|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامهیهكی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
ئایا چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ نه‌مردنی خانه‌كان؟
25/7/2010
نوسینی: عه‌بدولدائیم كحهیل
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه : ڕێبوار جه‌لال
هه‌موومان وێنه‌ی شریتی دی ئێن ئه‌ی (DNA)مان بینیوه، ئه‌م شریته هه‌موو زانیاریه‌كانی تێدایه ده‌رباره‌ی ژیان و مردنمان. له‌م شریته‌دا جینێكی ته‌مه‌ن كورتمان هه‌یه كه به‌رپرسه له پاراستنی ئه‌م شریته، وه درێژیه‌كی دیاریكراوی هه‌یه جار له دوای جار بچوك ده‌بێته‌وه تا وایلێدێت خانه‌كه دابه‌ش ده‌بێت و ده‌گاته قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراو و پاشان به ته‌واوی ده‌مرێت و له ناو ده‌چێت.
زاناكان به‌م دواییه جینێكیان دۆزیه‌وه له سه‌ر شریتی دی ئێن ئه‌ی (DNA) له ناو خانه‌كانی له‌شدا. ئه‌م جینه ناوی (تیلۆمێره) و درێژیه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌و كۆنتڕۆڵی مردن و له‌ناوچوونی خانه‌كان ده‌كات. ئیشی ئه‌م جینه پارێزگاریكردنه له (DNA) دوای هه‌ر جارێك كه به‌شه‌كانی ده‌بنه هۆی دروستبوونی خانه‌ی نوێ. ئه‌م جینه ورده ورده بچووك ده‌بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر خانه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بێت تا ده‌گاته حاڵه‌تێكی دژواری دیاریكراو كه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێبكات، لێره‌دا خانه‌كه پیر ده‌بێت و ده‌مرێت. زاناكان هه‌وڵیان دا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌م جینه. توانیان ئه‌نزیمێك بدۆزنه‌وه و ناویان نا (Telomerase) ئه‌م ئه‌نزیمه له توانایدا هه‌بوو ژیانی جینهكه بپارێزێت له مردن و ته‌ندروستی خانهكانیشی ده‌پاراست له بارودۆخێكی باش‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر. به‌ڵام چۆن بتوانن ئه‌م ئه‌نزیمه تازه‌یه بگه‌یه‌ننه ناو هه‌موو خانه‌یه‌ك له كاتێكدا له‌شی مرۆڤ به ترلیۆن خانه‌ی تێدایه؟
كێشه‌یه‌كی تازه ڕووبه‌ڕووی زاناكان بویه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌گه‌ر خانه‌یه‌ك ته‌مه‌نێكی به‌رده‌وامی هه‌بێت و به‌رده‌وامیش زیاد بكات به‌بێ مردن ئه‌مه وا ده‌كات قه‌باره‌ی خانه‌كه چه‌ند جاره زیاد بكات و به خێرایی تووشی ژێرپه‌نجه و له‌ناوچوون بێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ده‌ره‌نجامی پێشووه كه ئه‌ویش مردنه، كێشه‌كه له‌م حاڵه‌دا زیاتر گه‌وره ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی زاناكان مردنی خانه‌كانیان به باشترین ڕێگه زانی بۆ له ناوچوونی ژیانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، وه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن كه دواتر سنورێكی دیاریكراویشی هه‌یه چه‌ندین كاریگه‌ری خراپ به‌جێده‌هێڵێت كه كه‌مترینیان ژێرپه‌نجه‌ی خانه‌كانه. خودای گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان بپارێزێت لێی،
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خودای گه‌وره كه ده‌فه‌موێت (فه‌رمانی مردنمان ده‌ركردووه بۆ هه‌مووتان)، هه‌ر مردن چارهنووستانهو بۆتان ئاماده‌و حازر كراوه، قورئانی پیرۆز له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات به‌ڵام زاناكان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌كه‌ن، گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی ته‌نها بۆ خودایه...
پڕۆفیسۆر لی سلڤه‌ر له زانكۆی پرستۆنی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند و ده‌ڵێ ((هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌شتن به نه‌مری پێچه‌وانه‌ی سروشته)) .
مردن به ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردندا، ئێمه جینه‌كانمان ده‌به‌خشینه نه‌وه‌كانی دوای خۆمان به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مرین ئه‌وا له داهاتوودا ده‌بێته شه‌ڕمان له‌سه‌ر ژیان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانمان، ئه‌مه‌ش شتێكی باش نیه بۆ پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردن.
له‌م خاڵه‌دا زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاره‌سه‌ر نییه بۆ نه‌مردنی خانه‌كان، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌ڵام بێسووده. خۆزگه ئه‌م زانایانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م فه‌رمووده‌یان بخوێندایهتهوهو تێچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بوه‌ستاندایه، پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت ((ده‌رمان وه‌ربگرن بۆ نه‌خۆشیه‌كانتان، خودای گه‌وره هیچ نه‌خۆشیه‌كی دروست نه‌كردووه ئیلا چاره‌سه‌ریشی بۆ داناوه، جگه له یه‌ك نه‌خۆشی نه‌بێت ئه‌ویش مردنه..))
سه‌رچاوه: www.kaheel7.com
 |
|