|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
په‌رله‌مانێكی پڕ له گه‌نج، بیركردنه‌وه‌یه‌كی پیرانه
26/1/2010
گۆران عوسمان
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد، هه‌موو تاكێك به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، خزمه‌تكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی هاووڵاتییان ئه‌ركێكه له وڵاتی ئێمه‌دا كه‌وتۆته سه‌رشانی په‌رله‌مانتاران، ئه‌گه‌ر رونتر بڵێن چۆن مامۆستایه‌ك له قوتابخانه‌كه‌یدا قوتابییه‌كان وه‌ك دایكی دووه‌م یاخود باوكی دووه‌م ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش خه‌ڵكی ئێمه به تایبه‌تی گه‌نجان په‌رله‌مانتاره‌كان به كه‌سیی دووه‌می خه‌مه‌كانیان ده‌زانن، چونكه وه‌ك بینیمان ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا زیاتر خه‌ڵكی به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان په‌لكێش كردبوو، جۆرێك له ناڕه‌زایی بوو، به‌واتایه‌كی دیكه لاوان بوون و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه سزا و تۆڵه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات بكه‌نه‌وه، چونكه هه‌میشه ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌نه تاوانبار له به ده‌نگه‌وه نه‌چوونی خه‌مه‌كانیان، به‌ده‌نگه‌وه چوونی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی گه‌نجان له هه‌موو وڵاتێكدا له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته، ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌وڵه‌ت كاری نه‌كردووه راست نییه، به‌ڵام ئایا كاری بۆ كێ كردووه؟ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا پێچه‌وانه بۆته‌وه، چونكه له ئێستادا هه‌موو خه‌ڵكی چاویان له په‌رله‌مانتاره‌كان كه رۆژانه پڕۆژه یاسا گه‌ڵاڵه بكه‌ن و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بكه‌ن، به‌ڵام جێگه‌ی داخه بۆ ئێمه‌ی لاوان كه تا ئێستا نه‌مانبینی هیچ پڕۆه‌یه‌كی دیار‌و روون كه له‌به‌رچاوماندابێ خرابێته نێو سندوقی په‌رله‌مانه‌وه و قسه‌و باسی له‌سه‌ر بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بینین زۆرێك له په‌رله‌مانتاره‌كان گه‌نجن! كه‌واته ئه‌و بۆچوونه راست ده‌رچووه كه ده‌گوترێ هه‌ندێ پیر گه‌نجانه بیرده‌كه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
بۆ رزگار بوون له كارنه‌كردنی په‌رله‌مانتاره‌كان و به‌ده‌مه‌وه نه‌چوونی گه‌نجان باشتر وایه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان له جێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خۆیان به‌رده‌وام له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانیانه‌وه زیاتر هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه و پڕۆژه‌و پێشنیاره‌كانیان بده‌نه په‌رله‌مان، واته خۆیان ببنه ئه‌ندام په‌رله‌مان و كار بۆ گه‌نجان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان باوه‌ڕ ناكه‌م فریای رێكخستنی ژیانی خۆیان بكه‌ون، چونكه ئه‌وانیش گه‌وره بوون و پێویسته بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌ی له كورده‌واری خۆماندا باو نییه كه كوڕ یان كچ گه‌وره بوو ئه‌بێت ژن بهێنێت و كچیش شووبكات؟ كه‌واته ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌یانی له‌و خه‌وه خۆشه‌یدا خه‌به‌ری ببێته‌وه بیری به‌لای ماڵَ و ژیانی خۆیه‌وه بێت نه‌ك كۆمه‌ڵگا، یان كه حزبه‌كه‌ی یان گروپه‌كه‌ی رای سپاردووه له‌و پڕۆژه یاسایانه زیاتر ناتوانێ لابدات، چونكه نان له‌وه‌دایه! له رووی ته‌ندروستیشه‌وه دیاره ئه‌گه‌ر كه‌سێك ورده ورده ژیانی به‌ڕێكرد ئیدی بیركردنه‌وه‌ی ته‌س ده‌بێته‌وه یاخود شته‌كانی پێشوتری بیر ده‌چێته‌وه، به‌رهه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی گه‌نجان تا ئێستا تێبینیمان كردووه ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان وه‌كو سه‌نه‌ته‌رێكی گه‌نجان ده‌بینین كه رۆژانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و حه‌زه‌كانی پیش‌تر كه ئاواتییان بۆ خواستووه له‌وێدا پیاده‌ی ده‌كه‌ن، یاخود بۆته شوێنی ململانێی سیاسیی و كوڕ ئه‌و كوڕه بیباته‌وه! هه‌روه‌ها ئه‌شتوانین بڵێن بۆته مونافه‌سه‌یه‌كی حزبی و راسته پڕۆژه پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه هه‌روا به سانایی تێپه‌ڕێت یاخود پڕۆژه‌یه له‌مساڵدا پێشكه‌ش كراوه دوو ساڵی دیكه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وكاته پڕۆژه پێشكه‌ش نه‌كرێت چاكتره، چونكه وه‌كو پڕۆژه‌ی رێگاوبانه‌كان وان تا پردێك دروست ده‌كرێت هه‌زاران ئۆتۆمبێلی دیكه دێته هه‌رێمه‌وه و ئه‌وكاته‌ش ئه‌و پرده هیچ سودێكی نابێت.
كه‌واته من داواكارم له په‌رله‌مانتاره گه‌نجه‌كانمان تازووه پڕۆژه بۆ گه‌نجان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌تان پیر و لاواز نه‌بێت ده‌رحه‌ق به گه‌نجان، یاخود هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌تان پێشكه‌شكرد با تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بواری جێبه‌جێ كردنی بۆ بڕه‌خسێ!
 |
|