|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامهیهكی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
تا ئێستا هه‌ولێرو سلێمانی دوو ئه‌لفبێی جیاواز ده‌خوێنن
26/7/2010
كه‌می قوتابخانه‌و قه‌ره‌باڵغی پۆل رێگرن له جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێی خوێندندا
ئه‌سڵه‌ن سیستمی سویدی له كوردستان هه‌ر په‌یره‌و نه‌كراوه‌و نازانم ئه‌و خه‌ڵكه سیستمی سویدی له كوێ هێناوه به زۆر
شاخه‌وان عه‌لی/
نوسینه‌وه‌ی/ سه‌ركه‌وت جه‌لال
بابه‌ته نه‌ما مامۆستا وه‌ك شێوازی كۆن خۆی ببێته سه‌ركرده‌و خۆی ببێته باوك له پۆلداو ته‌نها حه‌شوی زانیاری له مێشكی منداڵا بكات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان له وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده مامۆستا ئاراس نه‌جمه‌ددین، له دیمانه‌یه‌كی وه‌رچه‌رخاندا هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه له پرۆگرام و سیستمی په‌روه‌رده‌دا ده‌كرێن بۆ خوێنه‌رانی ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ ساڵی داهاتوو كتێبی ئه‌لفبێ له هه‌ولێرو سلێمانی هه‌ر به دوو ئیداره‌ی ده‌مێنێته‌وه‌و قۆناغی 12 ی ئاماده‌یش به‌دوو پرۆگرامی كۆن و نوێ ده‌خوێنرێن.
+ چی سیستمی خوێندن ده‌گۆڕێت؟
ـ من قسه له‌سه‌ر قۆناغی دوازده ده‌كه‌م، چونكه قۆناغه‌كانی تر كاتی خۆی دێت‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵی نییه، به‌ڵام پۆلی 12 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیاره خوێندكار‌و قوتابیان بۆ ساڵی ئاینده (بیركاری‌و زینده‌وه‌رزانی، كیمیا‌و زمانی ئینگلیزی)، سه‌ره‌تا با بڵێم بیركاری، زیندهوهرزانیو كیمیا له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌گۆڕێت له شه‌نگاره‌وه تا ده‌گاته زاخۆ.
ده‌رباره‌ی زمانی ئینگلیزی كاتی خۆی له كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه دوو حكومه‌ت هه‌بوو له هه‌ولێرو دهۆك پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی گۆڕا له ساڵی 2004ـ 2005وه خوێندن له پێنجی بنه‌ڕه‌تی دابه‌زی بۆ یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، كه له كابینه‌ی پێنجه‌م هه‌ردوو حكومه‌ت یهكیگرتهوهله سلێمانیش په‌یڕه‌و كرا، به‌ڵام سلێمانی له‌گه‌ڵا هه‌ولێرو دهۆك واته سلێمانی و گه‌رمیان ساڵ‌و نیوێك له دوای هه‌ولێر و دهۆك بووه زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی داهاتوو له قۆناغی دوازده له هه‌ولێرو دهۆك په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكارانیان له یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا یانزه له‌سه‌ر پرۆگرامه كۆنه‌كه رۆیشتوون هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرۆگرامه به‌رده‌وام ده‌بن.
+ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌كرێن له چ بابه‌تێكی ئه‌و مه‌نهه‌جه‌دا ده‌كرێت سه‌رتاپا؟ یان چه‌ند به‌شێك؟
ـ له (100%) پرۆگرامێكی تازه دێت، وه پرۆگرامه‌ی كۆن نه‌ما.
