|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ:گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكمان به‌ده‌ستهێنا ده‌چینه به‌غدا ئه‌وه‌نـــــــــده‌ى ميلله‌ته‌كه‌مان پێویستی پێبێ
28/2/2010
گفتوگۆى ناجیح حه‌مه‌فه‌ره‌ج
هه‌ڵبژاردن وه‌رگرتنی رای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌مجاره‌یان له وڵاتی عێراقدا هه‌ڵبژاردن پیاده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دیاری كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌وێشه‌وه حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاری ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت هاووڵاتیانی وڵات به لێزانی‌و دڵسۆزییه‌وه كاره‌كه راپه‌ڕێنن‌و سه‌رجه‌م لیست‌و قه‌واره‌كانی عێراق‌و كوردستانه‌كه‌شی ئێستا له كاتی بانگه‌شه‌دان، لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به ژماره (352) به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه‌دا كردووه رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان له‌مه‌ڕ رۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ ده‌دوێنێت‌و ئه‌ویش له به‌رده‌م پرسیاره‌كانی وه‌رچه‌رخاندا به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه.
+ ئێستا كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه، لیسته‌كان له كێبركێی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌دان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به ژه‌ماره (352) له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌شداری كردووه، ده‌كرێت پێمان بڵێی رۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و نێوه‌نده‌دا چییه؟
ـ بسم الله الرحمن الرحیم، سه‌ره‌تا به‌خێربێن، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌مجاره به لیستی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆینه‌كرا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دی لیستێكی ئیسلامیی پێك بهێنێت.
+ بۆچی نه‌كرا؟
ـ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان به ده‌ممانه‌وه نه‌هاتن به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامیی.
+ كه‌واته، بۆچی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستان دانه‌به‌زین؟
ـ ئێمه ئه‌مجاره به لیستی سه‌ربه‌خۆ خۆمان داده‌به‌زین، وه‌كو جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدا به ژماره (352)، له راستییدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له رابردوودا واته هه‌ردوو حزبی حوكمڕان (پارتی‌و یه‌كێتی) هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵیان به‌شدار بووبێت په‌راوێزیان خستووه، حسابیان بۆ نه‌كردووه، نه له بڕیاردا نه له حه‌ق‌و ماف‌دا، پاشان ئێمه‌ش ویستوومانه سه‌نگ‌و كێشی خۆمان له ناو جه‌ماوه‌ردا بزانین، كاتێكیش ئه‌و سه‌نگه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌زویرو فرت‌و فێڵ نه‌كرێت، یاری به سه‌روه‌ت‌و سامانی وڵاته‌وه نه‌كرێت.
+ ئومێد چییه؟
ئومێد ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌كو جاری رابردوو نه‌بێت، به‌رای زۆرێك له چاودێران 20% ته‌زویر بوو، به‌راستی زۆرمان پێخۆشه ئه‌مجاره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غداد وابه‌سته نه‌بین به هیچ كه‌سێك‌و لایه‌نێكه‌وه خۆمان ته‌عبیر له سیاسه‌ت‌و بیروبۆچوونی خۆمان بكه‌ین، چونكه به راستی ئێمه تێبینی و ره‌خنه‌مان له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه زیاتر له پارتی‌و یه‌كێتیدا به‌رجه‌سته بوو چ له هاوپه‌یمانی به‌ستنیاندا چ له هه‌ڵسوكه‌وتیاندا، چ له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی دراوسێشدا، بۆیه ئێمه به‌راستی ویستوومانه ته‌عبیر له رای خۆمان‌و گه‌له‌كه‌مان بكه‌یبن، پێشمان وایه گه‌ر سه‌نگ‌و قورسایی باشمان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌توانین رۆڵی گرنگ به ده‌ست بهێنین، به‌تامو بۆیه‌كی دیكه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهاتانه‌ی تری عێراقدا بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه به‌ڵگه له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت بهێنین به فیكری ئیسلامی خه‌ڵك بدوێنیین، داكۆكی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئیسلامه‌تی بكه‌ین‌و په‌نا به‌رینه به‌ر ته‌رازووی شه‌ریعه‌ت، پێمان وایه گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانمان بۆ ته‌رازووی شه‌ریعه‌ت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت وه‌ك له مادده‌ی دووی ده‌ستوری عێراقدا هاتووه ئیسلام دینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته، ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاساكانه، نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌رچێت پێچه‌وانه‌ی ئیسلام بێت.
