|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
شه‌رمه‌زاریه رێكخراوه خوێندكارییه‌كان ببنه كلكی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یه‌كێتی قوتابیان به‌نمونه...
27/1/2010
شاخه‌وان عه‌لی هه‌ورامی
وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌ییان رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، بێ گوێدانه هیچ یاسا‌و رێسایه‌ك یه‌كێـتی قوتابیانی سه‌ربه‌پارتی دیموكرات ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كاته باره‌گای حزبی و رێكخراوه‌یی و ئاماده‌باشیان تێداده‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی خۆی، كه‌ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی خوێندنه كه ده‌بێت سیاسه‌ت له زانست جیابكرێته‌وه.رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان زاده‌ی مێژوویه‌كی سه‌خت‌و دژواره‌و ده‌رهاویشته‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیته‌ماتیكی تواندنه‌وه‌ی پرسی كه‌لتوری‌و فه‌رهه‌نگی‌و زمانه‌وانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، ئه‌م رێكخراوه له‌كاتێكدا چالاكییه‌كانی گه‌ش‌و نمایان ده‌كردو ده‌نگی راسته‌قینه‌ی قوتابیانی كورد بوو، كه ئیتحادییه‌كانی سه‌ر به‌به‌عس زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیان كردبوه شوێنی راهێنانی هزره ئۆتۆكرات‌و ئایدیۆلۆژییه‌كانی به‌عس، به‌عس له زانكۆكان‌و په‌روه‌رده‌دا قوتابیانی ده‌كرده گه‌وره‌ترین چه‌كی ستراتیژی خنكاندنی هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌و هه‌موو نه‌زمێكی دیموكراسی له وڵات‌دا، له‌كاتێكدا له وڵاتانی هه‌رێمی‌و زۆرێك له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا رێكخراوه‌كانی قوتابیان جۆرێك له سه‌ربه‌ست ژیان‌و جوداییان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌خۆوه بینیوه، چونكه پرسی زانست‌و په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشچونێكی به‌رینی به‌خۆوه دیوه‌و جۆری ده‌سه‌ڵاته كلاسیكییه‌كانی له‌دونیادا تێپه‌راندووه، وه‌لێ تازه له‌م هه‌رێمه تاریكه‌ی ئێمه‌دا نوقمبوونێكی قوڵ له پره‌نسیپه سواوه‌كانی به‌عسدا له‌نێو تێكۆشه‌رترین رێكخراو، كه ئه‌ركی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی گوزه‌راندووه دێته گۆڕێ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌بێت تێبگات كه ئه‌مرۆكاری رێكخراوه‌یی به‌تایبه‌ت قوتابیان له شیمالی ئه‌فریقاوه تا دورترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی دوور له ده‌ست‌و په‌نجه‌ی قوتابیاندایه‌و سیاسه‌ت‌و پارته سیاسییه‌كان شه‌رمه‌زارییه توخنیان بكه‌ونن ده‌بێت یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بزانێت ئه‌مرۆ زانكۆكانی قاهیره‌و كوه‌یت كه دیارترین نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تێكه‌ڵ له‌حزب‌و حكومه‌ت تێیاندا به‌رجه‌سته ده‌كرێت، رێكخراوه‌كانی قوتابیانیان سه‌ربه‌خۆو دوور له ئینتیمای حزبی له زانكۆكاندا بوونی خۆیان نومایان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا كه‌نموونه‌ی مه‌زهه‌بگه‌راو هێزه بناژۆكان وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه، هێزی خوێندكاران بوێرانه‌و توڕه هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و هه‌رگیزیش حه‌وزه به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی قوم‌و تاران ناتوانن رێ له‌و توڕه‌ییه بگرن. له‌به‌رئه‌وه شه‌رمه‌زارییه بۆ زانست‌و كوفره بۆ فه‌لسه‌فه‌و پێگه‌یاندنی كادێری په‌روه‌رده‌ییی كه رێكخراوه‌كان ببنه كلكی هێزه باڵاده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مڕۆ له زانكۆ‌و نێوه‌نده‌كانی سۆران‌و هه‌ولێردا دیسانه‌وه له دوو روانگه‌وه سه‌قه‌تبوونێكی شه‌رمه‌زارو عه‌یبه‌یه‌كی مه‌زن بوو به ده‌نگۆی نێوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن به‌م جۆره‌یه:
1. تارمایی دوو ئیداره‌یی زۆر به زه‌قی دوباره نیشاندرا، چونكه نه‌زمی هه‌ڵبژاردن‌و خۆپاڵاوتن له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سۆران‌و هه‌ولێرو دهۆك ئیداره‌ی پارتیدا هاته گۆڕێ، به‌جۆرێك ده‌وامی فه‌رمی راگیرا بۆیان، به‌ڵام له ئیداره‌ی یه‌كێتیدا ئه‌م دیارده‌یه نه‌بوو، ئه‌گه‌ر بڕیاره كارێكی ئاساییه قوتابیان كردوویانه، بۆچی له ئیداره‌ی سلێمانیدا نه‌كرا؟ ئه‌گه‌ر بڕیاره نه‌شكاندنی حه‌ره‌می زانكۆبوو له سۆراندا، بۆچی له زانكۆی سلێمانیدا به‌شكاندنی حه‌ره‌می زانكۆ لێكدرایه‌وه، كه‌واته ئه‌م بریاره‌ی قوتابیانی پارتی له سۆران‌و هه‌ولێر و دهۆك ، بریارێك بوو پربوو له بۆن‌و به‌رامی دوو ئیداره‌یی.
2. دووپاتكردنه‌وه‌ی پێوه‌ستبوونی رێكخراوه‌كان بوو به ده‌سه‌ڵاتی حزبییه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م كاره ئاساییه بۆچی زه‌مینه بۆ رێكخراوه‌كانی تر ناره‌خسێت‌و ده‌وام راناگیرێت تا هه‌مان گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له زانكۆ‌و پێمانگاكاندا دووباره بكه‌نه‌وه؟. دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌یرابردووی یه‌كێتی قوتابیان كه‌له كۆلیژ وپه‌یمانگاكان و قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌پارتی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه یه‌كێتی قوتابیان به بێ گوێدان به‌یاساو پێشێلكردنی مافی رێكخراوه‌كانی تر.
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیژماره (597) ی 27/1/2010دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
shakhawansana@yahoo.com
 |
|