|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
له‌خانه‌قین دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه قوتابیانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین به‌ده‌ست كێشه‌ی خوێندنه‌وه ده‌ناڵێنن
6/2/2010
ئا: عومه‌ر نه‌جیم/ خانه‌قین
نوسینه‌وه‌ی: شه‌هێن سواره
په‌روه‌ده‌ی خانه‌قین سه‌ربه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدایه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كێشه بۆ قوتابیان و په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین، له‌و باره‌یه‌وه وه‌رچه‌رخان ریپۆرتاجێكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئاماده‌كردون.
سه‌ره‌تا دكتۆر فوئاد حسێن ئه‌حمه‌د جێگری راگری كۆلێژی ئادابی خانه‌قیندا ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌ده‌ی خانه‌قین و كێشه‌كانی په‌روه‌ده له‌و شاره‌دا سازداوه.
+ سه‌ره تا بزانین ساڵی دامه‌زراندنی ئه‌م كۆلێژه بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ـ ساڵی 2004 دامه‌زراوه كه یه‌كه‌مجار دامه‌زرا ته‌نها خوێندكارانی به‌شی كوردی وه‌رگیران كه 75 خوێندكاری وه‌رگرت.
+ ئادابی خانه‌قین چه‌ند كۆلێژی هه‌یه؟
ـ شه‌ش به‌شمان هه‌یه، به‌شی كوردی، به‌شی جوگرافیا، به‌شی عه‌ره‌بی، به‌شی ده‌روونناسی، به‌شی ئینگلیزی، به‌شی مێژوو كه ئه‌م ساڵ كرایه‌وه.
+ به‌شی مێژوو ئێستا ده‌وامی تێدا ده‌كرێت؟
ـ تازه به‌شی مێژوو كراوه ته وه له زانكۆی خواروو به‌غداو ئه‌نبارو حله كه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كوردستان له‌وانه نزیكه‌ی 100 ته‌له‌به زیاتر له‌به‌شی مێژوودان.
+ قوتابی وا هه‌یه له به‌شه‌كانی تره زۆر حه‌زی له به‌شی مێژووه ئه‌توانن دایبه‌زێنن له‌به‌شی تره‌وه بۆ مێژوو؟
ـ نا، ناتوانن، چونكه قبوڵه‌كانمان له‌وێوه هاتووه ديراسه ده‌ستی پێكردووه‌و دوو مانگه ده‌وام ده‌كه‌ن نقڵات نه‌ماوه به هیچ شێوه‌یه‌ك.
+ حسابی ده‌ره‌جه ده‌كه‌ن بۆ خوێندن له‌به‌شه‌كاندا؟
ـ به‌ڵی، بێگومان، نزمترین نمره له كۆلێژه‌كه‌مان عه‌ره‌بییه ئینجا ده‌رون ناسی ئینجا به‌شی ئینگلیزی ئینجا جوگرافیا‌و پاشان كوردی وابزانم ئه‌مساڵ یان كوردی یان جوگرافیا له هه‌مووی به‌رزتره.
+ مه‌زه‌نده‌ی چه‌ند ته‌له‌به هه‌ن له كۆلێژه‌كه‌دا؟
ـ پار 1620 ته‌له‌به‌مان بوو، ئه‌مساڵ 200 ته‌له‌به هاتووه بۆمان ده‌كاته 1820 ته‌له‌به ئه‌وانه‌ی به گواستنه‌وه دێن له‌وانه‌یه 200 ته‌له‌به‌ن به‌وه‌وه ده‌كاته 2000 قوتابی.
+ هیچ گرفتێكی دروست نه‌كردوه‌و بۆ ئێوه؟
ـ نا، مامۆستاكان ته‌قدیری زروفه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌موكورتیمان زۆرن پێویستمان به مامۆستای پسپۆڕه هه‌ندێك به‌ش بۆ نموونه كوردی‌و ده‌رون ناسی پێویستمان به مامۆستا هه‌یه بۆی.
