|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
د. خالد موحه‌مه‌د صالح: ئاستی خوێندن له زانكۆدا به‌ره‌و دابه‌زینه
12/1/2010
ئا:: به‌هه‌شت عه‌لی
زانكۆ ئه‌و شوینه‌یه كه چاوی كۆمه‌لگای به‌گشتی له‌سه‌ره‌و له‌ئیستادا ئه‌و گرنگییه زیاتر ده‌بینرێت، به‌لام بوونی هه‌ندی هۆكار ئه‌و رۆڵه كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و رۆڵی زانكۆكانی كوردستان له‌و نیوه‌نده‌دا وه‌رچه‌رخان به‌پێویستی زانی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ د.خالد مامۆستای زانكۆی سلێمانی ساز بدات:
+ تێڕوانینی به‌ڕێزت سه‌باره‌ت به وشه‌ی زانكۆ به گشتی چییه؟
ـ گه‌ر بمانه‌وێ پێناسه‌یه‌كی دروست بۆ زانكۆ بكه‌ین، هه‌ر له ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌توانین ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌دی بكه‌ین كه پێی ئه‌وترێ زانكۆ واته ئه‌م شوێنه كۆمكاری هه‌موو زانسته‌كانه، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان له‌م شوێنه‌دا كۆئه‌بنه‌وه، و هه‌موو خاوه‌ن پسپۆڕێكی زانستی بیری خۆی له‌م شوێنه‌دا په‌خش ئه‌كات، كه‌واته به‌م پێیه ئه‌توانین بڵێین زانكۆ مه‌ڵبه‌ندێكی رۆشنبیری‌و زانستی گه‌وره‌یه كه هه‌موو جۆره زانست و ڕۆشنبیرییه‌ك له ئامێز ده‌گرێت، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م خاڵه‌شدا ده‌توانین بڵێین زانكۆ گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریه.
جا ئه‌گه‌ر زانكۆ پێگه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه ڕۆشنبیر و زانستخوازه بێت، ئه‌وه پێویسته مه‌ڵبه‌ندێكیش بێت بۆ هه‌موو ئاكارو ره‌وشتێكی به‌رز وجوان، گۆڕه‌پانێك بێت بۆ په‌یڤین و بیر و ڕاگۆرینه‌وه و شه‌ن و كه‌و كردنی هه‌موو پرسه زانستی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری وڕامیاریه‌كان و هتد، دانانی نه‌خشه‌ی گونجاو و له‌بار بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كۆمه‌ڵگا له گشت بواره جیاجیاكاندا.
زیاد له‌مانه‌ش ده‌توانین بڵێین زانكۆ ئه‌كرێت بكرێته پێناسی ڕوناكبیری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك وباڵانسی ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری هه‌ر گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌ك به ئاستی زانكۆكانیدا دیاری بكرێت.
+ زانكۆ ئه‌بێته مه‌ڵبه‌ندێك بۆ پێگه‌یاندنی كادیری به توانا بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌گه‌ر ده‌بێ چۆن؟ ئه‌گه‌ر نابێ، بۆچی؟
ـ پێویسته زانكۆ ببێته مه‌ڵبه‌ندێك بۆ پێگه‌یاندنی كادێری به‌توانا له‌به‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه باسمان كرد، چونكه هه‌موو خاوه‌ن زانست‌و پسپۆڕه جیاوازه‌كان لێره‌دا كۆئه‌بنه‌وه بۆیه پێویستیشه هه‌موو پێوه‌رێكی زانستی و هونه‌ری دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه رۆڵی خۆی ببینێ.
وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه چۆن زانكۆ ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت، خه‌ڵی سه‌ره‌كی بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه ئه‌وه‌یه كه پێویسته زانكۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت وهیچ ده‌ستێك یان فشارێكی ده‌ره‌كی له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زانكۆ نه‌بێت، جگه له پێوه‌ری زانستی شتێكی تری تێدا ڕه‌چاو نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی دامه‌زراندنی مامۆستا و وه‌رگرتنی خوێندكار و مه‌سه‌له‌ی دابه‌ش كردنی پۆست، وهه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی تر كه په‌یوه‌ندییان به زانكۆوه هه‌یه.
