|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سێ خاوه‌ن دكتۆرا له بواری میژوو
3/2/2010
مه‌روان گه‌ڵاڵی
به‌ریزان د. قادر محمد پشده‌ری و د. محمد صالح طیب زێباری و د. زرار صدیق تۆفیق دانه‌رانی مێژووی شارستانیه‌كان بۆ پۆلی ده‌ییه‌می ئاماده‌یی وێژه‌یی:
سلاو.
چاوخشانێك به چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی هه‌ڵه ئامێز له په‌رتوكی مێژووی شارستانی بۆ پۆلی ده‌یه‌می وێژه‌یی له باره‌ی ژیانی عوسمانی كوری عفان رحمه‌تی خودای لی بی كه له لایه‌ن ئه‌م دكتۆرانه ئاماده‌كراوه
كاتێك سه‌رنجی چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی ئه‌م په‌رتوكه‌م دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له باره‌ی ژیان نامه‌ی عوسمانی كوڕی عه‌فان سه‌رنجی راكێشام، یه‌كه‌م ژیانی ئه‌م جێ نشینه ئه وه دێنێ كه زیاتر له‌مه‌ی له سه‌ر بنووسرێت و ئاماژه به‌كاره گرنگه‌كانی سه‌ر ده‌می ئه‌م جێنشینه بكرایه، دووه‌م بابه‌ته‌كه زۆر تێكه‌ڵاوو ئاڵۆزه وه دووره له ئینصافی مێژوو نووسانه، به‌رێزان چونكه ئه‌م بابه‌تانه خه‌ڵكی خوێنده‌وار ده‌ی خوێننه‌وه كه به‌راوردی ده‌كه‌ن له گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕاست و دروسته‌كان زور شتی ناراست و سه‌یرو سه مه‌ره‌ی بوده‌رده‌كه‌ویت.
بۆیه‌من به ئه‌ركی سه‌رشانم ووه‌ك ئه‌مانه‌تێكی زانستی به پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند دێره له‌سه‌ر ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه كراون له باره‌ی ژیانی عوسمانی كوڕی عه‌فان بخه‌مه روو.
ئه‌مه ده‌قی ژیانی (عوسمانی كوری عه‌ففان)ه وه‌ك ئه‌م سێ دكتۆره به‌رێزه نووسیویانه بفه‌رموون بیخوێننه‌وه دوایش راستیه‌كه‌ی سه‌یر بكه‌ن، له‌گه‌ڵا گه‌ڕانه‌وه بۆئه‌م په‌رتووكانه‌ی كه دیاری ده‌كه‌یه‌ن بۆ زیاتر شاره‌زابوون له ژیانی عوسمان و غه‌یری عوسمان (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ):
{عوسمانی كوری عه‌ففان، خه‌لیفه عوسمان هه‌رچه‌نده درێژه‌ی به جه‌نگی فه‌تح داوه بریاری دا سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز كۆبكرێته‌وه و ده‌قه جیاوازه‌كان یه‌ك بخرێن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی دابووی به ده‌ستی راوێژكاری هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كردو فرسه‌تی خێڵه‌كی په‌یڕه‌و ده‌كرد و هه‌ندێك كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌نجامدا به‌ده‌ر بوون له رێبازی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه رێڕه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر) بوونه مایه‌ی ره‌نجاندنی دڵی مسوڵمانان و یاخی بوونی والیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كان و كار به‌وه گه‌یشت له‌ساڵی (35) هیجری (655 م) والیه‌كان خه‌لیفه‌یان له ماڵه‌كه‌ی خۆی گه‌مارۆداو داوایان لێ كرد ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت، كه ئه‌ویش ئه‌م داواكاریه‌ی ره‌ت كرده‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ری كوشتیان}.
ئه‌مه ده‌قی ژیانی ئه‌م خه‌لیفه به‌رێزه‌یه. كه له‌و ده‌كه‌سانه‌یه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مژده‌ی به‌هه‌شتی پێ‌داوه، به چ شێوه‌یه‌ك باسی لێوه كراوه و كه له‌لای قوتابی نه‌ك هه‌ربه‌چاوی (ده) كه‌سه‌كه سه‌یر ناكریت كه‌ئه‌م مێژووه بخوێنێته‌وه به‌ڵكو تۆمه‌تی خراپیشی ده‌دریته پاڵ.