+ داواتان له حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه بۆتان چاره‌سه‌ر بكات؟
ـ له‌وانه‌یه سه‌دان جار د. موحه‌ممه‌د راگری كۆلێژه‌كه به كتابی ره‌سمی داوای كردووه، هه‌ندێكیان دابین كراوه هه‌ندێكیان نه‌كراون ئه‌وانه‌ی دابینیان نه‌كردووه وه‌كو به‌شه‌ناوخۆییه‌كان كه تازه ته‌نده‌ریان بۆ داناوه‌و بۆ ماوه‌ی 3 ـ 4 مانگه ساڵی داهاتوو ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
+ كێشه‌یه‌كی تر كێشه‌ی زمانه له شاری جه‌له‌ولاو كفری‌و شوێنه‌كانی تر زمانیان عه‌ره‌بیه كه‌چی له‌به‌شی كوردین كاریگه‌ری نییه؟
ـ هه‌ندێك وانه هه‌یه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به عه‌ره‌بی بێ یا به هه‌ر زمانێكی تر ئه‌و خوێندكاره خۆی ناچار ئه‌بێ فێری كوردی ببێ، به‌ڵام خه‌تای جۆری خوێندنه‌كه‌یه كه وه‌ك ئه‌وروپا سه‌ره‌تا زمانه‌كه ناخوێنن كه حه‌قه ساڵێك یان 6 مانگ فێری زمانیان بكه‌ن، به‌ڵام با ئه‌وانه سه‌ره‌تا 2-3 مانگ خۆیان ماندوو بكه‌ن له‌وانه‌یه له سۆرانییه‌كه‌دا نمره‌ی به‌رزتر بێنن، به‌ڵام نمره‌كه‌ش ته‌حه‌كومی ئه‌وه ده‌كات بۆ نموونه خوێندكار نمره‌ی نزمه ده‌یخه‌نه به‌شی عه‌ره‌بی نمره‌ی به‌رزه بۆ كوردی.
+ ئه‌و ته‌له‌بانه‌ی كه پار له به‌ر نزمی ده‌ره‌جه له زانكۆكانی عێراق وه‌رگیراون ئه‌مساڵ ئه‌و ته‌له‌بانه وه‌رده‌گرێنه‌وه وه‌ك زانكۆكانی تری كوردستان؟
ـ خانه‌قین له هه‌موو شتێ بێبه‌ش بووه تا 2003 ـ 2004 نامانه‌وێ ته‌له‌به‌ی خۆمان لێره نه‌بێ حه‌ز ده‌كه‌ین مناڵانی خانه‌قین ئه‌و ئازاره كۆنه‌ی كه چه‌شتیان ئێستا بۆیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیاندا بن‌و له شاره‌كه‌ی خۆیاندا بن ئه‌وه جێی سه‌ربه‌رزییه بۆ ئێمه وه له ساڵی 2003ـ 2004 كۆلێژه‌كه‌مان كه كرایه‌وه داواكارییه‌كمان ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێ له 75% ی قوتابیان خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆمان بن، به‌ڵام به داخه‌وه تا پێش پاریش 5% ی قوتابیان قبوڵ نه‌كرا، بیانوشیان ئه‌وه‌یه خانه‌قین سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه ده‌چێ بۆ دیاله‌و ناچێ بۆ كوردستان، به‌ڕاستی مناڵانی خانه‌قینیش گوناهن، به‌ڵام وابزانم ئه‌مساڵ ئه‌و زوڵمه له‌سه‌ریان لاده‌چێت و مناڵانی خانه‌قینیش له شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن.
+ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لێره سه‌ر به پارێزگای هه‌رێمی كوردستانه یان پارێزگای دیاله و عێراق؟
ـ لێره دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌مان هه‌یه یه‌كێ سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه یه‌كێ سه‌ر به دیاله‌یه، به‌ڵام بۆ قبوڵی ته‌له‌به‌كان ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی كوردییه فۆڕمه‌كه‌یان هه‌مووی كوردی ده‌ده‌نێ وه به كوردی ئیمتحان ده‌كه‌ن.