چونكه ئێمه ووتمان زانكۆ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیرییه، خاوه‌ن پسپۆڕ‌و ئه‌زمونه جیاوازه‌كان لێره‌دا كۆده‌بنه‌وه، كه‌واته ناكرێ ئه‌مانه گوێ له‌مشته و ده‌سته‌وخواری بڕیاری خه‌ڵكانێكی تر بن كه هه‌ندێك جار نه‌ك ئاستی زانستی به‌ڵكو هیچ ئاستێكی ڕۆشنبیریشیان نیه، ڕێگه بده‌ین ئه‌وانه زانكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی ته‌سكی خۆیان یان لایه‌نه‌كانیان به‌كار بهێنن.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زانكۆ ئه‌و په‌یامه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بگه‌یه‌نێ، ئه‌وه پێویستمان به‌وه‌یه ده‌ستی زانكۆ وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ واڵا بكرێ و زانكۆ خۆی بڕیاری ئه‌وه بدات كه چۆن كاركانی به‌ڕێوه ئه‌بات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت ئه‌و كاته پێم وایه زانكۆ ناتوانێ ئه‌م رۆڵه‌ی خۆی ببینێ، ئه‌و كات زانكۆش دیسانه‌وه وه‌ك باره‌گایه‌ك یان پاشكۆیه‌كی حزبی لێ دێت.
زۆر به‌داخه‌وه زانكۆ زۆر كێشه‌ی هه‌یه كه ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵی ئاسایی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی پێویست ببینێت، له‌وانه سه‌باره‌ت به خوێندكاران و چاره‌نووس و دواڕۆژیان، خوێندكاران گه‌شبین نین به‌رامبه‌ر به چاره‌نووس و دوارۆرژی خۆیان، واته خوێندكار هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه ناو زانكۆ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه پاش (4-5) ساڵی تر كاتێك خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات، ئه‌وه یان بواری دامه‌زراندنی هه‌ر نیه یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه پێویستی به سه‌د واسته‌و واسته‌كاری هه‌یه تا دایده‌مه‌زرێنن، كه دامه‌زران هه‌ڵیئه‌ده‌ن بۆ شوێنێكی زۆر دوور به موچه‌یه‌كی زۆر كه‌م كه مووچه‌كه‌ی به‌ش خه‌رجی خۆی ناكات چ جای ئه‌وه‌ی بیر له هاوسه‌ر و پێكهێنانی خێزان بكاته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌بینین ئه‌وه‌ی كه چینی خوێندكار یان مووچه خۆره ئه‌مانه له دوای خه‌ڵكه‌وه‌ن له بواری ئابووریدا، خوێندكارێكی ئێمه كه دێته زانكۆ ئه‌گه‌ر هه‌مان خوێندكار براده‌ره‌كه‌ی بڕوات له شوێنێكدا كاری ئازاد بكات، پاشتر خوێندكاره‌كه‌ی ئێمه هه‌ست ئه‌كات له براده‌ره‌كه‌ی دواكه‌وتووه، چونكه ئه‌و پیشه‌یه‌كی باشتری كرد داهاتێكی باشتری ئه‌بێ، گوزه‌رانێكی خۆشتری ئه‌بێت، كه‌واته ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه هیوا ببه‌خشینه خوێندكاره‌كانمان، وهه‌لی دامه‌زراندنیان بۆ دابین بكه‌ین، ئاستی مووچه و گوزه‌رانیان باش بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار به گڕوتینێكی تره‌وه بخوێنێ.
خاڵێكی تر له كێشه و ڕێگره‌كان په‌یوه‌ندی هه‌یه به جل وبه‌رگی خوێندكارانه‌وه له ناو حه‌ره‌می زانكۆدا، كه ئه‌و شێوازه جل و به‌رگانه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندكاران له‌به‌ری ده‌كه‌ن كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ڕه‌وتی خوێندن هه‌یه، ئه‌میش له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه له‌وانه: زۆر به داخه‌وه زۆربه‌ی خوێندكاران كه دێن بۆ زانكۆ (به‌تایبه‌ت كچان) ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردن و دیاری كردنی جۆری جله‌كانیانن به چاره‌كی ئه‌وه به‌خه‌می خوێندنه‌كانیانه‌وه نین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی جل‌و به‌رگ جیاوازییه‌كی زۆری له نێوان خوێندكاران‌دا دروست كردووه، واته خوێندكاری وا هه‌یه هه‌ژاره و باری ئابوری خانه‌واده‌كه‌ی لاوازه و ناتوانێت هه‌ر ڕۆژه جلێك له‌به‌ر كات بۆیه فشار له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر كه‌سوكاری دروست ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ لاسایی خه‌ڵكانی تر بكاته‌وه تا به‌كه‌م سه‌یری نه‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و جلانه ئه‌وه‌نده سه‌رنج ڕاكێش و ووروژێنه‌رن له‌ناو هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌دا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانی تر. به‌تایبه‌تی خوێندكاره كوڕه‌كان، هه‌ندێك جار خوێندكار ئه‌وه‌نده‌ی خه‌یاڵی لای جل وبه‌رگ و سیمای سه‌رنج ڕاكێشی هاوڕێكه‌یه‌تی نیو ئه‌وه‌نده ئاگای لای وانه‌كه‌ی نیه، تاكه چاره‌یه‌كیش بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاسای یه‌ك پۆشی (زی موحد) له‌ناو زانكۆدا.
