|
ژماره‌ی نوێ 139 |
|
|
|
رِۆژنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی خوێندكاریه
دوو هه‌فته جارێك بڵاو ده‌بێته‌وه
|
|
01
02
03
04
05
06
07
08
09
10
11
12
 |
|
ڕاپرسی |
به‌ڕای تۆ وه‌رنه‌گرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ساڵی(2009-2010) له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا، بۆ خوێندنی ساڵی (2011-2010)ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی قوتابیانی لێده‌كه‌وێته‌وه؟
|
|
هه‌ڵه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی گه‌وره كه قوتابی ئه‌ركی خۆی ئه‌نججام نه‌دات
25/7/2010
مامۆستا نه‌شئه‌ت غه‌فور، پرۆفیسۆری په‌روه‌رده‌یی
له مێژووی سیاسی میسردا (لۆرد كرێچه‌ر) له ئاهه‌نگێكی گۆرانیدا كه بۆی ساز كرابوو گۆرانی بێژه‌كه ئه‌یگوت دووباره‌ی ده‌كرده‌وه، وای لێهات (كرێچه‌ر) فێری رسته‌كه بوو پرسی (خه‌ڵكینه خۆشه‌ویسته‌كه‌م بۆ بهێنن) كه بۆیان رونكرده‌وه وتی: ئه‌مه دوو كاتژمێره ئه‌م كابرایه هاوار ده‌كات خه‌ڵكینه خۆشه‌ویسته‌كه‌م بۆ بهێنن ئه‌گه‌ر بڕۆشتایه بۆ ماڵی خۆشه‌ویسیته‌كه‌ی ئێستا به ئاسانی خۆیشته‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وت ئیتر بۆ پشت ببه‌ستێ به خه‌ڵك وه خۆی بۆ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ئه‌نجام نادات.
ئه‌مه چیرۆكێكی راسته له په‌روره‌ده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته ناوه‌راسته‌كان كه‌وا فێربوون ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن وه له په‌روه‌رده‌ی تازه له رۆژئاوا و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاكو به‌رزترین پله‌ی خوێندن هاووڵاتی وا ئاماده ده‌كرێ كه خۆی كاری خۆی جێبه‌جێ بكات.
له واقیعی خوێندنگاكانمان له ساڵانی هه‌شتاكاندا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه مناڵا له‌ناو پۆلی قوتابخانه‌دا ئه‌ركه‌كانی خۆی ته‌واو بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ركی قوتابخانه نه‌گوێزرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونكه ئاشكرایه كه مناڵا له ماڵه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی به كه‌سانێكی كه ئه‌نجامی ده‌دات به داخه‌وه ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ نه‌كرا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
بۆ نموونه له وانه‌ی زمانی كوردی یا عه‌ره‌بی دارشتن هه‌یه مامۆستای بابه‌ت شیعرێك یان ده‌قێكی جوان یان بابه‌تێكی سروشتی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه مناڵا فێری زمانپه‌روه‌ری ببێت، به‌ڵام به داخه‌وه مامۆستا زۆر چاك ده‌زانێ كه ئه‌و دارشتنه به زمانی عه‌ره‌بی یا كوردی له ئاستی بیروبۆچوونی مناڵه‌كه‌دا نییه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا نمره‌ی بۆ داده‌نێت‌و چاویشی لێ ده‌پۆشێت تا ئاستێم له ئه‌زموونه گشتیه‌كاندا مامۆستا خۆی به‌شداری نموونه‌ی گشتی له دارشتندا دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر قوتابیاندا ئه‌نجامیش ده‌رده‌چێت ئه‌مه ئه‌بێت به هۆی فێرنه‌بوونی دارشتن یان رێزكردنی بیروبۆچوون له‌هه‌ر بابه‌تێكی نووسین له دوارۆژدا نموونه‌یه‌كی دیكه مامۆستای بیركاری كاری ماڵه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ چه‌ند پرسیارێك مناڵه‌كه له ماڵه‌وه له لایه‌ن باوكی یان دایكی یان ده‌فته‌رێكی ساڵی پێشوو وه‌ڵامه‌كه ئاماده ده‌كات، مامۆستا زۆر به باشی ده‌زانێت ئه‌وه به‌رهه‌مه‌ی ئه‌و مناڵه نییه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا په‌سه‌ندی ده‌كات‌و ئه‌و مناڵه فێری ئه‌وه ده‌بێت له دوارۆژدا پشت به خه‌ڵكانی دیكه ببه‌ستێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی.
نموونه‌ی سێیه‌م مامۆستای وانه ده‌ستنیشانی وێنه‌یه‌ك ده‌كات سروشتی بێت یان هێڵی كه‌چی مناڵه‌كه له لایه‌ن یه‌كێكی دیكه‌وه وێنه‌كه دێنێ‌و مامۆستا په‌سه‌ندی ده‌كات هه‌روه‌ها مامۆستای وه‌رزش له قوتابخانه‌كاندا نمره‌ی وانه‌ی وه‌رزشی هه‌ندێك جار له (85) ده‌ست پێده‌كات و ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی نمره بوایه هه‌موو قوتابیه‌كی هه‌رێم هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كارو پاڵه‌وانێكی وه‌رزشی ده‌بوو، ئه‌مه له راستییدا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی داهێنه‌رمان ده‌ستی ناكه‌ویت و ژماره‌ی به‌هره‌مه‌نده‌كانمان به‌و شێویه ده‌بوو كه ئێستا ده‌یان بینین په‌روه‌رده‌ی تازه هه‌روه‌ك كرێمه‌ر فه‌رمووی با خۆی بڕوا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بهێنێ و مامۆستا‌و قوتابیه‌كه‌شمان با خۆیان ئه‌ركی قوتابخانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ری چاكمان ببێت‌و پزیشكی پسپۆڕ‌و ئه‌ندازیاری بلیمه‌ت‌و داهێنه‌ری پسپۆڕ‌و قوتابخانه‌ی پێشكه‌وتوومان ببێت و قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگا دوور بخه‌ینه‌وه له هه‌ڵه گه‌وره‌كان، په‌روه‌رده‌ی كۆن به‌ره‌و په‌روه‌رده‌ی تازه بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتوو هه‌وڵبده‌ین.
 |
|