+ ئه‌و ته‌له‌بانه‌ی كه كوردی خانه‌قینن ئه‌وان پێش تر به عه‌ره‌بی خوێندوویانه ئه‌وانه چۆن ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا بخوێنن؟
ـ نا، ناڕۆنه‌وه به‌غدا، ئه‌وانه گواستنه‌وه‌شیان ده‌كات تا خانه‌قین ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان ئه‌و كێشه‌یه حه‌ل نابێت.
+ ئێوه به‌شی ناوخۆیی كچانتان هه‌یه تا چه‌ند پێداویستی پاسه‌وان‌و شتی ترتان بۆ دابین كردوون؟
ـ ئێمه موشریفمان هه‌یه هه‌ر له‌وێ شوێنمان پێداوه وه‌كو حه‌ره‌سه بۆ نموونه كه‌سێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێ یان شتێكی تر ئه‌وانه ئاگایان لێیه، به‌ڵام حه‌ره‌سی ده‌ره‌وه‌مان بۆ دانه‌ناون، چونكه به‌ڕاستی خانه‌قین شارێكی خۆش‌و هێمنه.
+ ده‌رماڵه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه تازه هاتوون و قۆناغی یه‌كن به ته‌مان كه‌ی بیانده‌نێ؟
ـ هه‌مو قایمه‌یان بۆ كراوه له حساب و ژمێریاری بۆیان نێردراوه له‌وانه‌یه به زووترین كات پێیان بگات هه‌مووشی به یه‌ك جار وه‌رده‌گرن.
هێرش كه یه‌كێك بوو له‌و قوتابیانه‌ی كۆلێژی ئادابی خانه‌قین وتی: ئێمه وه‌كو خوێندكارانی كۆلێژی ئادابی خانه‌قین به ڕاستی له داخلیدا كه‌م و كورییه‌كی زۆرمان هه‌یه وه‌ك نه‌بوونی ئامێری چێشت لێنان‌و چێشتخانه‌كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ ئێمه دروست كردووه به‌ڕاستی چۆنێتی ئاماده‌كردنی خواردنه‌كه كاتێكی زۆرمان لێده‌گیرێ بۆ خوێندن داوا له كه‌سانی به‌رپرس ده‌كه‌م كه كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌باره‌ی كێشه‌ی زمان له به‌شی عه‌ره‌بی یه‌وه هێرش وتی: به راستی زمانی عه‌ره‌بی كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردووین كه ئێمه شاره‌زای زمان نین‌و ته‌نها كێشه‌ی من نییه كێشه‌ی هه‌مووانه ئه‌وه هۆكارێكه خوێندكارانی تووشی ئالۆزییه‌كی زۆر كردووه.
سه‌رده‌شت یه‌كێكی تر له قوتابیان بوو وتی: من له‌به‌شی جوگرافیام به‌ڕاستی كێشه‌مان زۆره هه‌ر له داخلییه‌وه بیگره تا شوێنی جل شتنمان نییه ژووره‌كانمان ئه‌وه‌نده بچووكن جێ‌مان نابێته‌وه و كاتێك ده‌چین بۆ كۆلێژ قوڕێكی زۆر هه‌یه ده‌بێ جزمه‌ی بۆ له‌پێ بكه‌ین ناتوانین به‌سه‌یاره‌ش هاتوچۆ بكه‌ین، چونكه مه‌سورفاتێكی زۆری ده‌وێ خوێندكاران زۆربه‌ی كه‌مده‌رامه‌ته‌و ده‌ستی تێی ناچێ لێره زۆر شتیش گرانه ئه‌وه زۆرمان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێ.
وه‌ك به‌شه ناوخۆییه‌كانی تر نه‌وت و پێداویستی ترتان بۆ دابین كراوه؟ ئه‌و قوتابیه له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه نه نه‌وت‌و غاز هیچ شتێكی ترمان بۆ دابین نه‌كراوه بۆیه داواكارین به‌رپرسان ئاوڕی جدیمان لێ بده‌نه‌وه.
 |
|