به‌رێزان جا فه‌رموو راستیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
جارێ ده‌بوایه نووسه‌ران ئاماژه‌یان به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌دابا كه‌وا داویانه‌ته پاڵا جێ‌نشینی سێ‌یه‌م (عوسمانی كوڕی عه‌ففان) (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ)، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه جێ‌نشینی سێ‌یه‌م (عوسمانی كوڕی عه‌ففان) (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ) سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی كۆكردۆته‌وه ده‌قه‌جیاوازه‌كانی یه‌ك خستن، ئه‌م زانیاریانه به‌م شێوه‌یه نیه‌و راستیه كه‌ی به‌م شیوه‌یه، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر پێست و شتی ترنوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كر پاش شه‌ری (یه‌مامه) بڕیاری كۆكردنه‌وی قورئانی له یه‌ك موصحه‌ف دا دوای شه‌هید بوونی زۆرێك له‌وهاوه‌لانه‌ی كه قورئانیان له‌به‌ربوو، ئه‌ی كه‌وابێ عوسمان چی كردووه له باره‌ی قورئان؟
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جێ نیشینه به‌رێزه‌كردویه‌تی بریتی بوه له كۆ كردنه‌وه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ر یه‌ك نوسخه قورئان كه به‌یه‌ك خه‌ت نوسرابێ گشت قورئانه نوسراوه‌كانی كۆ كردنه‌وه‌و وه ناردی به‌دوای ئه‌و نوسخه‌یه‌ی كه‌لای دایكی ئیمانداران بوو حفصه‌ی كچی عمری كوری خگاب كه ئه‌ونوسخه‌یه له‌سه‌رده‌می ابوبكر نوسرابویه‌وه‌لای ئه‌و پارێزراو بوو چوار نوسخه‌ی له‌به‌ر گرته‌وه‌و بڵاوی كردنه‌وه به‌ولایه‌ته‌كاندا و ئه‌وانی تریشی سوتاندن كه كۆده‌نگی هاوه‌ڵانی له‌سه‌ربوو.ئه‌وقسه‌یه شتان كه ده‌ڵێن عوسمان به به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه‌دابووی هه‌لسوكه‌وتی كردوه ئه‌وه‌ش وانیه‌و چه‌واشه‌كاریه له‌ژیانی ئه‌م جێ نیشینه سه‌ر راسته, ته‌ماشای ژیانی ئه‌م جێ نیشینه بكه‌ن له‌گه‌ل هه‌ردوو جێ نیشینی پێشتریشی كه چۆن كاره‌كانیان ڕاپه‌راندوون جاری هه‌رسێكیان له هیچ شتێك له قورئان و سونه‌تی پێشه‌وایان لانه‌داوه چونكه ده‌ستوری مه‌دینه تاكه سه‌رچاوه‌ی ژیان و گوزه‌رانی موسلمانان بوه كه بریتی بوه له قورئان و سونه‌ت ئه‌گه‌ر شتی له قورئان و سونه‌ت نه بووبێ ئه‌وه زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه لێ كۆڵینه‌وه‌یان كردوه پاش پرس و رای ده‌وروبه‌ر ئه‌و جا هه‌نگاویان هه‌ڵێ ناوه. وه خه‌لیفه عوسمان هه‌ر شتێكی كه‌هاتبێته‌رێ ی سه‌یری رایی ابوبكر و عومه‌ری كردوه بۆ ئه‌م كێشه‌یه كه هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتبێ پرسی به علی كوری گالب و هاوشێوه‌كانی كردوه ره‌حمه‌تی خوایان لی بێ نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزانه ده‌ی ڵێن هه‌لسوكه‌وتی به‌نه‌ریتی خێڵه‌كی كردبێ!
