|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر قوتابیان وازیان له خوێندن هێنا: ده‌زگای راژه بۆ دواڕۆژی نیشتمان، هاوكاری قوتابیان ده‌كات
29/1/2010
ئاماده‌كردنی/ گۆران عوسمان ـ سۆما عه‌بدولله‌تیف
مرۆڤ له هه‌رجێگه‌یه‌كدا بێت پێویستی به‌هاوكاریی هه‌یه، جا ئه‌و هاوكارییه ماددی بێت، یاخود مه‌عنه‌وی، ئه‌م كه‌م ده‌رامه‌تییه‌ش به‌رێژه‌یه‌ك به‌رۆكی قوتابیانی گرتووه و ناتوانن له خوێندن به‌رده‌وام بن، سه‌باره‌ت به وازهێنانی ئه‌و قوتابیانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا هونه‌ر فه‌تاح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ئاڕاسته‌كاری مه‌یدانی له رێكخراوی PDA هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ چه‌ند لایه‌نێك و وتی: «هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و وازهێنانه‌ی قوتابیان له خوێندن ئه‌وه‌نده‌ی كه ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه كردووه، به‌شێوه‌كی گشتیی هۆكاره‌كه‌ی بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌رێته‌وه: 1ـ نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی خوێندن، وه‌ك نه‌بوونی قوتابخانه‌ی پێویست، هۆڵی پێویست، شوێنی دانشتنی پێویست، مامۆستای پێویست، هه‌روه‌ها ئامرازه گشتییه‌كانی خوێندن به شكڵێكی گشتیی له‌و شوێنانه نه‌بووه. 2ـنه‌بوونی قوتابخانه له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌ندێ شوێن، واته هه‌ندێ گوند هه‌ندێ شوێنی دیكه قوتابخانه‌یان تێدا نییه. 3ـ دووری قوتابخانه، به‌تایبه‌تی له گونده‌كان و شارۆچكه‌كان، كه زۆر دووره له ماڵی قوتابییه‌كانه‌وه، بۆیه وازیان هێناوه. 4ـ به‌شێكی زۆر له‌و قوتابیانه به‌هۆی خراپی لایه‌نی مادییانه‌وه بووه، به‌تایبه‌ت كوڕه‌كان كه نێردراون بۆ كار كردن». ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه له ئێستا داگه‌یشتۆته چه‌ند قوتابی، هونه‌ر فه‌تاح وتی: «ئێمه پشتمان به كۆمه‌ڵێ ئامار به‌ستووه كه هی خۆمان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌قیق نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه رێژه‌كه زۆره».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوتابیان زۆركات ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن به‌هۆی لایه‌نی ده‌رامه‌تیانه‌وه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌و نه‌بوونیه‌یدا كه‌سێكه به‌هره‌مه‌نده و توانایه‌كی باشی بۆ خوێندن و بڕینی قۆناغه‌كانی خوێندنی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و قه‌تابیانه بێ ئه‌مه‌ل نه‌بوون و ئاماده‌ییان هه‌یه كه درێژه به خوێندن بده‌ن، ده‌زگای راژه كه ده‌زگایه‌كه بۆ هاوكاری ئه‌و قوتابیانه كارده‌كات سه‌باره‌ت به هاوكاری ئه‌و قوتابیانه خونچه موحه‌ممه‌د به‌رپرسی ده‌زگای راژه بۆ دواڕۆژی نیشتمان به‌م شێوه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌زگاكه‌یان وتی: «له ساڵی پاره‌وه ئه‌م ده‌زگایه دروست بووه، ده‌زگای راژه ده‌زگایه‌كی خێرخوازییه سه‌ر به رێكخراوی قوتابیانی كوردستانه، بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م ده‌زگایه له لایه‌ن قوتابیان خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كاتێك باسی نه‌هامه‌تی و ئازار‌و ژانه‌كانی خۆیان كردووه، به مه‌به‌ستی هاوكاری و ده‌ستگرتنی ئه‌و قوتابییه به‌هه‌ره‌مه‌ندانه دامه‌زراوه كه به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تيه‌وه ناتوانن درێژه به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزتر ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوون و ره‌گه‌ز و ئایینه»، خونچه موحه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به ئامانجی ده‌زگاكه‌یان وتیشی: «ئامانجی ئه‌م رێكخراوه ئه‌وه‌یه كه ژیانی ئه‌و قوتابیانه بۆ خه‌ڵكی بخه‌ینه روو، هه‌روه‌ها ئێمه چه‌ند ئامانجێكى دیكه‌شمان هه‌یه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه، یه‌كێك له‌وانه یاره‌مه‌تی دانی قوتابیانه هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌ییه‌وه‌یه هه‌تا ده‌گاته ئه‌و قوتابیانه‌ی بۆ دكتۆرا ده‌خوێنن، ئێمه جیاوازیش له نێوان ئه‌و قوتابیانه‌شدا ناكه‌ین كه ده‌وڵه‌مه‌ندن و به‌ڵام به‌هره‌مه‌ندن، واته هاوكاری ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاواته‌ی كه هه‌یه‌تی بیهێنێته دی، ته‌نانه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ی بۆ خوێندنی باڵاش ده‌خوێنن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ئێمه هاوكارییان ده‌كه‌ین له كوردستاندا هه‌ر له دهۆكه‌وه تا ده‌گاته شاره‌زوور»، له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داراییانه‌وه ناوبراو وتی: «سه‌رچاوه‌ی داراییمان ته‌نها خێرخوازانه، واتا خێرخواز هاوكاریمان ده‌كات، زۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار هاوكاریی مادییمان ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانمان»، به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه سه‌باره‌ت به دوا پڕۆژه‌ی ده‌زگاكه‌یان ئه‌وه‌ی خسته روو كه به‌رده‌وام له هاوكاری قوتابیاندان و وتی: «كۆتا پڕۆژه‌ی ئێمه پڕۆژه‌ی هاوكاریكردنی (310) قوتابی بووه بۆ قۆناغی زانكۆ و په‌یمانگا كه ده‌رامه‌تی داراییان باش نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئێمه به به‌رده‌وامی موچه ئه‌ده‌ین به رێژه‌یه‌ك له قوتابیان، دڵنیاش بن ئێمه ده‌یگه‌یه‌نینه كه‌سێك كه‌شیاو بێت».
بۆ زیاتر به كرداری كردنی ئه‌م ده‌زگایه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به باشمان زانی كه چه‌ند قوتابییه‌ك بدوێنین كه له رێگای ئه‌و ده‌زگایه‌وه هاوكاری كراون سوپاسی ئه‌و ده‌زگایه ده‌كه‌ن، ڕۆشنا نه‌سره‌ددین، وتی: «زۆر خۆشحاڵ بووم كاتێ وه‌ك قوتابییه‌ك ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوكاری منیان كرد، چونكه زۆر پێویستم پێی بوو وه‌ك قوتابیه‌كی ده‌ره‌كی و ئێواران، كه ته‌نانه‌ت جگه له‌وه‌ی كه به‌شه ناو‌خۆییم پێنه‌دراوه، له ئیوارانیشم كه پێویسته هه‌ر كۆرسه‌ی بڕی 100 هه‌زار به په‌یمانگا بده‌م، من ده‌ست خۆشی گه‌رم له‌م ڕێكخراوه‌و خێرخوازانی به‌شداربوو ده‌كه‌م، كه ئه‌وان به كارێك هه‌ڵده‌ستن كه كاری حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره كه بۆ قوتابیانی بكه‌ن، ده‌خوازم ئه‌م پڕۆژه‌یه مانگانه ئه‌و هاوكاریانه به قوتابیانی به‌شداربوو بده‌ن». هه‌روه‌ها سامی محه‌مه‌د قوتابی له كۆلیژی زمانیش له‌و باره‌یه‌وه وتی: «من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ره‌تادا ده‌ست خۆشی له ر.ق.ك بكه‌م كه جێ په‌نجه‌یان دیاره له خزمه‌ت كردنی توێژی قوتابیان، ده‌خوازم كار‌و پرۆژه‌كانیان له داهاتوو زیاتربێت هاوكاری ڕێژه‌ی زیاتری قوتابیان بكه‌ن، ده‌ست خۆشیی له خێرخوازانی به‌شداربووش ده‌كه‌م، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ده‌رماڵه‌یه‌ی له زانكۆ به قوتابیان ده‌درێ پێویستیه‌كانی قوتابی پێ پڕ ناكریته‌وه داواكارم ئه‌و پڕۆژه‌یه مانگانه به‌رده‌وامبێ».
سۆلین عه‌بدوڵڵا وتی: «ده‌ست خۆشی له‌م ده‌زگایه ده‌كه‌م من وه‌ك به‌شداربوویه‌كی پرۆژه‌كه، ده‌خوازم به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌ی بایه‌خدار به قوتابیان، خۆزگه ڕێخراوه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵات بیریان له‌وه بكردایه‌ته‌وه پڕۆژه‌ی وا پێشكه‌ش به قوتابیان بكه‌ن له جیاتی ئاهه‌نگه بێسه‌رو به‌ره‌كانیان كه دووره له هه‌موو جۆره به‌ها ڕه‌وشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و كه بڕێكی زۆریش بوجه‌ی تیادا سه‌رف ده‌كرێ له‌سه‌ر حسابی ته‌واوی قوتابیانیش».
 |
|