|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ده‌رماڵه‌ی مامۆستیان ده‌بڕێت " به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست ده‌كه‌ین به‌مانگرتن"
26/7/2010
زانکۆ کورد
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ر بڕینی ده‌رماڵه‌ی مانگی 7 و 8 كه‌مپینی به‌رگریكردن له‌مامۆستایان پێك هێنرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یه به زانكۆكورد نێردراوه، تێیداهاتووه" ساڵی رابردوو دوای هه‌وڵو كۆششێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت و یه‌كێتی مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت بریاریدا ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆمامۆستایانی پله 7و 8 به‌بری 100دینار سه‌رف بكرێت و ئه‌وبریاره‌ش هه‌رله‌ساڵی رابردوو كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه‌بوه‌مایه‌ی خۆشحالی مامۆستایانی پله 7و8 چونكه موچه‌كانیان زۆر كه‌م بوو ، به‌ڵام له‌پشووی هاوینی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه‌له‌پشووی هاوین ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه ببرێت له‌مامۆستایان به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت رێگه‌ی نه‌داو بریاریدا ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه له‌پشووی هاوینیش به‌مامۆستایانی پله 7و8 بدرێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
• / وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
• / وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
• / یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
• / لیژنه‌ی په‌روه‌رده له‌په‌رله‌مانی كوردستان
• سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
زۆربه‌داخه‌وه له‌بری چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوده‌نرێت بۆخراپ تركردنی ژیانی مامۆستایان كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی خوێندن و واله‌مامۆستایان ده‌كات پاشه‌كشه بكه‌ن له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می نوێی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیان ، ساڵی رابردوو دوای هه‌وڵو كۆششێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت و یه‌كێتی مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت بریاریدا ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆمامۆستایانی پله 7و 8 به‌بری 100دینار سه‌رف بكرێت و ئه‌وبریاره‌ش هه‌رله‌ساڵی رابردوو كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه‌بوه‌مایه‌ی خۆشحالی مامۆستایانی پله 7و8 چونكه موچه‌كانیان زۆر كه‌م بوو ، به‌ڵام له‌پشووی هاوینی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه‌له‌پشووی هاوین ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه ببرێت له‌مامۆستایان به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت رێگه‌ی نه‌داو بریاریدا ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه له‌پشووی هاوینیش به‌مامۆستایانی پله 7و8 بدرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه له‌پشووی هاوینی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بریارێكی تاك لایه‌نه و به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆحكومه‌ت و به‌بێ پرس و راوێژ به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و یه‌كێتی مامۆستایان بریاریداوه ئه‌وده‌رماڵه‌یه له‌مانگی 7و8 ببردرێت و له‌گه‌ڵ پێدانی مووچه‌ی مانگی 7 ئه‌وده‌رماڵه تایبه‌تیه بردراوه و كه‌بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆری مامۆستایانی كه‌ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌یانگرێته‌وه ، له‌كاتێكدا به‌رده‌وامی ئه‌وده‌رماڵه‌یه له‌پشووی هاوینیش به‌بریاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بووه بۆیه ناكرێت وه‌زاره‌تی دارایی له‌خۆیه‌وه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ببرێت ، بۆیه داواكارین به‌زووترین كات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچونی جددی و خێرا بۆئه‌و گرفته بكه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆگه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه به‌پێچه‌وانه‌و هه‌موو هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه به‌ر و خۆپیشاندان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ریش له‌ماوه‌یه‌كی نزیك وه‌ڵامی ئیجابی نه‌بێت ئه‌وا به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست ده‌كه‌ین به‌مانگرتن .
له‌گه‌ڵ رێزدا ....
كه‌مپینی به‌رگریكردن له‌مامۆستایان / هه‌ولێر / 26/7/2010
 |
|