+ ئه‌ی بۆ پۆلی 12 ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ده‌كه‌ون ده‌ڵێن مه‌نهه‌جه كۆنه‌كه ده‌خوێنن ئێوه ئه‌و كاته چی ده‌كه‌ن؟
ـ ئه‌وه شتێكی ئاساییه نازانم خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌وه‌نده به قورس تێگه‌یشتووه، چونكه قوتابیانی ئه‌و ساڵا كه له‌سه‌ر پرۆگرامی كۆن ئه‌زموونیان ئه‌نجامداوه، حه‌تمه‌ن هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌وه ده‌چێت بمێننه‌وه، له‌وانه‌یه خۆی دوابخات (ته‌ئجیل) ده‌كات وانه‌یه‌ك یان دوان ده‌مێنێـته‌وه له‌وانه‌یه نه‌چێته تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه بۆ ساڵی ئاینده له‌سه‌ر پرۆگرامی كۆن تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
+ واته بۆ ساڵی نوێ دوو جۆر پرسیار ده‌بێت بۆ پۆلی دوازده؟
ـ زۆر ئاساییه له هه‌ندێك له وڵاتان هه‌یه 23 جۆر پرسیار دێت هه‌رچه‌نده ئێمه له كوردستان‌و عێراق ئێستا له كوردستان قۆناغی 12 به‌ڵكو ئێمه له‌وانه‌یه 9 جۆر‌و پرسیار هه‌بێت، پیشه‌یی پرسیاری به ته‌نها هه‌یه‌و بازرگانی به ته‌نها خوێندنی ئیسلامی به ته‌نها وێژه‌یی به ته‌نها زانستی به ته‌نها شتێكی زۆر ئاساییه.
+ له كۆنگره‌ی رابردوودا كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی سیستمی سویدی جێبه‌جێكرا ئایا سیستمی جێیه‌جێ كراوی سویدی گه‌یشته چ ئاستێك؟
ـ ئه‌سڵه‌ن سیستمی سویدی له كوردستان هه‌ر په‌یره‌و نه‌كراوه‌و نازانم ئه‌و خه‌ڵكه سیستمی سویدی له كوێ هێناوه، باسی سیستم باسی من نییه، به‌ڵكو سیستم كاتی خۆی كه گۆڕا گوڵبژێرێكه له هه‌موو سیستمه‌كانی جیهان واته هه‌ر شتێكی باش له‌و هه‌ر وڵاتێك هه‌یه هێناومانه له سیستمێكی تازه‌ی كوردستاندا په‌یڕه‌ومان كردووه واته سیستمێكی تایبه‌تی وڵاتێكی بیانی نییه.
+ كه‌می پۆلی قوتابخانه‌كان له هه‌ندێك شوێن هه‌ندێك جار گرفت دروست ده‌كات، ئه‌مه تا چه‌ند رێگره له به‌رده‌م دواخستنی سیستمی نوێ‌دا؟
ـ من پرسیارێك له تۆ ده‌كه‌م، هه‌موو خه‌ڵكانی ئه‌م كوردستانه بیركردنه‌وه‌یان بۆ ئیمڕۆ و بۆ دوێنێیه؟ كه‌س بیركردنه‌وه‌ی دوو به‌یانی ناكات كه‌س بیركردنه‌وه‌ی بۆ دوارۆژ نییه، من باش ده‌زانم ئێمه كه كارمان كرد له په‌روه‌رده من خۆم له ساڵی 1980 وه مامۆستا‌م تا ئیمڕۆ 30 ساڵا خزمه‌تم هه‌یه، له مامۆستایه‌تی ده‌ستم پێ كردووه هه‌موو پله‌كانی حكومه‌تم بینیوه و چوار ساڵا پێنج ساڵا له مونهزهماتی دووه‌لی ستافێكی ئینتهرناشناڵا بووم له چه‌ند وڵاتی بیانیش كارم كردووه كه هاتم له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئێستا ئیشمان لێ‌كرد، ئێمه ئه‌و ژێرخانه په‌روه‌رده‌ییه‌ی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵێ قوتابخانه كه‌مه وه پۆله‌كانمان قه‌ره‌باڵغن و كاری گرووپ لای هه‌ندێك له‌وه ده‌چێت زه‌حمه‌ت بێت، ئه‌وانه هه‌موو پرسیارن، به‌ڵام من پرسیارێك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت به به‌رنامه‌یه‌ك كار بكه‌یت دوو رێگه‌ت له پێشه ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌یت تا ژێرخانه‌كه‌ی خۆت چاك بكه‌یته‌وه ئینجا ده‌ست پێبكه‌یت، باشه ئه‌گه‌ر ئێمه ژێرخانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین گرفتی ئێمه گرفتی كه‌می قوتابخانه‌یه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان ئه‌و بودجه‌یه‌ی دێته به‌رده‌ستی ساڵانه موچه‌ی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران نه‌دا بۆ 20 ساڵا هه‌مو و بودجه‌كه‌ش بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانه ته‌رخان بكات له ماوه‌ی 20 ساڵا 30% كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر 20 ساڵا بمه‌وێت هه‌موو قوتابخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌م كه‌واته من ئه‌و بڕیاره‌ی كه هه‌مه بۆ ئێستا كارم كرد بۆ 20 ساڵا، به‌ڵام ئێستا (4.5) ملیۆن كه‌س له كوردستاندا هه‌یه تا 20 ساڵی تر ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان ده‌بێت به 20 ملیۆن كه‌واته من 3 بیست ساڵی ترم پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخان چاره‌سه‌ر بكه‌م، من هه‌تا 80 ساڵا چاوه‌ڕێ بكه‌م كاروانی پێشكه‌وتنی 1000 ساڵا ئێمه به‌جێده‌هێڵێت، كه‌واته ئێمه له‌رێی چاككردنی سیستم‌و گۆڕینی سیستم‌و پرۆگرامدا ده‌كرێت هاوشان له‌گه‌ڵا ئه‌واندا بتوانین بینای قوتابخانه‌مان چاك بكه‌ین له رێگه‌ی پرۆگرامه‌وه جۆری قوتابخانه‌كان بگۆڕین جاران بیركردنه‌وه له دروستكردنی قوتابخانه هه‌ر 6 پۆلیو 12 پۆلی بوو، ئێستا ئه‌وانه باوی نه‌ماوه ته‌نها ئێمه باس له 24 پۆلی 28و 36 پۆلی ده‌كه‌ین، كه‌واته هه‌موو به‌رنامه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا ده‌گۆڕێن.
+ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه‌كان چ رۆڵێكیان هه‌یه له پێشخستنی پرۆگرامی خوێندن؟
ـ ئه‌گه‌ر رۆڵی خۆیان ببینن ئه‌وان له پرۆگرام له‌وه ده‌چێت به‌شێك نه‌بن له پرۆگرام، به‌ڵكو ئه‌وان لایه‌نی ده‌روونی و لایه‌نی كێشهكۆمهڵایهتییهكانی قوتابیان‌و خوێندكاران رۆڵا ده‌بینن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رۆڵی خۆیان ببینن‌و لایه‌نی ده‌روونیه‌وه كچێك یان كوڕێك كێشه‌یه‌كی هه‌بێت له‌وانه‌یه حه‌زی له قوتابخانه نه‌بێته كه هه‌مانه لایه‌نی ئابوریه یان كۆمه‌ڵایه‌تییه یان لایه‌نی كێشه‌ی سیاسیه ئه‌وان رۆڵی خۆیان ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
+ ده‌سه‌ڵاتی باوك و كۆمه‌ڵگا بۆ چاودێی پرۆگرامی خوێندن له چ ئاستێكدایه، ئایا ئێوه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن؟
ـ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین له‌و سیستمه‌وه له‌و پرۆگرامه‌ی ئێمه هه‌مانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆر باشتره له ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو خودی خۆی، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌یه و به‌ڵگه‌شمان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چونكه مامۆستای ئێمه دوای پینج ساڵا خولی راهێنان رانه‌هاتوون كه ئه‌م خولی راهێنانه بۆچییه؟ یانی كه باسی وانه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌كه‌یت ده‌ڵێت بابه من ئه‌و بابه‌ته‌م بۆچییه، من بابه‌ته زانستیه‌كه‌م ده‌وێت كه‌دێته سه‌ر بابه‌ته زانستیه‌كه ده‌ڵێت من چی له بابه‌ته زانستیه‌كه بكه‌م بڕۆ بابه‌تێكی ترم پێ بڵێ، چونكه تا ئێستا خۆشیان له‌سه‌ر شێوازێكی كۆنی وانه‌وتنه‌وه راهاتوون، شێوازی كۆنیش به ته‌ڵقین كردنی مێشكی قوتابییه به زانست‌و زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی بابهتهكان ده‌رخ بكه‌ن، كه‌چی ئێستا رهوڕهوهو په‌یڕه‌وكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌یان یان پرۆگرامی خوێندن به‌م شێوه‌یه نییه له جیاتی فێركردن فێربوونه یان بابه‌تێكه چۆن هه‌وڵده‌دات كه‌خه‌ڵك بیر بكاته‌وه كه به دوای راستیه‌كاندا بگه‌ڕێن ئه‌و بابه‌ته نه‌ما مامۆستا وه‌ك شێوازی كۆن خۆی ببێته سه‌ركرده‌و خۆی ببێته باوك له پۆلداو ته‌نها حه‌شوی زانیاری له مێشكی منداڵا بكات‌و كۆتایی پێبێت ئه‌مه گۆڕانكاری له خود په‌یڕه‌وكردنی شێوازی وانه‌وتنه‌وه له لای مامۆستا شێوازی كۆن له‌گه‌ڵا ئێستا ئه‌مه گرفتهكهمانه به راستی.
