|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی: رۆژنامه خوێندكارییه‌كان ئاوێنه‌یه‌كی لێڵن قوتابیان ناتوانن خۆیانی تیادا ببینن
22/1/2010
ئا: ئالان نازم
رۆژنامه قوتابی و خوێندكاریه‌كان به‌شێكی گرنگ له‌راگه‌یاندنی كوردی پێكده‌هێنن تاراده‌یه‌ك خزمه‌تێكیان به‌توێژی قوتابیان گه‌یاندووه، به‌لام ئه‌و گرنگیه له‌یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌رچه‌رخان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستا له‌كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی سازداوه:
+ڕۆژنامه قوتابی و خوێندكارییه‌كان له‌گه‌ڵیشدا رۆژنامه رێكخراوه‌ییه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ـ ڕۆژنامه خوێندكاری و قوتابیه‌كان ده‌چنه خانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕێكخراوه‌كانه‌وه, دواجار رێكخراوه‌كان به‌شێكن له حزبه‌كان یان په‌یره‌وه حزبییه‌كان (سروشتییه هه‌بن) ئه‌گه‌ر هه‌موو رێنمایی و ئاراسته‌كردن و میتۆدی كاركردنییان له لایه‌ن حزبه گه‌وره‌كان (ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌مان به‌شێكن له‌وان) دانه‌ڕێژرێن.
چونكه دواجار ئه‌بێ گوزارشت له‌و كایه‌ی خوێندنه بكه‌ن له‌و پیشه‌یه یان ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن كه چه‌تری ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه ئه‌مان ئیشیان بۆ ده‌كه‌ن و كۆیان ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان ده‌سه‌ڵاتی حزب و قوتابیاندا بوو به نوێنه‌ری حزب و به‌رگریكردن له حزب له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانی قوتابیاندا ئه‌وا گرفتێكی گه‌وره دروست ده‌بێ. ئه‌و كاته ئه‌م نابێت به ده‌نگ و ره‌نگی قوتابی ده‌بێته ده‌نگو ره‌نگی حزب له‌سه‌ر خوێندكاران.
له دنیای نوێ‌دا ئه‌مانه وه‌كو گۆڤار ده‌رده‌چن نه‌ك ڕۆژنامه, چونكه ئه‌مانه بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌تیان پێده‌وترێ. ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ده‌ستهێنراو و به‌تایبه‌تكراوه بۆ چینێك بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بۆ گروهێكی مرۆیی, له‌مه‌یا ده‌بێ گرنگی زیاتری پێبدرێت, ده‌بێ قوڵایی له نوسینه‌كاندا هه‌بێ, ده‌بێ ره‌نگاو ره‌نگ و جوان بن. وێنه‌ی ڕوون و ڕۆژنامه‌وانی بێت, ئه‌بێ ئامانجیان هه‌بێ, ئه‌بێ هه‌ڵبگیرێت و بمێنێته‌وه, ببێت به سه‌رچاوه. ڕۆژنامه هیچ یه‌كێك له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدا نییه.
گرنگه له قاڵبی گۆڤاردا ده‌ربچن, بۆئه‌وه‌ی بتوانن ماوه‌ی زیاتریان له‌ده‌ستدا بێت, توانای باشتریان له‌به‌رده‌ست بێت به‌شێوه‌و كوالێتییه‌كی به‌رز و باشتر ده‌ربچن. بۆیه ئومێده‌كه‌م به‌رده‌وامبن به‌و حاڵه‌ی ئێستاوه گوزارشتكه‌ربن له داخوازییه‌كانی خوێندكاران به‌رگری بكه‌ن له هه‌موو خوێندكاران نه‌ك ته‌نها ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه بۆیاغی ئه‌وانیان پێوه‌یه یان جامه‌دانی ئه‌وانیان له‌سه‌ره. به‌ڵكو مادام ئه‌مان ڕێكخراوێكی خوێندكاری بن یا به‌شێك بن له هێزێكی سیاسی به‌ڵام گرنگه پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ن هه‌موو خواسته‌كانی خوێندكار گرنگی پێبده‌ن.
+ تا چ ئاستێك ئه‌و رۆژنامانه خزمه‌تیان به توێژی قوتابیان كردووه؟
ـ له‌مه‌یاندا وه‌كو خوێندكارێكی خوێندنی باڵا قسه‌ده‌كه‌م, ده‌توانم بڵێم نه‌یانكردوه, هیچكامیان نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرس و رامان و گومان و سه‌رنجانه‌ی خوێندكاران بن. ئه‌مان هاتوون كۆمه‌ڵێك شتیان بۆ خوێندكاران هێناوه وه به‌شێكی زۆریان بۆ نه‌هێناون, ئه‌مان نه‌بوونه‌ته چاوگی زانیاری بۆ نه‌بوون به سه‌رچاوه‌یه‌ك به خوێندكار بڵێت چی ئه‌بێت و چی نابێت. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا توانیویانه له ئاستێكی دیاریكراودا هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكاندا ڕووده‌دات بگوازنه‌وه, لایه‌نی كه‌م ڕاسته‌قینه‌ی بزاوتی خوێندكار له ناو چوارچێوه‌ی خوێندندا به ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بگه‌یه‌نن.بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بتوانێت پشتیوانی‌یان لێبكات بۆئه‌وه‌ی وێنه‌كه لای كۆمه‌ڵگه ڕونبێت.
