|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
بۆبه‌هێزكردنی لیسته‌كانیان حزبه‌كان په‌نا بۆ مامۆستایانی زانكۆ ده‌به‌ن
31/1/2010
دیده‌ن مه‌جید
لیسته كوردییه ركه‌به‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆبه‌هێزكردنی لیسته‌كانیان په‌نا بۆمامۆستایانی زانكۆ ده‌به‌ن‌و ده‌یانكه‌نه پاڵێوراو، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانیی ئه‌وه به‌شانازیی بۆزانكۆ ده‌زانێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مامۆستایان‌و قوتابیان ئه‌مه به‌هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان داده‌نێن.
حزب‌و قه‌واره‌و لیسته به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كه بڕیاره 7/3ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، لیستی پاڵێوراوه‌كانیان به مامۆستایانی زانكۆ ده‌ڕازێننه‌وه‌و سوود له ناو‌و ناوبانگی مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن‌و ده‌یقۆزنه‌وه بۆبه‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ.
مامۆستایان‌و قوتابیان‌و لیسته‌كانیش كه مامۆستاكانی زانكۆیان كردووه به ئامانج بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان، رای جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌م خۆپاڵاوتنه‌وه‌و هه‌ندێكیان به ئه‌رێنیی‌و هه‌ندێكی دیكه‌یان به نه‌رێنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پاڵاوتنی مامۆستایانی زانكۆ بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نرخێنن.
قوتابیانی زانكۆی سلێمانی ره‌خنه‌یان له‌و هه‌نگاوه‌ی لیسته كوردییه‌كان هه‌یه‌و پێیانوایه ئه‌وه وه‌كو تاڵانكردنی زانكۆ وایه، هۆكاری ئه‌وه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و لیستانه ده‌چن باشترین مامۆستاكانی ئه‌وان ده‌كه‌نه پاڵێوراو و له زانكۆ دووریانده‌خه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وان زۆر پێویستییان به‌و مامۆستا لێهاتووانه هه‌یه.
ئاوات ئه‌بوبه‌كر، 23 ساڵ، خوێندكاری به‌شی یاسا له زانكۆی سلێمانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لیسته‌كانی به نادرووست له‌قه‌ڵه‌مدا‌و ره‌خنه‌شی له مامۆستاكان گرت كه ئه‌وه قبوڵده‌كه‌ن، چونكه وه‌ك ئه‌و رایده‌گه‌یاند هه‌نگاوێكی له‌وجۆره ده‌بێته‌هۆی سستركردنی ئاستی زانستی قوتابیان كه هه‌ر خۆی له بنه‌ماوه سسته. ئاوات ده‌یوت " ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات زانكۆكان خاڵیده‌بنه‌وه له مامۆستای باش".
قوتابییه‌كی دیكه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌وه‌ته‌ی راگری كۆلێژه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه له 25/7دائه‌نجامدرا بووه به په‌رله‌مانتار نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆده‌وام‌و كۆلێژه‌كه‌ش به‌بێ راگر ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی گرفتێكی گه‌وره بۆكۆلێژه‌كه‌یان. ئه‌و قوتابییه كه ناوی دانا ره‌سوڵ، 23 ساڵه‌و خوێندكاری كۆلێژی كارگێڕیی‌و ئابووریی زانكۆی سلێمانییه، ئه‌و دیارده‌یه‌ی به نێگه‌تیڤ له قه‌ڵه‌مدا‌و پێشیوابوو له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر زانكۆوه ده‌بێت.
تادێت ژماره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ده‌بنه په‌رله‌مانتار یان ده‌پاڵێورێن بۆئه‌وه‌ی ببنه په‌رله‌مانتار روو له زیادبوونه، به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كی سه‌ره‌تایی كه به زانیاریی وه‌رگرتن له لیسته‌كان ئه‌نجامدراوه، تائێستا 16 مامۆستای زانكۆی سلێمانیی بوونه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان یان به‌ڕێوه‌ن ببنه په‌رله‌مانتار، 11مامۆستایان ئێستا په‌رله‌مانتاری كوردستانن و 5ی دیكه‌شیان پاڵێوراون بۆپه‌رله‌مانی عێراق، له‌ناویاندا 11 مامۆستایان هی لیستی كوردستانین و پێنجیان سه‌ر به لیستی گۆڕان و یه‌ك دانه‌شیان له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدایه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ره‌خنه له‌م كاره هه‌یه، به‌ڵام مامۆستایانی زانكۆ‌و له‌پێشیشیانه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شتێكی ئاسایی داده‌نێن‌و پێیانوایه بیركردنه‌وه له‌گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن‌و شتی دیكه باشتره وه‌ك له‌و مه‌سه‌له‌یه.
د. عه‌لی سه‌عید ـ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و مامۆستایانه‌ی كراون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان یان پاڵێوراون؛ باشترین مامۆستاكانی زانكۆ نین، به‌ڵكو له ڕوانگه‌ی حزبه‌كانه‌وه باشترین كه‌سن بۆئه‌و كاره، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هێشتا زانكۆ پڕیه‌تی له مامۆستای لێهاتوو.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پێیوایه ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگیی مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌م بابه‌ته به شانازی بۆخوێندنی باڵا‌و زانكۆكان داده‌نێت كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان په‌نا بۆمامۆستایانی زانكۆ ده‌به‌ن، چونكه سوود له ئه‌زموونی مامۆستایانی زانكۆكان وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌و مامۆستایانه ببنه بانگه‌شه‌كار بۆئه‌و لایه‌نانه له زانكۆدا، عه‌لی سه‌عید ده‌یوت "مه‌رجنییه مامۆستای زانكۆ له‌وێدا ئینتیمای حیزبی بۆپه‌یدابێت، چونكه ئه‌و مامۆستایانه پێشتر وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئینتیمایان هه‌بووه".