بۆ نێوخۆی خۆمان وه‌كو خه‌ڵكی عێراق چیدی به ئه‌مریكاو وڵاتانی تردا خۆمان هه‌ڵنه‌واسین، چونكه ئه‌وه كێشه‌كانمان زیاتر لێ ده‌یانشكێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌جنداو پرۆژه‌كانی خه‌ڵكی دێننه سه‌ركاره‌كانمان، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی پێكه‌وه ناكۆك‌و دژیان هه‌یه، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك كه دیاره به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان وه‌كو خه‌ڵكی عێراق پێكه‌وه دابنشین به عه‌قڵی خۆمان بیربكه‌ینه‌وه و كه‌س خۆنه‌به‌ستێته‌وه به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تێك‌و لایه‌نێكی تره‌وه، ئاواش زۆر زوو ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، زۆر نزیكه به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان بگاته‌وه یه‌ك، به‌ڵام زۆر دووره به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌و توركیا، توركیا‌و سوریا بگاته یه‌ك، كه‌واته ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا (ان شا‌ء الله) ده‌وری خۆمان بنێنین، زیاتر داكۆكی له مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی عێراق ناسنامه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دین‌و شه‌ریعه‌تی خۆی‌و زیاتر چاوی له‌وه بێت ئێمه زیاتر خۆمان رازی بین و بگه‌ینه ئه‌نجام نه‌ك خۆمان به ئه‌مریكاو وڵاتانی دی ببه‌شینه‌وه.
+ كێ بوو بۆ یه‌كه‌مجار لیستی سه‌ربه‌خۆی هێنایه كایه‌وه، وه‌ك یه‌كگرتوو ده‌ڵێ ئه‌وان یه‌كه‌مجار لیستی سه‌ربه‌خۆیان هێنایه كایه‌وه، به شانازی بۆ خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ـ، ئایا ئه‌و شانازییه له كوێی راستییدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟
ـ ئه‌و قسه‌یه پێچه‌وانه‌ی راستییه‌و وا نییه، واقیع شاهیده كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی لیستی سه‌ربه‌خۆی هێنایه ئاراوه، ئه‌و كاته یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بوو، ئێمه‌ش به جیا‌و به ژماره (283) لیستی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بوو، ئه‌وه بۆ جاری دووه‌م یه‌كگرتوو به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زی كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن راست نییه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بوو یه‌كه‌مجار رێچكه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆی دابه‌زاند.
+ پێتان وانییه ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزبی حكومڕان، وه‌ك هه‌میشه خۆت به‌و ده‌سته‌واژه قسه ده‌كه‌یت كه‌مته‌رخه‌م بووبن له به‌پایان نه‌گه‌یشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه خۆت له سه‌ره‌تادا تێبینیت له‌سه‌ر هه‌بوو؟
ـ بێگومان كه‌مته‌رخه‌می نه‌بوایه ئێستا به‌رهه‌مێكمان ده‌بوو، ئه‌و كیبشانه‌ی كه هه‌ن به هه‌ڵبه‌ستراوی نه‌ده‌مانه‌وه و چاره‌سه‌ر ده‌كران، نه‌مه‌سه‌له‌ی جوگرافیای كوردستان‌و شوێنه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه، ماده‌ی 140ی كه‌ركووك ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌ڵبه‌ستراون‌و هیچیان نه‌چه‌سپاون، ناتوانین بڵێین هه‌ر ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌من، بۆیه تا ئێسته ئه‌و كێشانه هه‌روا ماونه‌ته‌وه، چونكه له كاتێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند به‌بێ كورد نه‌یده‌توانی به‌ڕێوه بچێت ده‌توانرا ئه‌و كات وه‌كو فشارێك به‌كاری بهێنن، چونكه من جارێك پێشنیارمكرد بۆ جه‌نابی كاك مه‌سعود له حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌زعی زۆر خراپ و شڕبوو وتم ئه‌وان گه‌ر گرنتیمان ناده‌نێ مادده‌ی (140) چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆمان جێبه‌جێ بكه‌ن، پێویست ناكات ئێوه باری لاری ئه‌وان راست بكه‌نه‌وه، چونكه له‌بار لاریدا هاواریان له ئێمه به‌رزكردوه‌ته‌وه، گه‌ر باری ئه‌وان لار بێت خۆ باری ئێمه له عه‌رز دایه‌و كه‌س نییه له‌گه‌ڵمان به‌رز كاته‌وه ئه‌وجا زه‌مانه‌تێك نییه ئه‌و باره‌ی ئێمه هه‌ر نه‌چووه‌ته سه‌رپشتی وڵاخێك گه‌ر ئه‌وان یاریده‌رمان نه‌بن ئیتر بۆچی باری ئه‌وان راست بكه‌ینه‌وه. جا من پێم وایه به‌ڵێ كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ره‌كانه‌وه‌و هه‌م له‌لای خۆشمانه‌وه.