ڕۆژنامه خوێندكارییه‌كان توانیویانه خه‌می خوێندكار گرفته‌كانی سیسته‌می خوێندن, گرفته‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌رده‌چن, نه‌بوونی هۆڵی خوێندن, نه‌بوونی تاقیگه مامۆستا, زۆر وه‌رگرتنی خوێندكار بگوێزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی دواجار له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕێی نوێیان بۆ دابنێن و چاره‌سه‌ریان بكات.
+ كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌و ڕۆژنامانه زیاتر له خه‌می ڕێكخراوه‌كانن نه‌ك خوێندكار؟
ـ به دڵنیاییه‌وه تۆ سه‌یری لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌موو ڕۆژنامه‌كان بكه, باس له‌و خوێندكاره ناكات كه‌له‌به‌ر نه‌بوونی واز له‌خوێندن ده‌هێنێت, به‌ڵكو باس له‌وه ده‌كات كه سكرتێری ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه كۆبوویه‌وه. باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مان له هۆڵی فڵان شوێن كۆڕێكیان گرت بۆ فڵان مه‌كته‌ب سیاسی حزب, باسی خه‌مه‌كانی قوتابی ناكات, نه‌بووه به‌و ئاوێنه‌ی كه به‌یانی خوێندكاران هاتنه زانكۆ خۆیانی له‌به‌رده‌م ببینن و خۆیانی له‌به‌رده‌مدا ڕێكبخه‌ن.
+پێویسته چوارچێوه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نه چی له‌خۆی بگرێت, یاخود ئایا ئه‌و بوارانه چین كه پێویسته ئاماژه‌یان بۆ بكات؟
ـ ئه‌بێ له چوارچێوه‌ی پرسه‌كانی خوێندكاردا بێت, تێڕوانینه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ خوێندكار, به‌های خوێندن بۆ خوێندكار, به‌های بڕوانامه بۆ خوێندكار, خوێندكار دوای پرۆسه‌ی خوێندن, خوێندكار له‌ناو پرۆسه‌ی خوێندندا, گرفته‌كانی خوێندكار, خه‌ون و خولیاكانی خوێندكار, توانسته‌كانی, هاندانی خوێندكار بۆ به‌شداریكردن له كۆرسه‌كانی خوێندندا بۆ فێربوونی زمان, ئنته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر, له فێربوونی ده‌ست بردن بۆ چاره‌سه‌ری زانستی, ده‌ستخستنه سه‌ر گرفته‌كانیان وگرفته بابه‌تی و زانكۆییه‌كان و كایه‌كانی خوێندن. گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان, ئه‌مانه هه‌مووی پرسی زیندوون كه ئه‌و ڕۆژنامانه ده‌توانن ده‌ستیان بۆ به‌رن.
+ وه‌كو شاره‌زایه‌كی بواری ڕاگه‌یاندن, ئه‌گه‌ر شێوازی كاری ئه‌و ڕۆژنامانه له‌و چوارچێوه ده‌ربچێت, یان خزمه‌ت به توێژه‌كه‌ی نه‌كات له‌كوێی كاری ڕۆژنامه‌نوسیدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟
ـ ئه‌مانه به ئاسانی ته‌نها له یه‌كێتی سۆڤێتی ئه‌وسا جێگه‌یان ده‌بوویه‌وه, دابه‌شكردنی ڕۆژنامه‌و میدیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌بوو ئه‌م حزبه هاتبوو دابه‌شیكردبوو به هه‌مان ئه‌و میتۆده‌ی كه حزبی شوعی سۆڤییه‌ت بیری لێده‌كرده‌وه به‌ڵام ئه‌وروپا و به‌شێكی لیبراڵی و دیموكراسی ئه‌مانه وانین, هه‌شبن خه‌ڵكه ده‌سته‌بژێره‌كه‌ی ئه‌و بواره خه‌ریكییه‌تی.
