|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
به‌مه‌به‌ستی داواكردنی دامه‌زراندنیان ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی سنوری په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ ده‌ستیان دایه مانگرتن
26/7/2010
زانکۆ کورد
بۆجاری چواره‌م، سه‌دان قوتابى ده‌رچووی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سنووری قه‌زای پشده‌ر، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیان به‌مانگرتن كرده‌وه.
ده‌رچوانی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سنووری پشده‌ر كه‌ژماره‌یان (270)ه كوڕوكچه‌و به‌هۆی واسیته‌و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیه‌وه نزیكه‌ی 20 كه‌سیان لێ دامه‌زراوه، تا ئێستا چه‌ند جارێك مانگرتنیان ئه‌نجامداوه‌و خۆپیشاندانیان بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سازكردووه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بووه‌و هه‌موو جارێك به‌به‌ڵێنی بێ بنه‌ما له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه.
هه‌ربۆیه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 26/7/2010 بۆ جارێكی تر‌و به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان ده‌چنه‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ‌و ده‌ستبه‌مانگرتن ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وێش له‌لایه‌ن(عه‌لی ئه‌حمه‌د)به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌وه پێشوازیان لێكراو لای خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ به‌ڵێنیدا به‌دواداچوونی كێشه‌و داخوازییه‌كانیان بگه‌یه‌نێته‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات.
 |
|