+ دروشمی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان (ئیسلامخوازو میلله‌تپه‌روه‌ر)ه، مه‌به‌ست له‌م دروشمه چییه؟
ـ ئاشكرایه ئێمه ئیسلامیین‌و شه‌رمیش ناكه‌ین شانازی پێوه ده‌كه‌ین، وه خۆشمان به دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌زانین، ده‌مانه‌وێت میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان به‌خته‌وه‌ر بكه‌ین، به ئاشناكردنه‌وه‌ی ئیسلام هاتنه نێو باوه‌شی پڕ سۆزی ئیسلام، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه كاڵا‌و باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و ئاڵای ئیسلام به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری میلله‌ته‌كه‌شمانی پێ به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
+ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له بانگه‌شه‌كانیدا فلێكس‌و پۆسته‌راته‌كانی دروشمی (لا اله الا الله محمد رسول الله)ی ده‌رخستووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه موڵكی كه‌س نییه‌و چه‌واشه‌كارییه، ئایا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی زیاتر چ مه‌به‌ستێكی له‌وه‌دا هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م له ئاڵاكه‌ی خۆیدا وه‌ك حزب هه‌یه‌تی و به‌رده‌وامیش ده‌بێت هه‌روه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر بۆیان هه‌یه ئاڵاكه‌یان له بانگه‌شه‌دا به‌كاربهێنن، بۆ ده‌بێت لێره‌دا ره‌خنه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بگیرێت له كاتێكدا ئاڵای خۆیه‌تی؟
ـ هه‌ر كه‌س ئه‌و جۆره ره‌خنانه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بگرێت شتێكی نامه‌نتیقیی كردووه، هه‌روه‌كو جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدا ئاڵای (لااله الا الله محمد رسول الله) كه ده‌بێت ئه‌وه ئاڵا‌و عه‌له‌می هه‌موو موسڵمانێك بێت، باشه ئێمه گه‌ر ئاڵای خۆمان بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنین مانای وایه شتێكی ناهه‌قمان نه‌وتووه؟ ئێمه شانازی به‌و ئاڵایه‌وه ده‌كه‌ین‌و بۆشمان بكرێت ئه‌و ئاڵایه له هه‌موو شوێنێكدا ده‌چه‌سپێنین، له دڵ‌و عه‌قڵی هه‌مواندا ده‌یچه‌سپێنین، ئه‌وه‌ش ئامانج‌و ئاواتی ئێمه‌یه خه‌ڵك‌و میلله‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانج‌و ده‌ستوورانه‌ی له ئاڵاكه‌دایه ئاشنا بكه‌ین‌و خۆشه‌ویستیان بۆ هه‌بێت.
+ ئه‌وه راسته وه‌ك گوتراوه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی گوناهبار ده‌بن له به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه، ئه‌مه راسته گوناهبار ده‌بن؟
ـ بیستوومه ئه‌و قسه كراوه، گوایه ئێمه به به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه گوناهبار ده‌بین كه هه‌ندێك له پۆسكارته‌كانیان (لا اله الا الله محمد رسول الله) تێدایه‌و ده‌دڕێنرێت‌و ده‌كه‌وێته ژێر پێ ئه‌وه هۆكاری گوناهباریمانه، منیش ده‌ڵێم گه‌ر به‌و مه‌نته‌قه بێت ده‌ڵێم گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی قورئانیان چاپكردووه گوناهبارن، ئه‌دی نازانن له سلێمانی قورئانه‌كانیان سووتاندووه‌و له ئاوده‌ستیانكردووه، ئه‌دی نازانن له گوانتانامۆ ئه‌مریكییه‌كان سوكایه‌تیان به قورئان كردووه.