كێشه‌یه‌كی تر كه ئه‌ویش دیسان ڕێگره له وه‌ی كه زانكۆ ڕۆڵی خۆی ببینێت: ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبیه له كار و باره‌كانی كانی زانكۆدا، كه ئه‌م دیارده‌یه‌یش دیسان پێویسته بنه‌بڕ بكرێت، و ڕێگه بدرێت زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌پێی پێوه‌ره زانستیه‌كان كاره‌كانی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
+ خوێندنه‌وه‌ت بۆ زانكۆكانی كوردستان چییه؟
ـ ئاستی زانستی له زانكۆكانی كوردستان هه‌تا ئێستاش وه‌كو پێویست نییه، ئه‌كرێ زۆر له‌وه باشتر بێت كه ئێستا هه‌یه، چونكه ئێمه ئاستی خوێندكاره‌كانمان له زانكۆ به روونی ئه‌بینین كه ڕوو له‌دابه‌زینه، ئه‌میش بۆ هه‌ندێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه له پێش هه‌موویشیانه‌وه خوێندكار خۆی، كه به‌راورد له نێوان خوێندكارانی ئه‌مڕۆو سه‌رده‌می خوێندكاری خۆماندا ئه‌كه‌ین له رابردوودا زۆر شتێكی جیاواز ئه‌بینین، له‌به‌رئه‌وه ئاستی خوێندن له زانكۆدا به‌ره‌و دابه‌زینه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لێك هۆكار، و له‌سه‌روی هه‌موویشیانه‌وه خوێندكار خۆی، چونكه ڕاسته وه‌كو باسمان كرد خوێندكار كێشه‌ی هه‌یه و وه‌كو پێویست خزمه‌ت ناكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س كه‌م ته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ری نابێ خۆی كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر به خۆی، چونكه من وه‌كو مامۆستایه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بم یان راگرایه‌تی كۆلێژه‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت ، پێویسته به‌رهه‌ڵستی ئه‌م كه‌م ته‌رخه‌مییه بكات وپێی ڕازی نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه خوێندكار به‌كه‌می نه‌بێت هه‌ست به‌مه ناكات، بۆیه ده‌بینین زۆرێك له خوێندكاران ئه‌و كاته‌یان پێخۆشه كه پشووه، یان كه مامۆستا كه‌مته‌رخه‌م بێت‌و قسه‌ی خۆشیان بۆ بكات له هۆڵی وانه وتنه‌وه‌دا، ئه‌و كاته‌یان پێخۆشه كه كاته‌كه‌یان به‌فیڕۆ بڕوات، خوێندكار وه‌كو پێویست به ته‌نگی چاره‌نووسی خۆیه‌وه نییه.
كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی خزمه‌تگوزاریه‌وه هه‌یه كه وه‌كو پێویست بۆ زانكۆ دابین نه‌كراوه، له‌وانه هۆڵی وانه ووتنه‌وه‌ی پێویست چ له ڕووی چه‌ندێتیه‌وه چ له ڕووی چۆنێتیه‌وه، ونه‌بوونی تازه‌گه‌ری له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا، وچه‌ندین كێشه‌ی تری هاوشێوه‌ی ئه‌مانه.
