|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
تیڤیز به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و به دوو گۆڵ مانچسته‌ر یونایتدی به‌زاند
22/1/2010
شه‌وی چوارشه‌ممه له یاری دێربی و یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد.
یاریه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو به‌هۆی ئه‌و ڕكابه‌ریه گه‌وره‌ی له نێوان هه‌ردوویانه‌دا دروستبووه و چاوه‌ڕوانده‌كرا به‌هێزیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت.. دوای تێپه‌ڕبوونی ١٧ خوله‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه ڕایان گیگز شه‌یتانه سووره‌كانی به گۆڵێك پێشخست، كارلۆس تیڤیزی ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی سیتیزن و یاریزانی پێشووی مانچسته‌ر یونایتد له ڕێگای لێدانی سزا له خوله‌كی ٤٢ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كوتایی هات، پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٠ خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی ٦٥ جارێكی‌تر تیڤێز به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و وه‌ك به‌ڵێنی دابوو توانی دۆستانی دوێنی و دوژمنانی ئه‌مڕۆی ببه‌زێنێت.. به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ركی سیتیزن له یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ئاسانتر ده‌بێت كه له ٢٧ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 |
|