|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
رۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له پرۆسه‌ی خوێندندا
23/2/2010
سازدانی/ موحه‌مه‌د نه‌جمه‌دین نوری
سه‌باره‌ت به رۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له پرۆسه‌ی خوێندندا، له دیدارێكی تایبه‌تی گۆڤاری په‌یام له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا حه‌وێز موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، تیشكمان خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌وباره‌یه‌وه.
سه‌ره‌تا سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره، رۆڵ و كاریگه‌ری سه‌رپه‌رشتیاریپه‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ســه‌ره‌تــا به خێــربـێــن،رۆڵا و كاریگه‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی بنه‌ره‌تی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا له به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزده‌نرخێنم له به‌ر ئه‌م هۆیانه :
أ – یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی بنه‌ره‌تی چاوی گه‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه.
ب- سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌سانی لێهاتوون .
ج-به‌رز راگرتنی به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه.
د- سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی هاورێ‌ی مامۆستایانن و به‌خشنه‌ری زانست و زانیاری په‌روه‌رده‌ین.
ه- پردی په‌یوه‌ندی به هێزن له نێوان مامۆستایانی خوێندنگه‌كان و یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی و وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده.
و- هه‌وڵا وكۆششیان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاراندایه له هه‌رێمی كوردستانی ئازیزدا به گشتی و سنووری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به تایبه‌تی .فریاد ره‌سی چاره‌سه‌ری كێشه په‌روه‌رده‌ییه هه‌نوكه‌ییه‌كانن ...
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ئێستادا له‌چیدا ده‌بیننه‌وه؟
چ له ناوشاریاخود له ده‌ره‌وه‌ی شار .... به‌رزراگرتنی به ها په‌روه‌رده‌یی یه‌كانه ... هاورێ‌ی مامۆستایانن ... هاوكاری مامۆستایانن له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه جێ به‌جێ كاری فرمانه‌كانی په‌روه‌رده‌ن .... به خشێنه‌ری زانست و زانیارین به واتایه‌كی تر ئه‌ندامی په‌روه‌رده‌یی هه‌موو ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگا یانه كه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندان بۆ هاوكاری به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن و خزمه‌تی مناڵانی گه‌له‌كه‌مان .....
هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رپه‌رشتیاران بۆ مامۆستایان له چ روویه‌كه‌وه‌یه؟
دیاره كاری هه‌ڵسه‌نگاندن كارێكی گرنگ و ویژدانیه له‌م رووه‌و ه ئێستا كاری هه‌ڵسه‌نگاندن كارێكی چڕ‌و هه‌مه‌لایه‌نه یه له‌رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه دوای به‌ستن كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی له 22-24 ی ئایاری ساڵی 2007 سیستمی خوێندن له كوردستاندا به‌ره‌و پێش چوونه‌یش پێوویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه لایه‌نه‌ی په‌روره‌ده‌ی بێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش فۆرمێك هه‌یه به‌م شێوه‌یه
.... بواره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن .....
-پلاندانان ......... .......24 نمره
-شێوازی وانه ووتنه‌وه 24نمره
-هۆیه‌كانی فێركردن ...... 12 نمره
-خه‌سڵًه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تی ..... 12 نمره
-پابه‌ند بوون به رێنماییه‌كان ..... 8نمره
-ئه‌نجام دانانی كاری هه‌ڵسه‌نگاندن ...... 10نمره
-كاریگه‌ری مامۆستا له سه‌ر قوتابیان ..... 10 نمره دواتر ئه‌م رێژه‌یه له70% ی لی ده‌رده‌هێنرێت و له 30% لای به‌رێوه‌به‌ره به‌رای ئێمه ئه‌م فۆرمه سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێناوه .... هه‌رچه‌نده خۆتان ده‌زانن كه كاری په‌روه‌رده‌و فێركردن كارێكی به‌رده‌وام له نوێ بوونه‌وه‌و به‌ره‌و پێش چوندایه بۆیه ده‌كرێت ئه‌م فۆرمه‌یش گۆرانی به‌سه‌ردابێت له پێناو باشتر و چاكتر هێنانه‌وه‌ی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
چ پێوه‌رێك هه‌یه بۆ دانانی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی؟
سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆری چه‌ند پێوه‌رێك هه‌یه بۆ بوونیان به سه‌رپه‌رشتیاركه ئێستا له به‌رواری 2/1/2010 تاكو 2/2/2010 بۆ هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رپه‌رشتیار داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن .
به‌م مه‌رج و پێوه‌رانه
-پێوویسته سه‌رپه‌رشتیار لانی كه‌م هه‌ڵگری بروانامه‌ی
أ-به‌كالۆریۆس یان دبلۆم له په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی هه‌بێت بۆ بنه‌ره‌تی.
ب- به كالۆریۆس بۆ قۆناغی ئاماده‌یی.
ج- پێویسته خزمه‌تی (كرداری ) فعلی له :
10 .1ساڵا كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس.
12 .2ساڵا كه‌متر نه‌بێت بۆ هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی.
3 .3 ساڵا كارگێری قوتابخانه‌ی كردبێت بۆ پسپۆری كارگێریه‌كان.
. 4 ته‌مه‌نی له (( 50 )) په‌نجا ساڵا زیاتر نه‌بێت
.5 هیچ جۆره سزایه‌كی (أ نچباگی ) نه‌بێت
.6 شاره‌زایی هه‌بێت له بواری كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت.
. 7نمره‌ی ده‌رچوونی له تێكرایی تێنووس له 60% كه‌متر نه‌بێت.
8 له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بێت .
له ئێستا دا ته‌نها و ته‌نها كه‌می ژماره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانه‌له هه‌ندێ پسپۆری دا وه‌ك پسپۆری / بیركاری – پسپۆری زمانی عه‌ره‌بی – پسپۆری وه‌رزش ، كه نه‌بۆته كێشه ... به‌ڵام دیاره ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆری یانه زیادی كردووه ئومێد ده‌كه‌م له نزیكترین كاتدا دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایان داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و گرفته یش چاره‌سه‌ربكه‌ین كه ئێستا حاڵی حارز وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریاری دانانی سه‌رپه‌رشتیاری په‌سه‌ند كردووه دوای ئه‌وه‌ی به پێوه‌ره په‌روره‌ده‌یه‌كاندا ده‌روات وه‌ك باسمان كرد.
له‌كۆتاییدا سوپاستان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر له‌كۆتاییدا شتێكتان مابێت؟
هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازم بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی به‌رێز مامۆستایانی ئازیز و جگه‌رگۆشه‌كانمان له سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگه و باخچه‌ی ساوایان هیوادارم هه‌موومان بتوانین ساڵی خوێندنی 2009/2010 به سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی و دڵسۆزی بۆ خاك وگه‌ل ونیشتمان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رزی ده‌رچوونه‌وه ته‌واو بكه‌ین .....
 |
|