مامۆستایانی زانكۆ رایانوایه كه ئه‌وانیش وه‌كو هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه په‌رله‌مانتار‌و شتێكی نایاساییشیان نه‌كردووه كه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار یان پاڵێوراون ببنه په‌رله‌مانتار، ره‌زا تۆفیق ـ سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی، جه‌ختی له‌و رایه‌ی سه‌ره‌وه كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به رۆیشتنی ئه‌و مامۆستایانه‌ش هیچ له‌ئاستی زانستی زانكۆكان ناگۆڕێت. ئه‌و مامۆستایه ده‌شیوت: "هه‌رچه‌نده مامۆستا چاك بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیستم و پلانی گونجاو نه‌بێت هیچ سوودێكی نییه".
به‌ڵام ئه‌م رایه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێك له مامۆستاكان له‌گه‌ڵیدا نین‌و پێیانوایه هێشتا زانكۆكان زۆر پێویستییان به مامۆستا لێهاتووه‌كان هه‌یه، سامان فه‌وزی ـ یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، كه خۆی پاڵێوراوه بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3، جه‌ختی له‌و خاڵه كرده‌وه.
سامان فه‌وزی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه زۆرێك له قوتابییه‌كانی به‌شێك، یان كۆلێژێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پشتیان به چه‌ند مامۆستایه‌كی باش به‌ستووه‌و سوود له‌وان وه‌رده‌گرن، هه‌ربۆیه به رۆشتنی ئه‌وان ئاستی ئه‌و قوتابییانه داده‌به‌زێت‌و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجام كارده‌كاته سه‌ر كۆی ئاستی زانستیی زانكۆ.
ئه‌و مامۆستایه هۆكاری پاڵاوتنی مامۆستاكانیشی گێڕایه‌وه بۆسوودوه‌رگرتنی حزبه‌كان له پێگه‌ی مامۆستایان، ده‌شیوت: "حیزب باشترین مامۆستاكانی هه‌ڵبژاردووه‌و له‌پێناوی خۆشی‌دا ئه‌م كاره ده‌كات بۆئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری باشی هه‌بێت".
ئه‌و مامۆستایانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كراونه‌ته په‌رله‌مانتار، نكۆڵی له‌وه ناكه‌ن كه ئه‌م دیارده‌یه هه‌م زیانی هه‌یه‌و هه‌م قازانج، ئه‌وه‌تا زانا ره‌ئوف ـ په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان‌و مامۆستای كۆلێژی یاسا له زانكۆی سلێمانی، ده‌یوت: "ئه‌م دیارده‌یه هه‌م سوودی هه‌یه‌و هه‌م زیان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی گۆڕان هۆكاری ئه‌و دوولایه‌نییه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی گێڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه سووده‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه باشتروایه ئه‌كادیمییه‌ك بچێته پێگه هه‌ستیاره‌كان، چونكه كه‌سێكی شاره‌زاتره، به‌ڵام زیانیشی هه‌یه چونكه بۆماوه‌یه‌ك بۆشایی زانستی دروستده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیست‌و قه‌واره سیاسییه‌كان بۆچوونێكی دیكه‌یان هه‌یه‌و وایده‌بینن كه ئه‌وان بۆخزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش ناچێت وا زوو ده‌ستبه‌رداری پاڵاوتنی مامۆستایانی زانكۆ ببن بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان.
كوێستان محه‌مه‌د ــ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه ئه‌وه‌نده ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكاندا هه‌ن كه به‌و چه‌ند مامۆستایه‌ی له‌وێ نامێنن هیچ روونادات.
به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، هۆكاری پاڵاوتنی مامۆستایانی زانكۆ بۆپه‌رله‌مان ده‌گێڕێته‌وه بۆره‌خنه‌ی خه‌ڵكی له ئه‌دای په‌رله‌مانتارانی پێشوو، هه‌ربۆیه ئێستا لیسته‌كان په‌نا بۆمامۆستایانی زانكۆ ده‌به‌ن، چونكه له خوله‌كانی پێشوودا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به‌هۆی كه‌می ئاستی زانستیه‌وه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ده‌ستان، به‌تایبه‌تی له په‌رله‌مانی عێراقدا.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ــ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یوت: "ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی عێراق هه‌بووه زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانیوه".
پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده پێیانوایه كه له ئێستای كوردستاندا ئه‌م كاره‌ی حزب‌و لیسته كوردییه‌كان ده‌یكه‌ن كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاستی زانستیی‌و په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت‌و هێنده‌یتر دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات.
نه‌شئه‌ت غه‌فور ـ پسپۆڕ له‌بواری په‌روه‌رده‌دا، جه‌خت له‌و خاڵه ده‌كاته‌وه، ده‌شیوت"هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێت به مامۆستای زانكۆ و ده‌رسبڵێته‌وه، به‌ڵام زۆر كه‌سیتر هه‌یه كه بكرێته ئه‌ندام په‌رله‌مان". ئه‌و پسپۆڕه پێیوایه ئه‌و كاره زیانی زۆرتره له سوود‌و ده‌شیوت: "با ئه‌و حزبانه زه‌ره‌ر له زانكۆكان نه‌ده‌ن".
دیده‌ن مه‌جید، رۆژنامه‌وانی (چاوی خه‌ڵك) له سلێمانی
 |
|