كه‌واته ئه‌وه‌ی قورئانی چاپكردووه گوناهباره، ئه‌وه‌ی بانگ ده‌ڵێت گوناهباره، چونكه نازانن سه‌رخۆشه‌كان گاڵته به‌بانگ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی مزگه‌وت دروست ده‌كات گوناهباره ئه‌دی نازانن خه‌ڵكی به بێ‌نوێژی ده‌چێته ناوی یان شتی تر، هه‌موو ئه‌وانه شتێكی نامه‌نتیقین من له‌سه‌رمه ئه‌وه‌ی خوا پێی خۆشه به‌رزی بكه‌مه‌وه، ئه‌مما ئه‌و كه‌سه بێ ئابڕووه، گوناهباره كه پوسته‌ره‌كان ده‌دڕێنێ و ده‌كه‌وێته ژێر پێ ئه‌دی نازانن (لا اله الا الله محمد رسول الله) تێدایه، یان ئه‌و كه‌سه گوناهبارو خراپی كردووه كه قورئانه، كه ئیهانه پێده‌كات، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی چاپی كردووه، كابرا بۆیه چاپی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیخوێنێته‌وه یان ئه‌و كه‌سه‌ی مزگه‌وت دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك نوێژی تێدا بكات، نه‌ك بێڕێزی، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه هه‌ڵنه‌واسیوه ئیهانه‌ی پێده‌كه‌ن، له پاشان گه‌ر ده‌ڵێیت ئه‌وه به‌شێكه له سیاسه‌ت، من ده‌ڵێم سیاسه‌ته‌كه‌شم به‌شێكه له دینه‌كه‌م، دینه‌كه‌شم جۆرێكه له سیاسه‌ت كه‌واته جیاوازی ناخه‌مه نێوان دین‌و سیاسه‌ته‌وه‌و ئه‌من دینه‌كه‌م جۆرێكه له سیاسه‌ت، سیاسه‌تێكی ره‌بانیه سیاسه‌تكردن كه بریتییه له سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵك كردن‌و مشورخواردنی خه‌ڵك به‌شێكه له دینه‌كه‌م، ئه‌و قسانه زیاتر بۆ چه‌واشه‌كاری وه‌ك كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له ترسی به‌راز گه‌نم نه‌چێنێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یشێلێت، خه‌ڵك له برسان ده‌مرن»، چونكه گه‌نم نییه! ده‌ڵێن ئیحتیمالی هه‌یه به‌رازه‌كان گه‌نمه‌كه ده‌شێلن با داینه‌چێین! ئیحتمالی هه‌یه دوو سێ حاقدو بوغز له دڵ ئه‌و پۆسته‌راتانه ده‌دڕێنن با نه‌كرێن‌و هه‌ڵی نه‌واسین، گه‌روابێت ده‌بێت له رۆژنامه‌شدا ناوی خوا نه‌هێنین، یان قورئان چاپنه‌كه‌ین چونكه خه‌ڵكی هه‌رده‌بێت ئیهانه‌ی پێبكات! من ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین ئیهانه به دروشمه‌كانی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه له بازاری موسڵماناندا شه‌راب بفرۆشرێت‌و بێرێزی به بنه‌ماكانی ئیسلام بكرێت، یان كه ده‌ڵێن (لا اله الا الله) جگه له (الله) هیچ په‌رستراوێك نییه باشه كه نییه بۆچی شوێن به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ون كه خوا داینه‌نابێت، ئه‌وانه ئیهانه كردنن كه‌واته ده‌بێت ته‌نها دوای دینی خوا بكه‌وێت، چۆن ده‌بێت به قسه‌ی خوا نه‌كه‌یت كاتێك تۆ ده‌ڵێی (لا اله الا الله) و شوێن به‌رنامه‌ی خوا ناكه‌وێت.
