|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
خێوه‌تگه‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو
30/7/2010
دلێر ئیبراهیم- هه‌ولێر
له‌سه‌یرانگه‌ی شێره‌سوار، به‌چاودێری سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌زش و دێده‌وانی، خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزكای هه‌ولێر ، به‌به‌شداری قوتابی و خوێندكارانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر- ده‌شتی هه‌ولێر- مه‌خموور - سۆران- خه‌بات - شه‌قڵاوه - چۆمان - ڕواندز- مێرگه‌سۆر) بۆ دێده‌وانان و ڕابه‌ران سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
له‌م باره‌یه‌وه عوسمان ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: به‌چاودێری به‌ڕێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خێوه‌تگه‌ی دێده‌وانی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات، كه تیایدا هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك به شازده قوتابی و چوار مامۆستا به‌شداریان كردبوو، تیایدا چه‌ندین بابه‌ت و وانه‌ی به‌سوود گووترانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خێوه‌تگه‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی شاره‌زا له‌بواری دێده‌وانی له‌م بابه‌تانه‌ش (ئامانجه‌كانی دێده‌وانی، مێژووی دێده‌وانی و قۆناغه‌كانی، وانه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ریی، هونه‌ره‌كانی دێده‌وانی، گرێیه‌كان و كاره ده‌ستییه‌كان، گه‌شت، سوێندو یاسای دێده‌وانی، فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، پاراستی ژینگه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تری په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و رۆشنبیریی گشتی).
 |
|