|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
بێرلسكۆنی: رۆناڵدینهۆ تا كۆتایی له میلان ده‌مێنێته‌وه و ده‌سبه‌رداری سیلڤا نابین
25/7/2010
زانکۆ کورد
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی سیلڤیۆ بیرلسكۆنی رایگه‌یاند كه دوای وازهێنانی له یاری، ده‌سبه‌رداری یاریزان رۆناڵدینهۆ نابن و ئه‌و یاریزانه هه‌ر له میلان ده‌مێنێته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ سایتی (فوتبۆڵ پرێس)، بێرلسكۆنی ووتی: له لای من رۆناڵدینهۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌رداری نابین، له‌گه‌ڵی رێككه‌وتین كه دوای وازهێنانی له یاریش، هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان، چونكه یاریزانێكی به توانایه و یه‌كێكه له سومبوله‌كانی میلان.
هه‌روه‌ها بێرلسكۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌رچه‌نده ریاڵ مه‌درید بۆندێكی پێشكه‌ش به سیلڤا كردووه، به‌ڵام میلان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌رداری یاریزان تیاگۆ سیلڤا نابێ و رێگه‌ی پێ نادرێ میلان جێ بهێڵێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریاڵ مه‌درید بۆندێكی زۆر گه‌وره پێشكه‌ش بكات ئه‌وا سیلڤا ده‌توانێ بچێ بۆ ئه‌و یانه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه سیلڤا بۆ فرۆشتن نییه، چونكه نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه.
 |
|