وه بۆ زانیاری به‌رێزتان و هاوشێوه‌كانیشتان ئیمامی عوسمان ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ له‌سه‌رده‌می خۆی بژێوی خه‌ڵكی زۆر باش كرد‌و یارمه‌تی بۆ زیاد كردن وه‌خۆشی زۆرده‌وڵه‌مه‌ندبوه نه‌به‌خۆی و نه‌خزم و كه‌سه‌كانیشی له پاره‌ی (بیت المال) ی خرج نه‌كردوه به‌ڵكو پاره‌ی خۆی ده‌دایه خزمه‌كانی و مصروفی خۆشی هه‌ر له‌سه‌ر بازرگانه‌كه‌ی خۆی بوه چونكه پێش موسڵمان بونیشی هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بوه له‌سه‌ر ده‌می پێشه‌واماندا صلی الله علیه وسلم عوسمان گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌دینه بوه سێ جار به پاره‌ی خۆی مژده‌ی به‌هه‌شتی ده‌ست كه‌وتوه له‌لایه‌ن پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش كه ده‌فه‌رموون هه‌ندێ كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌نجام داوون كه به‌ده‌ر بوون له رێبازی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) من ده‌ڵێم (قل هاتوا برهانكم ان كنتم صادقین).
باشه یه‌ك له‌و كار‌و كرده‌وانه بڵێن كه كردبێتی پێچه‌وانه‌ی رێبازی پێغه‌مبه‌ر بووبێ، به‌ڵام به‌به‌َڵگه‌و ده‌لیل .
دواین سه‌ره‌نجیشم ده‌رباره‌ی یاخی بوونی والیه‌كانه له‌گه‌ڵا گه‌مارۆی والیه‌كان بۆی كه ئێوه وا ده‌فه‌رموون، ئه‌وه‌ش ئه‌صل و ئه‌ساسی نیه من لێره‌دا ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك والی به ئیمامی عوسمان رازی نه بووبێ وه ناوی ئه‌و والیانه‌مان پی بلین كه به عوسمان رازی نه بووبن وه له‌م كه مارویه‌دا به‌شدار بووبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێبازی (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر) لای دابێ و ناوی ئه‌و والیانه‌م پێ بڵێن كه ده‌ستیان له‌كار كێشابێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هۆكاره، وه ئه‌وانه‌ی ده‌وری ئیمامی عوسمانیاندا ,وه‌دوایش شه‌هیدیان كرد نه‌ك هه‌ر والیه‌كان نه‌بوون به‌ڵكو به ده‌سیسه‌ی عبدالله ی كوری سه‌به‌ئی جووله‌كه بوو, كه به ده‌سیسه‌ی جووله‌كه‌كان بوون ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دابوون خه‌ڵكێكی نه‌فام و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو بوون، به‌رێزان نه‌ك والیه‌كان
دواقسه‌شم بۆ ئێوی دكتۆر ئه‌وه‌یه كه بۆ دونیا و قیامه‌تی خۆتان داوای لێ بووردن له مسوڵمانان بكه‌ن چونكه ئێوه ژیانی یه‌كێك له پێشه‌وایانی ئه‌م ئوممه‌ته گه‌وره‌یه و به‌رێزه‌تان شێواندوه زۆر به‌بێ سه‌رو به‌ری ئه‌مه له لایه‌ك له‌لایه‌كی تر ئه‌م بابه‌ته راست بكه‌نه‌وه وه‌ك خۆی بی نووسنه‌وه ئه‌گه‌ر زانیاریشتان نیه ئه‌وه خه‌ڵكێك هه‌یه له‌م بواره شاره‌زابێ، وه ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ نوویسنه‌وه‌ی مێژوو ئه‌مانه‌ته ئه‌گه‌ر هی نه‌یارانی خۆشت بی نه‌ك هی پێشه‌وایانی ئه‌م میلله‌ته مسوڵمانه چونكه میلله‌تی كورد شانازی به دیه‌نه‌كه‌یه‌وه ده‌كات .
وه پێشنیاریشم بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه كه لێ پرسینه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌م جۆره مێژوونووسانه‌بكات به‌هیوای راست كردنه‌وه و بۆزش هێنانه‌وه.
بۆزیاتر به‌رچاو روونی خوێنه‌ران و ئه‌م دكتۆره به‌رێزانه‌ش ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه بخوێننه‌وه له سه‌رژیانی ئیمامی عوسمان (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) .
1- عوثمان كوری عه ففان / د. علی محمد الصلابی
2- الخلفاْ الراشدون بین الاستخلاف والاستشهاد/ د. صلاح عبدالفتاح خالیدی .
 |
|