+ قوتابی تا چه‌نده كارئاسانی بۆ مامۆستا ئه‌كات له رووی تێگه‌یشتن و ....؟
مامۆستا + خوێندكار + پرۆگرامی خوێندن سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كین بۆ پێگه‌یاندن‌و گه‌شه‌پێدانی ئاستی زانستی، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م بنه‌مایانه لاواز بێت ئه‌و كات ئاستی زانستی و خوێندنیش له زانكۆ په‌كی ده‌كه‌وێ، خوێندكار كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگه له پرۆسه‌ی خوێندندا، چونكه وه‌كو ووتمان زانكۆ بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و دروست بووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ مامۆستا و كادری فێركردنن تا دوێنێ خوێندكار بوون، بۆیه پێویسته خوێندكار له هه‌موو كه‌س زیاتر به ته‌نگ خوێندنه‌كه‌یه‌وه بێت و هه‌ر شتێك یان كه‌سێك ببێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م فێركردن و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنیدا پێویسته خوێندكار به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه هه‌وڵی چاكردن یان لابردنی بدات، هه‌ر كات خوێندكار خۆی دڵسۆزانه و لێبڕاوانه كاری بۆ خوێندنه‌كه‌ی كرد به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ستا ئه‌و كات ئه‌مه كارئاسانی زۆر ده‌كات بۆ مامۆستا له كاتی وانه ووتنه‌وه‌دا، وبگره مامۆستایش زیاتر هه‌ڵده‌نێت و ووره‌ی پێ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش دڵسۆزانه بابه‌تی وانه‌كان ئاماده بكات، بگره هه‌ندێك كات ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی خه‌م ساردیشمان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ست بكات خوێندكاره‌كانی زیره‌ك به‌توانان ئه‌و كات ئه‌ویش زۆر جورئه‌ت ناكات له‌سه‌ر خه‌م ساردی خۆی به‌رده‌وام بێت، چونكه هه‌میشه له ترسی ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه خوێندكاره‌كانی پرسیارێكی لێ بكه‌ن نه‌یزانێت و تووشی ئیحراجی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد خوێندكاره‌كان هیچیان له باردا نیه ئه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی تر پشتوێنی لێ ده‌كاته‌وه و لێی بێ منه‌ت ده‌بێت.
بۆیه خوێندكار پێویسته خۆی به خاوه‌نی پڕۆسه‌ی خوێندن بزانێت چونكه ئامانجی پرۆسه‌كه پێگه‌یاندنی ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندكار پرۆسه‌كه‌ی به بار و چاوی نه‌یار سه‌یر كرد ئه‌و كات نه مامۆستا و نه كه‌سی تر ناتوانێت تێیگه‌یه‌نێ.
+ ئاستی زانستی و به توانایی پسپۆڕی مامۆستای زانكۆ له كوێدایه؟
مامۆستایش دیسانه‌وه له‌وانه‌یه له هه‌ندێك كاتدا له ئاستی پێویستدا نه‌بێت، به‌ڵام چونكه ئاستی خوێندن نزمه و زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان خۆیان گوێ به خوێندن ناده‌ن ئه‌وه ئاستی نزمی مامۆستا كه‌م جار به‌دیار ده‌كه‌وێت، چونكه زۆر كات خوێندكار ته‌نها مه‌به‌ستی ده‌رچوون و به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌یه و هیچی تر، ئیتر تێگه‌یشتن و فێر بوون زۆر گرنگ نیه به‌لایه‌وه، بۆیه ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه ئاستی زانستیان وه‌كو پێویست نیه قه‌ره‌بووی كه‌م و كوڕیه‌كانیان به‌رامبه‌ر به خوێندكار به نمره ده‌ده‌نه‌وه و كار ئاسانی زۆربۆ خوێندكار ده‌كه‌ن له شێوازی پرسیار دانان و تاقی كردنه‌وه و پێدانی نمره تا خویندكار ده‌م كوت بكه‌ن خوێندكاریش له خوای ده‌وێت، بۆیه زۆر جار ئه‌و مامۆستایانه‌ی جدین و زۆر خوێندكار ماندو ده‌كه‌ن لای خوێندكار زۆر ڕۆح سوك نین وخوێندكار خۆشیان ناوێن.
بۆ دابه‌زاندنی ئاستی زانستی مامۆستاش گه‌لێك هۆكار هه‌یه له‌وانه: هه‌ندێك له مامۆستایان به‌شیاوی و لێهاتوویی خۆیان نه‌بوون به مامۆستا كابرا به پۆستی حزبایه‌تی و ته‌زكیه‌ی حزبایه‌تی بووه به مامۆستا.
ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب له كار وباری زانكۆدا له لایه‌نێكی تریشه‌وه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی مامۆستا بۆ نموونه زۆر جار حیزبی ده‌سه‌ڵات پۆسته كارگێڕیه‌كان ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ر به خۆیانن ئیتر ئه‌و كه‌سانه كه‌سایه‌تیان یان ئاستی زانستیان هه‌ر چۆنێك بێت گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بن و له پێناو سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانی ئه‌واندا كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ڕووخاندنی ووره‌ی مامۆستایانی تر.
+ پرۆگرامی خوێندن به پرۆگرامێكی دواكه‌وتوو داده‌نرێت له زانكۆكاندا چی بكرێت تا ببێت به پرۆگرامێكی نموونه‌یی؟
ـ من پێم وایه دابه‌زینی ئاستی زانستی له زانكۆكاندا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و خاڵانه‌وه‌یه هه‌یه كه پێشتر باسمان كرد نه‌ك به پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه، ڕاسته له‌وه ده‌چێت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌و باره‌یه‌وه كێشه‌مان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و كه‌مه و ئه‌و كاریگه‌ریه گشتگیره‌ی نیه كه ئه‌مڕۆ به زانكۆكانه‌وه دیاره.
+ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابی تا چه‌ند هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانســـــتی؟
ـ به دڵنیاییه‌وه هۆكارێكی زۆر كاریگه‌ر و گرنگه، چونكه خوێندكار مامۆستا به پێشه‌نگ سه‌رمه‌شقی خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر خوێندكار كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو سه‌ركه‌وتووی بینی له مامۆستاكه‌یدا ئه‌وه هه‌میشه حه‌ز ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات كه له داهاتوودا وه‌ك ئه‌و بێت و حه‌زی بۆ خوێندن لا دروست ده‌بێت، ئه‌و شێوازانه‌ش كه ده‌بێته مایه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكار ئه‌مانه‌ن:
مامۆستا به باشی خۆی بۆ وانه‌كان ئاماده بكات و ته‌نها كتێب یان مه‌لزه‌مه‌كه بۆ خوێندكاره‌كان نه‌خوێنێته‌وه به‌ڵكو هه‌چی شتی تازه و گرنگ هه‌یه له باره‌ی وانه‌كه‌یه‌وه بۆ خوێندكاره‌كانی باس بكات. پاشان هه‌وڵ بدات له كاتی وانه ووتنه‌وه‌دا به‌شداری به خوێندكاره‌كانی بكات و پرسیاریان لێ بكات و گوێ بۆ وه‌ڵامه‌كانیان بگرێت، وله هیچ كاتێكدا قسه‌ی زبر به‌رامبه‌ر به خوێندكاره‌كانی به‌كار نه‌هێنێت و ڕێزیان لێ بگرێت، له‌پاش ته‌واو كردن و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك پرسیار له خوێندكاره‌كانی بكات كه ئایا تێ گه‌یشتوون ئه‌گه‌ر خوێندكارێك وه‌كو پێویست تێ نه‌گه‌یشتبوو به‌سنگێكی فراوان و به خۆشحاڵیه‌وه وانه‌كه‌ی بۆ دووباره كاته‌وه، خالێكی تر ئه‌وه‌یه كه مامۆستا جیاوازی له نێوان خوێندكاره‌كاندا نه‌كات وبه‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، نه‌ك گرنگی ته‌نها به چه‌ند خوێندكارێك بدات چونكه ئه‌مه خوێندكاره‌كانی تر سارد ده‌كاته‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند هۆكارێكن و هۆكاری تریش زۆرن گرنگ ئه‌وه‌یه مامۆستا له‌وه دڵنیا بێت كه كه‌سایه‌تی ئه‌و وشێوازی مامه‌ڵه كردنی لای خوێندكار، هێنده‌ی پرۆگرامی خوێندنه‌كه گرنگ و هه‌ستیار و كاریگه‌ره به‌لای خوێندكاره‌وه.
+ چ پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی قوتابی له‌گه‌ڵ مامۆستا به‌دی ده‌كرێت (حزب، خزمایه‌تی،..) ئه‌مان چه‌ند كاریگه‌رن؟
ئه‌م پێوه‌رانه هه‌مووی ده‌كرێت ڕه‌چاو بكرێت له كاتی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ خوێندكاردا، به‌ڵام جگه له پێوه‌ری زانستی نابێت هیچ پێوه‌رێكی تر بكرێته بنه‌ما بۆ حوكم دان به‌سه‌ر ئاستی زانستی خوێندكاردا و دانانی نمره و دیاری كردنی ئاست ده‌بێت ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای زانســـتی بێت وهیچی تر.
 |
|