|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
له خولی تۆپی پێی كوردستاندا كه‌ركوك له پێرسی برده‌وه‌و له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا مایه‌وه
6/2/2010
تیپی تۆپی كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی پێشبڕكێكانی خولی نایابی كوردستاندا توانی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی پێرس بباته‌وه‌و پارێزگاری له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م بكات، له‌هه‌مانكاتدا یانه‌ی بروسك به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له سه‌وره‌ی برده‌وه.
یارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی سێیه‌می هه‌فته‌ی 16ه‌مدا بوون، گۆڵه‌كه‌ی كه‌ركوك له رێگه‌ی یاریزان عه‌لی حوسێن له خوله‌كی هه‌شتی یارییه‌كه‌دا تۆماركرا، به‌م ئه‌نجامه كه‌ركوك ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 33 خاڵ.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی بروسكی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی رابردوو توانی به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی سه‌وره‌ی كه‌ركوكدا سه‌ركه‌وێت‌و پارێزگاری له ریزبه‌ندی دووه‌می خۆی بكات، ژماره‌ی خاڵه‌كانیشی گه‌یانده 28 خاڵ.
یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار كه له پله‌ی 14دایه توانی له‌یارییه‌كیدا به‌رامبه‌ر به هه‌ندرێن ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانه‌كراو به‌ده‌ستبێنێت‌و به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وێت‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 11 خاڵ. یانه هه‌ندرێنیش له پله‌ی شه‌شه‌مه‌وه هاته پله‌ی هه‌شته‌م.
یانه‌ی دهۆك توانی به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 24 خاڵ.
له یاریگای هه‌ولێریشدا یانه‌ی هه‌ولێر توانی به دووگۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی سیروانی نوێ بباته‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بگه‌ینێته 28و پله‌ی سێیه‌م بگرێت.
یانه‌ی (خاك)یش كه له پله‌ی 13ه‌م‌و پێش كۆتاییدایه توانی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له نه‌ورۆز بباته‌وه‌و خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 12 خاڵ،
له دوا یاریشدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی‌و ئارارت به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا یه‌كسان بوون.
ریزبه‌ندی تیپه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 ـ كه‌ركوك 33 خاڵ
2 ـ بروسك 28 خاڵ
3 ـ هه‌ولێر 28 خاڵ
4 ـ پیرس 25 خاڵ
5 ـ سیروانی نوێ 23 خاڵ
6 ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 24 خاڵ
7 ـ ئارارات 24 خاڵ
8 ـ دهۆك 24 خاڵ
9 ـ هه‌ندرێن 23 خاڵ
10 ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 16 خاڵ
11 ـ نه‌وروز 15 خاڵ
12 ـ سه‌وره 15 خاڵ
13 ـ خاك 12 خاڵ
14 ـ شێروانه‌ی كه‌لار 11 خاڵ
 |
|