+ لایه‌نێكی سیاسی و یه‌كێك له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن، شایعه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه گوایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی مامۆستا عه‌لی باپیری له پارێزگای هه‌ولێر بۆ چه‌واشه‌كاری كاندید كردووه؟ له‌و باره‌وه چی ده‌ڵێی ئایا مامۆستا عه‌لی باپیر پاشه‌كشه ده‌كات یان ده‌چێته به‌غدا؟
ـ مه‌یدانی درۆ كورته، له پاش پانزه رۆژی تر خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌شی ئه‌و درۆیه‌یان كردووه، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ر خوا پشتیوان بێت متمانه‌ی خه‌ڵكیمان به‌ده‌ست هێنا ئه‌وجا ده‌زانن چۆن له به‌غدا لێی داده‌كوتین ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویستی بێت له‌وێ ده‌بین، ئێمه له خوا به‌زیاد بێت به‌وه ناسراوین كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك راسته‌و پێچ‌و په‌نامان نییه، خه‌ڵكیش ئه‌وه ده‌زانن كه درۆیه‌و ئێمه پاشه‌كشه ناكه‌ین، ئێمه به‌رنامه‌و پرۆژه‌مان هه‌یه له به‌غدا چی بكه‌ین.
+ ئه‌و پرۆژه‌یه چییه كه جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت؟
ـ به‌رنامه‌و پرۆژه‌مان بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گشتی ده‌توانم بڵێم دووكارمان هه‌یه له حه‌ق‌و مافه‌كانمان كه به ده‌ستمان نه‌هێناوه، یه‌كه‌م: داكۆكی به پشتبه‌ستن به قورئان، به‌ڵام پشتبه‌ستوو به قورئان‌و ته‌رازووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، دووه‌م كاریگه‌ری باشمان هه‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه، كه ئه‌و به‌دشییه‌یی هه‌یانه له‌سه‌ر ئێمه (میلله‌تی كورد) چونكه له ئه‌نجامی ته‌به‌نی له عه‌لمانی په‌یدا بووه، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و میلله‌ته میلله‌تێكی موسڵمانه، ده‌بێت رازیان بكه‌ین به مه‌نتیقی ئیسلام‌و شه‌رع كه‌چی دی حه‌ساسیه‌تیان نه‌بێت‌و دان به حه‌ق‌و مافه‌كانی كورددا بنێت، وه‌ك ئه‌و حه‌قه‌ی به‌خۆیانی ده‌ده‌ن عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌یه ده‌بێت به كوردیشی ره‌وا ببینن كه با هه‌رێمێكی منداڵی سه‌ربه‌خۆ لانی كه‌م ده‌وڵه‌تێكی هه‌بێت، چونكه فارس‌و تورك .. هه‌یانه، با بۆ براكه‌ی خۆشتی به‌ره‌وا بینی، به‌راستی ده‌مانه‌وێت كاریگه‌ری چاكمان هه‌بێت.
+ موزایاده‌ی كورد بوون له رۆژی ده‌نگدان‌و بانگه‌شه‌كانی له كوردستاندا ده‌كرێت یان ده‌ڵێن بۆ كورده ده‌نگمان بده‌رێ، لیستی كۆمه‌ڵیش كورده، به‌ڵام ئه‌وان به جۆرێكی دی وێنای ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چی ده‌ڵێی؟
ـ هیچ كه‌س ناتوانێت موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تی به‌سه‌ر ئێمه‌وه بكات، ده‌پرسم كێ دڵسۆزتره كێ باشتره؟ ئه‌وه‌ش میلله‌تی كوردستان بۆیان تاقیبووه‌ته‌وه له رابردوودا كێ پابه‌نده به شیعار‌و دروشمه‌كانی، به‌راستی ئێمه تا ئێستا تاقینه‌كراوینه‌ته‌وه.
با ئێمه‌ش تاقیبكه‌نه‌وه بزانن چۆنین با ئه‌زموونه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، ئێمه وه‌كو ئیسلامیی تا ئێستا قسه‌مان له دژ كراوه، هه‌ندێك حزبی عه‌لمانی بۆ خۆیان قۆرخكردووه، من ده‌ڵێم خه‌ڵك ئه‌وانی بینی چ گرفتێكی میلله‌ته‌كه‌مانیان چاره‌سه‌ركردووه؟ ده‌رفه‌تبده به خه‌ڵكی تر لانی كه‌م با هاوكارت بێت بزانه چۆنین، چونكه دیفاع له نه‌ته‌وه‌كه‌مان به دینداری ده‌زانین.
