|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
یه‌كێتی و پارتی له هه‌وڵی قۆڕغكردنی یه‌كێتی مامۆستایاندان
30/7/2010
زانكۆكورد
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له چۆنیه‌تی ئاماده‌سازی و به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیاندا كه‌وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی زانكۆكورد كراوه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕین له ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وانكاری بۆده‌كه‌ن، هه‌روه‌رها له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان موڵكی هیچ لایه‌نێك نیه و هیچ لیستێكیش بۆی نیه له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌مه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بۆ به‌ڕێز/ سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
بابه‌ت/ یاداشتنامه
ڕۆژی پێنج شه‌مه 29/7/2010 له باره‌گای ڕێكخراوی مامۆستایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شاری سلێمانی لیسته به‌شدار بووه‌كانی مامۆستایان ، كه له خواره‌وه ناویان هاتووه كۆ بوونه‌وه‌ی خۆیان سازدا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌جه‌ندای كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ( 8/7/2010 ) یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سه‌باره‌ت به میكانیزم و شێوازی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره‌ی 30/9/2010ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌دیموكراسی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه و شه‌فافیه‌تی زیاتر و به پیشه‌یی كردنی یه‌كێتی مامۆستایان و ده‌رچوون له پاشكۆیه‌تی حیزبی بووندا، ئه‌م چه‌ند سه‌رنج تێبینیه‌یان وه‌ك یاداشتێك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و ڕای گشتی ده‌كات.
سه‌رنج و خاڵه‌كان:
1. ته‌نها ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌توانن به‌بێ هه‌ڵبژاردن بچنه كۆنگره.
2. سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
3. هه‌ر ( 150 ) مامۆستا نوێنه‌رێكی بچێته كۆنگره به پێی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
4. له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا نوێنه‌ری لیسته به‌شدار بووه‌كان هه‌بێت بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
5. هه‌موو لیستێك به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پشتگیری ژماره‌ی مامۆستا بۆی هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات به‌مه‌رجی بوونی 25% بۆ ڕه‌گه‌زی مێ.
6. هه‌رمامۆستایه‌ك ( 2 ) ساڵا خزمه‌تی هه‌بێت بۆی هه‌بێت خۆی كاندید بكات.
7. ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه خانه نشینن مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
8.به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری خوێندنگاكان نابێت به‌رپرسی بنكه‌كانی ده‌نگدان بن به‌ڵكو ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن بێت له‌وبنكه‌یه‌ی ده‌نگی تێدا ده‌درێت.
9. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ركردنی ناسنامه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان نه‌هێشتنی پشتگیری به‌ڕێوبه‌ره‌كان.
10. یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان موڵكی هیچ لایه‌نێك نیه و هیچ لیستێكیش بۆی نیه له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.
- له‌كۆتایدا داواكارین یاداشته‌كه‌مان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و تا 4/8/2010 وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
ناوی لیسته به‌شداربووه‌كان:-
1. لیستی مامۆستایانی سۆسیالست.
2. لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو.
3. لیستی مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێشان.
4. لیستی ده‌سته‌ی داكۆكی كردن له مامۆستایان.
5. لیستی مامۆستایانی پارێزگاران.
6. لیستی مامۆستایانی سه‌رده‌م.
7. لیستی مامۆستایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
وێنه‌یه‌ك بۆ:-
1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
2. سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان.
4. لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان.
5. سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
 |
|