+ ئه‌و خولانه‌ی كه ده‌یكه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی سیستمی نوێ ساڵانی پێشوو هه‌ندێكی ده‌خرایه كاتی ده‌وامه‌وه ئه‌م ساڵا به‌رنامه‌تان چۆنه؟
ـ ئه‌م ساڵا له 22/6 خوله‌كانی راهێنانی زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌ركرده‌كانی مامۆستا كۆتایی هات بۆ زانست‌و بیركاری‌و كیمیا‌و فیزیا‌و ئهحیاو ئه‌وانه له 12ی مانگ ده‌ستی پێ كرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت.
+ هه‌موو كوردستان؟
ـ به‌ڵێ هه‌موو كوردستان، 560 مامۆوستا به‌شداری تێدا كرد.
+ ئه‌و پرۆگرامانه‌ی ده‌گۆڕێن بۆ ساڵی داهاتوو كامانه‌ن؟
ـ بیركاری‌و زانسته‌كانی له یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه تا 12 بۆ ساڵی ئاینده هه‌مووی كۆنترۆڵا ده‌كرێت كیمیا‌و ئهحیاو ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت ته‌نها فیزیا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵێك له‌لایه‌نی ته‌كنیكی كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بوو ئه‌م ساڵا تا 11 گۆڕانكاری ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ساڵی دواتر فیزیا ئه‌ویش قۆناغی دوانزه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زمانی ئینگلیزی له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا قۆناغی 12 ئه‌ویش كۆنترۆڵا ده‌كرێت، زمانی عه‌ره‌بی ساڵی ئاینده گۆڕاناكاری به‌سه‌ردادێت پهیروهردهی ئیسلامی له 1و 2 و 3و 4ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵا 10ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی ئاینده ئه‌میش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له 4و 5 ی بنه‌ڕه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه ئیدی ئه‌مه كاره‌كانمانه زۆربه‌ی ماده‌كانی تریش پێداچوونه‌وه‌ی پیاكراوه و بژاركراوه، هه‌ندێك بابه‌ت كهمكراوهتهوهو هه‌ندێك بابه‌ت زیادكراوه، هه‌ندێك ئه‌وانه‌ی كه كۆنن لابراوه یان كورتكراوه‌ته‌وه ئه‌وه پێی ده‌گوترێت بژار كردن.
+ ئێستا بۆ قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌لفبێ هه‌موو كوردستان یه‌ك پرۆگرام ده‌خوێنێت؟
ـ نه‌خێر، ئێمه ئه‌و ساڵا له به‌رنامه‌مان هه‌بوو بۆ ئه‌مساڵا كاری پێ بكه‌ین كارێكی باشیشمان كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامی ئهلفبێَ پێویستی به نیگاركێشێك هه‌یه ئه‌بێت 300 وێنه‌مان بۆ دروست بكات‌و یه‌ك كاره‌كته‌ر واته منداڵێك ده‌بێت كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كه ئه‌مه‌یان كارێكی ئاسان نییه یانی تۆ نیگاركێشێك له‌وانه‌یه شتێكی ئاسان نه‌بێت له‌وانه‌یه یه‌ك وێنه 10 رۆژی پێ بچێت تا دروستی بكات به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تۆ 300 وێنه‌ت هه‌بێت هه‌مان كاره‌كته‌ریش بێت شتێكی ئاسان نییه هه‌روه‌كو ساڵانی پێشتر له سلێمانی كتێبه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ئه‌مین په‌یڕه‌و ده‌كرێت له هه‌ولێرو دهۆكو ناوچه‌كانی تریش كتێبه‌كه‌ی مامۆستا ئیبراهیم باڵدار كاری پێده‌كرێت.
 |
|