|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
خۆكوشتن
29/1/2010
نه‌شئه‌ت غه‌فور*
له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا مرۆڤ بۆ خۆی ده‌كوژێت؟ كتێبه‌كه‌ی دیل كارنگی (ڕاڕایی به‌جێبهێڵه‌و ده‌ستبكه به ژیان) وه كتێبی دووه‌می (هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا), ئه‌م په‌رتوكه بۆ ده‌یان زمانی جیهان وه‌رگێردراوه, به ملیۆنه‌ها دانه‌ی لێفرۆشرا له ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌دا, ئه‌م كتێبانه‌ش ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا نه‌بووه. نوسه‌رو بانگه‌وازكاری ئیسلامی مامۆستا موحه‌ممه‌د غه‌زالی په‌رتوكێكی نوسیووه به هه‌مان شێواز له ژێر دروشمی (ژیانه‌كه‌ت نوێبكه‌وه) ئه‌م دروشمه بوو به دروشمی ڕۆشنبیره ئیسلامییه‌كان ته‌نانه‌ت كه‌ناڵێكی ئاسمانی كردویه‌تی به دروشمی په‌خشه‌كه‌ی, وه مامۆستای پایه‌به‌رز موحه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولره‌حمان عورێفی به‌هه‌مان شێواز وه به هه‌مان بابه‌ت كتێبێكی نوسیوه.
له ژێر درووشمی خۆشی و شادی له ژیانت وه‌ربگره، دیل كارنگی بوو به‌هۆی ڕزگاركردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له خۆكوشتن، ئه‌م نمونه‌یه‌م هه‌رده‌م له بیر ده‌مێنێت، ڕۆژێك مرۆڤێك به نیازی خۆكوشتن چوو بۆ بینایه‌كی به‌رز له نیۆرك به‌و نیازه‌ی كه له نهۆمێكی به‌رزه‌وه خۆی هه‌ڵبدات بۆ باخچه‌یه‌ك، له‌ناو باخچه‌كه‌دا هاوڕێیه‌كی خۆی بینی له‌سه‌ر پاسكیلێكی كه‌مئه‌ندام ده‌ستێك و قاچێكی نه‌بوو، هه‌واڵی پرسی له وه‌ڵامدا كه‌مئه‌ندامه‌كه وتی: سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ماوم دوای ئه‌و ڕوداو جه‌نگه‌و نه‌مردم، ئێستا ژیانم زۆر پێخۆشه، كابرا له دوای وه‌ڵامه‌كه بیرێكی له خۆی كرده‌وه كه ئه‌و به‌و جه‌سته ساغه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كۆتایی به ژیانی بهێنێت، كه‌چی كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام سوپاسی خواده‌كات و ژیانی لاخۆشه. پیاوه‌كه به كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی وت سوپاس بۆ خوا كه تۆم بینی وه‌ره بابچینه شوێنێكی ئارام دانیشن و یادی سه‌ركه‌وتن و جه‌نگ بكه‌ین.
له ڕۆشنبیری خۆكوشتندا مامۆستایان چه‌ند نوسینێكی به‌پێزیان به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كه:(د.یوسف قه‌رزاوی له كتێبی «ا‌لدین والحیاه», د.عه‌لی ئه‌حمه‌د عه‌لی له «چاره‌سه‌ركردنی روخانی ده‌روونی», د.ئه‌میر له كتێبی «كێشه‌ی خۆكوشتن، د.مه‌كره‌م سه‌معان له كتێبی كێشه‌ی خۆكوشتن»)
له‌م كتێبانه‌دائه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆكوشتن نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونییه‌و پێش ئه‌وه‌ی خۆكوشتن ڕوبدات چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت: (ته‌نهایی و دوركه‌وتنه‌وه له هاوڕێیان، ره‌شبینی له ژیاندا، نه‌نوسین و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه، دوركه‌وتنه‌وه له ئاین و ئه‌نجامنه‌دانی خواپه‌رستی، گله‌یی و ناڕه‌زایی له ژیان و دواڕۆژی خۆی، دوركه‌وتنه له هه‌موو بۆنه‌یه‌ك). له ساڵی 1983 دوو نوسه‌ری فه‌ره‌نسی گه‌وره كتێبێكیان بڵاوكرده‌وه له ژێر دروشمی «هونه‌ر خۆكوشتن» شان به‌شانی كتێبه‌كه‌ی «یابان چۆن خۆت ده‌كوژی» به هه‌زاره‌ها دانه له‌م دوو كتێبه به خێراییه‌كی زۆر فرۆشران و بڵاوبوونه‌وه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه بۆشاییه‌كی روحی زۆر هه‌یه له ڕۆژئاوادا.
به‌ناوبانگترین خۆكوژه‌كان له مێژوودا خۆكوشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتی خۆیدا (عه‌بدولموحسین سه‌عدون) كه تۆمه‌تباركرابوو به خیانه‌ت, خۆكوشتنی نوسه‌ری ئه‌مریكی به‌ناوبانگ (ئارنست هیمینگوای) خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ئه‌ده‌بدا له‌سه‌ر ڕۆمانی پیره‌مێردی ده‌ریا. خۆكوشتنی (یۆكیۆ میشیما) نوسه‌ری رۆحی یابانی به‌ناوبانگ, خۆكوشتنی مارلین مۆرلۆ و پاتریك دۆڤێر له هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا.
جێیداخه له كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوادا ده‌یان ڕێكخراو و كۆمه‌ڵ دروستكراون بۆ ڕێنمایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت كۆتاییی به ژیانی خۆیان بهێنن.
*پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی دوو هه‌فته جارێك ده‌ینوسێت.
 |
|