|
ژمارهی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامهیهكی رهخنهیی خوێندكاریه
دوو ههفته جارێك بڵاو دهبێتهوه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
بهڕای تۆ وهرنهگرتنی سهرجهم دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی ساڵی(2009-2010) لهزانكۆو پهیمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕهزایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێدهكهوێتهوه؟
|
|
ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەل کانالیس ئەنجامداوه
15/2/2010
لەسەر پێگەى فەرمى خۆى لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت، یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بڵاوى کردەوە کە یانەکە هەستاوە بە ئەنجامدانى گرێبەستێک بۆ ماوەى شەش ساڵ لەگەڵ ئەستێرەى لاوى یانەى رایسینگ سانتەندیر سیرجیۆ کانالێس. ئەمەو کانالیس کە لەم هەفتەیەدا تەمەنى دەبێت بە 19 ساڵ لە ئەمساڵدا ئاستێکى کەم وێنەى لەگەڵ یانەکەیدا پێشکەش کردووە، کە بووەتە مایەى سەرنج راکێشانى یانەى شاهانەیی.
ئەمەو هەندێک لە سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئیسپانیا بۆندەکە بە 5 ملیۆن یۆرۆ لە قەڵەم دەدەن و لە مانگى 7 ى داهاتووە وە ناوبراو دەبێتە یاریزانى ریاڵ مەدرید، بەڵام وەرزى داهاتوو بەشێوەى خواستن ریاڵ مەدرید دەیداتەوە بەهەمان یانە واتە یانەى رایسینگ سەنتەندیر، ئەمەش بۆ وەرگرتنى زیاترى شارەزاى و ئەنجامدانى یاری زیاتر لەگەڵ یانە پێشوەکەیدا.
 |
|