‌ت مانگرتنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان پێی نایه رۆژی دووه‌مه‌وه
26/7/2010
زانكۆكورد/ ئه‌یوب محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌مه‌به‌ستی داماه‌زراندنیان ده‌ستیان دایه مانگرتن ، ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه 26/7/2010 بۆ دووه‌م رۆِژی له‌سه‌ریه‌ك مانگرتنی ئه‌و خوێندكارانه له‌به‌رده‌م بینایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا درێژه‌ی هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌كیش ده‌وامی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه‌یان ڕاگرتووه‌و داواده‌كه‌ن كه به زووترین كات دابمه‌زرێن ئه‌گه‌ر نا له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن و به ته‌واویش ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرن هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه هه‌وڵدراوه ئه‌و مانگرتووانه دوور بخرێنه‌وه‌و كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بهێنرێت به‌ڵام ئه‌و خوێندكارنه به‌رده‌وامن و له میانی لێدوانه‌كانیشیاندا وتیان چیدی ناتوانین له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرساندا بمێنینه‌وه‌و گاڵته‌مان پێ بكرێت له كاتێكدا هه‌ندێك له هاوڕێكانمان به ته‌زكیه‌ی حیزبی دامه‌زراون و ده‌رچووانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دامه‌زراوان ته‌نها ئێمه‌ی ده‌چووانی هه‌ڵه‌بجه‌یی ماوین له كاتێكدا هه‌ڵه‌بجه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌لی كوردیان به جیهان ناساند ، ئه‌و خوێندكارانه وتیشیان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسانه‌وه چه‌ندمانگێك له‌مه‌وبه‌رو له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێدراوه به‌ڵام تائێستاش هه‌ر چاوه‌ڕێن بۆ یه ئه‌وان له مانگرتنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن .
لای خۆشیه‌وه مامۆستا حسن شێخ نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كێشه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیه‌و ئه‌وان ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكاری ئه‌و خوێندكارانه به سه‌رووی خۆیان و ناردنی لیستی ناوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و كێوه‌شه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری قسه‌یان كردووه‌و دا‌واشیان لێ كردووه كه میلاكات زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ش دابمه‌زرێن .
مانگرتووه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه نوێنه‌ریه‌تی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 خوێندكار ده‌بێت و ده‌رچووانی دووساڵی ڕابردووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستانن . سالانه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یماگا‌كان دوای ته‌واوكردنی خوێندن كێشه‌ی دامه‌زراندنیان هه‌یه‌و خوێندكارانیش حكومه‌ت به‌كه‌مته‌رخه‌م داده‌نێن له‌به‌رامبه‌ر دانه‌مه‌زراندنیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه سالانه دووباره ده‌بێته‌وه.
 |
|