|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
زۆربه‌ی خوێندكارانی 12ی بنه‌ره‌تی له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رناگیرێن
24/7/2010
ئا: سوپا سه‌لام
زۆربه‌ی خوێندكارانی 12ی بنه‌ره‌تی له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رناگیرێندوای به‌شداریكردنی نزیكه‌ی 80 هه‌زار قوتابی له تاقیكردنه‌وه‌ی ووزاری 12ی بنه‌ره‌تی و ده‌رچونی (22) هه‌زارو 454 قوتابی له خولی یه‌كه‌مدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاشكرای ده‌كات كه زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم له توانایاندایه ته‌نها 20 هه‌زار خوێندكار وه‌ربگرێت.
وه‌رگرتنی ته‌نها 20 هه‌زارخوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم له كاتێكدایه كه هێشتا 53 هه‌زار و 979 قوتابی 12ی بنه‌ره‌تی چاوه‌ڕێی خولی دووه‌من هه‌تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا وه‌رگیرێن.
له‌وباره‌یه‌وه رادیۆی نه‌وا ئه‌م گرفته‌ی روبه‌ڕووی (د.جه‌بار قادر) راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری خوێندنی باڵا كرد، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی:
ئێمه له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پێشبینی ئه‌و كێشه‌یه‌مان كردووه، بۆیه پلانی تایبه‌تیش له به‌رده‌ستدان كه پێده‌چێ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئاشكرابكرێت، هه‌ر له زیادكردنی ژماره‌ی وه‌رگرتنی خوێندكاران و هاندانی وه‌به‌رهێنان له بواری كردنه‌وه‌ی زانكۆ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری راهێنانی كورت خایه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی كادری چالاك...
هه‌ره‌وه‌ها(د.جه‌بار قادر) راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر 50% ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌تاقیكرده‌وه‌كاندا به‌شداریانكردووه ده‌ربچن و داخوازی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌وا ئێمه روبه‌ری حاڵه‌تێك ده‌بینه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی كه مافی وه‌رگرتنیان هه‌یه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان جێگه‌یان نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕاوانی ئه‌وه‌نه‌بین كه چاره‌سه‌ره‌كان یه‌كجاریبن و هه‌موو خوێندكاران وه‌ربگیرێن، بۆنمونه ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه 40هه‌زار كه‌س بێت ساڵی داهاتو چاوه‌ڕوان ده‌كرێتـ ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له قۆناغی 6 ئاماده‌یی ده‌بن بگاته 100 هه‌زار خوێندكار، بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌كی دیكه‌ش دابمه‌زرێت ناتوانرێت چاره‌سه‌ری كۆتایی ئه‌و كێشه‌یه بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێك لیژنه هه‌یه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن به‌گشتی كار بۆگه‌نجان ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ییان ته‌واو كردووه یان زانكۆیان ته‌واو كردووه، له‌هه‌وڵدان كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و گه‌نجانه هاریكاری بكرێن تاكو بۆخۆیان پرۆژه‌ی بچوك ده‌ستپێبكه‌ن"
شیاوی ئاماژه‌یه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2010 -2011 )ته‌نها 20 هه‌زار خوێندكار وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ته‌نها له خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 22 هه‌زار و454 خوێندكار ده‌رچون و 53 هه‌زار و 979 خوێندكاریش كه‌وتونه‌ته خولی دووه‌مه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 5 هه‌زار قوتابیه‌كه‌ی ساڵی رابردوو كه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتبوه‌وه.
(سۆزانی خاڵه‌شه‌هاب) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به نه‌وای ووت:
زیاتر له دوو ساڵه ئه‌م كێشه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت خوێندكار ئه‌وه بزانێ كه نمره پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندیه‌تی و هاوكات داواشمانكردووه كه بواری سه‌ربازی و پۆلیس بۆ خوێندكاران بكرێته‌وه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و ده‌رفه‌تی نوێ...
سۆزان شه‌هاب وتیشی؛ له‌ڕێگه‌ی سێ بابه‌ته‌وه ده‌توانرێت به‌شێكی زۆر له‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رناگیرێن چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وانیش بواره‌كانی سه‌ربازی و پۆلیس و ئه‌كادیمیاكانی پۆلیس، هه‌روه‌ها له‌بواره جیاجیاكاندا خولیان بۆبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش نه‌كرێن هیچ زانكۆیه‌ك نیه یاخود هیچ وڵاتێك نیه بتوانێت له ساڵێكدا 80 هه‌زار یان 40 هه‌زار خوێندكار وه‌ربگرێت له‌زانكۆ و پیمانگاكاندا، له‌هه‌رێمێكی بچكۆله‌ی وه‌كو كوردستانیشدا ئێمه‌ش ناتوانین ئه‌مكاره بكه‌ین به‌ڕاستی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (ئاسۆ مه‌جید) سكرتێری رابونی خوێندكار‌و لاوانی كوردستان به نه‌وای راگه‌یاند كه ئه‌وان چه‌ندان جار داوای چاره‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌یان كردووه له رێی كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌ڵام تائێستا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئاسۆمه‌جید وتیشی:
"ئه‌م گرفته له‌ساڵانی ڕابردوشدا هه‌بووه و دڵنیاش بووین كه بۆ ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه دوباره ده‌بێته‌وه، ئێمه چه‌ندین جار داواكاریمان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردووه كه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته بتوانرێت كۆنفرانسێك یان كۆنگره‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشه‌یه بكرێت، چونكه ساڵانه به‌رده‌وام ژماره‌ی خوێندكارانی ده‌رچوو له زیادبوندایه و زانكۆ و په‌یمانگاكان ئه‌و ئاسته‌یان نیه كه بتوانن ته‌واوی ئه‌و خوێندكارانه له‌ناو ناوه‌نداكاندا جێگا بكاته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانكۆ و په‌یمانگا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشه‌یه بكات"
شیاوی ئاماژه‌یه به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی كه هه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و رێژه‌ی ده‌رچوانی قوتابیانی قۆناغی 12ی بنه‌ره‌تی له %50بێت، ئه‌وا 16 بۆ 20 هه‌زار قوتابی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بێبه‌ش ده‌بن،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 5 هه‌زار قوتابی ساڵی رابردوو كه له هیچ زانكۆ‌و په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیرابوون.
سه‌رچاوه: نه‌وا
 |
|