+ باس له‌وه ده‌كرێت نابێت كۆمه‌ڵی ئیسلامیی شانازی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه بكات، له كاتێكدا كه بزووتنه‌وه ئێستا هه‌یه، حزب هه‌یه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات له شه‌ڕه‌كاندا به‌شداری نه‌كردووه، سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌وه راده‌كێشێت له‌وباره‌وه چی ده‌ڵێی؟
ـ ئه‌وه‌ی كه ئێمه شانازی به‌رابردووه‌وه ده‌كه‌ین واتای ئه‌وه نییه به‌شی خه‌ڵكی بۆ خۆمان ده‌خۆین، ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌وری تێدا دیوه با شانازی پێوه بكات، راسته حزبێك به‌ناوی بزووتنه‌وه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌و ناوه‌وه بووین‌و كار‌و خزمه‌ت‌و خه‌باتمان بووه، ئه‌وه‌ی كه ده‌وری نه‌بووه ده‌بێت چی بكات، بۆ به‌شی خۆی بگری، هه‌ندێك كه‌سیش هه‌یه ئه‌و په‌نده‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ كه ده‌ڵێ: «ده‌می نایگاتێ ده‌ڵی ترشه».
بۆی نه‌گونجاوه، بۆی نه‌كراوه، نه‌یستووه به‌شدار بێت ده‌ڵێت به خوا چاكبوو به‌شدار نه‌بووم، وادێته به‌رچاوم ده‌ڵێن رێوی ده‌می نه‌ده‌گه‌یشته هه‌ناره ترشه ده‌یگوت به خوا ترشه، تۆ شتێكت بۆ نه‌كراوه، كه‌وا باشتره بڵێيت داوای لێبوردنم هه‌یه كه نه‌متوانی به‌شداربم وه‌ك داوای لێبوردن ناكه‌ین، به‌لای كه‌مه‌وه نه‌فه‌س له‌وانه مه‌گره كه بۆی كراوه، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه فیداركاری نه‌كردبا قوربانی نه‌دا ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا به‌دی نه‌ده‌هات، من ده‌ڵێم ده‌بێت سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ئێمه‌ی ئیسلامی‌یش خه‌باتیانكردووه ئیتر (پارتییه، یه‌كێتییه) هه‌ركه‌س هه‌یه بكه‌ین، بۆچی نمه‌ك نه شناس بین، بۆچی ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانكردبێت به خراپی بزانین، بۆ نموونه من هیچ مزگه‌وتم له كوردستان نه‌كردووه ده‌بێ بڵێم مزگه‌وتكردن خراپه، داوای لێبوردنم له خوا هه‌یه كه نه‌متوانیوه مزگه‌وت دروستبكه‌م‌و سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م دروستیان كردووه، تۆش كه‌مته‌رخه‌میت كردووه نه‌توێراوه بۆت نه‌كراوه بۆ باسی خراپی ده‌كه‌یت.
+ داوات له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی‌و گه‌نجان‌و قوتابیان به‌تایبه‌ت چییه‌و له‌گه‌ڵ لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (352) چی بكه‌ین؟
ـ داوام ئه‌وه‌یه له هه‌موو چین‌و توێژه‌كان به‌تایبه‌ت گه‌نجان و قوتابیان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی مزگه‌وت‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامییه با له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره پیرۆزه‌ی ئیسلام‌دا بێت، چاوه‌ڕوانیشمان له خه‌ڵكی نوێژكه‌رو ئه‌هلی مزگه‌وت هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دابن، ده‌نگمان پێبده‌ن، یه‌كێ گوتبووی مامۆستا عه‌لی باپیر وتوویه‌تی گه‌ر ده‌نگمان پێ نه‌ده‌ن سكاڵایان لێ ده‌كه‌م، به‌ڵێ سكاڵا له هه‌ر موسڵمانێك ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌هلی ئیسلام‌دا نه‌بێت موسڵمان بێت ته‌ئیدی كه‌سانێك بكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئیسلام‌دا نه‌بێت، من ده‌ڵێم ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئیسلامی‌دا بێت.
 |
|