|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
چێڵسی له یانه‌ی بریستۆن ده‌باته‌وه
24/1/2010
له‌میانیی یارییه‌كانی قۆناغی چواره‌می جامی یانه‌كانی ئینگلته‌رادا، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 23\1\2010 هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی وبریستۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن، یانه‌ی چێڵسی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاریی ده‌كرد به‌ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌رتیپی خاوه‌ن چڕكردبۆوه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بریستۆن به‌هێرشی هه‌ڵگه‌راوه مه‌ترسیان ده‌خسته سه‌ر گۆڵی چێڵسی، له‌خوله‌كی 37ی یاریه‌كه نیكۆلاس ئه‌نێلكای فه‌ره‌نسی پاش یاریكردن به‌به‌رگریكارانی به‌رامبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جوان گۆڵی پێكه‌وتنی چێڵسی تۆماركرد، له‌هێرشێكی هه‌ڵگه‌راوه‌شدا تیپی خاوه‌ن یاریگا هه‌لێكی زێڕینی تۆماركردنی گۆڵی به‌رامبه‌ریان له‌ده‌ستدا وگێمی یه‌كه‌م به‌پێشكه‌وتنی چێڵسی به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
له‌سه‌رتای گێمی دووه‌م وپاش تێپی‌ربوونی ته‌نها 2 خوله‌ك ستۆریدیج گۆڵی دووه‌م وسه‌ركه‌وتنی چێڵسی تۆماركرد و یاریه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی چێڵسی كۆتایی هات، به‌مشێوه‌یه‌ش یانه‌ی چێڵسی به‌رابه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ریان توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی 16ی جامی ئینگلته‌را .
له یاریه‌كی تریشدا هه‌ر رۆژی شه‌ممه 23\1\2010 یانه‌ی ریدینگ دوای بردنه‌وه‌ی له بێرنلی به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی شانزه.
 |
|