ئه‌م جۆره ڕۆژنامانه‌ی ئێمه به دوای قازانجدا ناگه‌رێن, به‌دوای تیراژ و خوێنه‌ردا ناگه‌ڕێن چونكه ئه‌ڵێن خوێنه‌رمان دیاریكراوه, خوێنه‌رمان قوتابیانه, به‌ڵام چه‌ند خوێندكاری زانكۆ ئه‌چێته بازاڕ به‌دوای ڕۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاری‌دا ئه‌گه‌ڕێت بیانكڕێت؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنكار به‌دوایه‌وه‌بێ هه‌موو سه‌ر هه‌فته‌یه‌ك بگه‌ڕێت به‌دوای ئه‌وه‌دا كه ڕۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاری ده‌ربچێت, ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چو گرفتێك بێت له لای, من دڵنیات ده‌كه‌م كه ڕۆژنامه موعته‌به‌ره‌كانی حزبه‌كان و ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌كانیش ئه‌و خولیایانه‌یان بۆ خوێنه‌ری كورد دروستنه‌كردوه چ جای ڕۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاری كه جاری واهه‌یه جه‌ژنانه ده‌رده‌چێت یان له یادی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌رده‌چێت, یان مانگی جارێك ده‌رده‌چێت به‌رواری هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌و پێشی له‌سه‌ره.
+ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی كه باست كرد چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی زانستی قوتابی دروست كردووه؟
ـ لایه‌نی كه‌م هه‌ندێ خوێندكاران توانیویانه وه‌كو شوێنێك بۆ پراكتیزه كردنی تواناكانیان به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام به‌گشتی كاریگه‌ری باشیان نه‌بووه چونكه به‌كه‌می دابه‌ش ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌شداری خویندكاران تیایدا كه‌مه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆیان ده‌نوسن خوێندكار نین، زۆربه‌یان ئاگایان له‌خه‌می خوێندكار نیه، لایه‌نێكی تریشیان خوێندكار ناخوێنیته‌وه، ئیمه گرفتێكی زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه كه خوێندنه‌وه‌مان نه‌كردووه به كلتور چونكه خوێندكار پێیوایه كه ئیشی ئه‌م ته‌نها خوێندنی پرۆگرامه، له‌به‌رئه‌وه به‌شی زۆریان نه‌سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه و نه پرۆگرامی خوێندنه‌كه‌ی خۆشی ده‌خوینێت به‌شی زۆریان نه‌رۆژنامه ده‌خوێنیته‌وه بۆیه له نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌دا ره‌خنه‌و سه‌رنجه‌كانی كۆنه‌كردۆته‌وه له‌لایه‌ك ده‌ڵێ شوێنێك نیه من گوزارشتی خه‌مه‌كانی خۆمی لێبكه‌م له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و مینبه‌رانه‌شی كه هه‌تا ئه‌م به‌هێزی نه‌كردوون ئه‌م نه‌یكردووه به سه‌رچاوه بۆ خۆی تا له‌وێوه بیكات به‌سه‌كۆ بۆ خۆی و گوزارشتی له‌خه‌مه‌كانی خۆی و خولیاكانی و له پرسه‌كانی خۆیی و له پێداویستییه‌كانی خۆی بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌و رۆژنامانه‌دا شتگه‌لێكی تێدا نییه كه ئه‌م خوێندكاره ناچار بكات بیخوێنێته‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت عبور هه‌یه یان نیه یان له‌كاتی وه‌رگرتن و گواستنه‌وه خوێندكار گرنگی پێده‌دات كه زۆرێك له رۆژنامه‌كان له‌م كاته‌دا ده‌رناچن یان گرنگی به‌م بابه‌ته ناده‌ن هه‌روه‌ها له‌رۆژنامه‌كانیشدا بابه‌ت گه‌لێكێكی تێدا نییه كه جێی بایه‌خی خوێندنه‌وه‌و سه‌رنج راكێشانی خوێنه‌ران بێت.
+به بڕوای ئێوه تێڕوانینی خوێندكاران بۆ ئه‌و ڕۆژنامانه چۆنه؟
ـ نه‌بوون به به‌شێك له هه‌موو خه‌می خوێندكار هیچ شتێك له ڕاسته‌قینه‌یی خوێندكار ناگۆرێت. ئه‌توانن تاقیبكه‌نه‌وه, هه‌مووتان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه ده‌رنه‌كه‌ن, بزانه ئێوه توشی هیچ گرفتێك ده‌بن؟ بزانه كه‌س دێت پێتان بڵێت ئێوه بۆ ڕۆژنامه ده‌رناكه‌ن, ئه‌گه‌ر كه‌سێ پێی وتن ئه‌وا زۆر گرنگه كه‌واته ئێوه به‌شێكتان له زیهنی خه‌ڵكدا داگیركردووه, به‌ڵام من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر نانه‌واخانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان نه‌بێ بۆ ئه‌و گرفته. به‌ڵام ئه‌م رۆژنامه خوێندكارییانه ئه‌گه‌ر ده‌ربچن یان ده‌رنه‌چن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن هیچ گرنگ نییه چونكه نه‌بووه به ســـــه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی و ده‌ربڕی گرفته‌كانی خوێندكار.
 |
|